مێژووى هونه‌رى له سینه‌ماى هۆڵیوود ترسناکترین و قێزەونترین فیلمی مێژوویى دیارى كرد.
ئه‌و فیلمه (cannibal Holocaust) بوو، کە دیمەنی وا ترسناک و قێزەونی تێدایه گەر تا کۆتایى سەیری بکەیت دووچاری خەمۆکی و ترس دەبیته‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له تهماشاكارانى ئه‌و فیلمه له‌و سه‌رده‌مه‌دا تووشى كێشه‌ى ده‌روونى بوونه‌وه.
وە لەبەر ترسناکییەکەی دادگای وڵاتی ئەمه‌ریکا بانگی "Ruggero Depdato" ی دەرھێنەری فیلمەکەی کرد تا گشت بەڵگە تەندرووستییەکان بخاتە ڕوو کە ھەموو ئەو ئەکتەر و ئەندامانەی کە لەم فیلمەدا بەشداربوونه سەلامەتن، ئه‌و دادگایه‌ش به سه‌یرترین دادگایى له ئه‌مه‌ریكا هه‌ژمار كراوه.
فیلمه‌كه به‌ناوى "له‌ناوبردنى مرۆڤخۆركان" له 9ى شووباتى ساڵى 1980، له وڵاتى ئیتاڵیا به‌رهه‌م هێنرا، كه دواى ته‌ماشاكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ى له سینه‌ماكاندا به ئامارێك ئاشكرا بوو 68% ى خه‌ڵك فیلمه‌كه‌یان به‌دڵ بووه، ماوه‌ى فیلمه‌كه 98 خولهك بووه، گۆرانى ناوه‌وه‌ى فیلمه‌كه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند "Cannibal Holocaust" و گوتراوه، له سینارۆی "ریز ئهورتولانی".
مرۆڤخۆری، خوو یا ڕەوەشتی خواردنی مرۆڤه لە لایەن مرۆڤێکی ترەوه، شوێنەوارناسان هێما و نیشانەگەلێکیان لەم رەوەشتە لە کۆمەڵگاکانی سەرەتاییدا دۆزیوەتەوە.
تۆژینەوەی مرۆڤناسان پێشانی دەده‌ن کە مرۆڤخۆری هۆکارگەلێکی جۆرواجۆری هه‌بووە کە گرنگترینیان بریتین لە: - (خواردنی گۆشتی مرۆڤ وەک چێشتێک -خواردنی گۆشتی مرۆڤ، بۆ پێشاندانی سۆز یان دەرخستنی ڕق -خواردنی گۆشتی مروڤ بۆ نزیکبوونەوە لە خودا و بەڵێنبەستن لە گەڵ ئەواندا).
ئه‌م فیلمه‌یش باس له كۆمه‌ڵێك گه‌نجى گه‌شتیارى سه‌ركێش ده‌كات كه سه‌ردانى دارستانه چڕه‌كانى ئه‌مازۆن ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاشنایه‌تى جیهانى تازه‌ى ده‌ره‌وه به خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه بده‌ن، به‌ڵام تووشى ناخۆشترین وه‌زع ده‌بنه‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان ده‌گوژرێن و گۆشته‌كانیان ده‌خورێت، ئه‌وان نه‌ك ناتوانن بیر‌و هزر و ڕ‌ۆشنبیرى ئه‌و گه‌له‌ى ئه‌مازۆن بگۆڕن، به‌ڵكو خۆشیان له‌ناو ده‌چن و ده‌خورێن.
ئەمازۆن گەورەترین دارستانی باراناویە لە دنیا، کە دەکەوێتە باکوری ئەمه‌ریکای باشوور و بەشی زۆرتری لە نێو خاکی وڵاتى بەڕازیلدایە، زۆرتر لە نیوەی دارستانە بارانییەکان کە لە دنیادا ماونەتەوە، لە ئەمازۆندا جێی گرتووە.
ڕووبەری دارستانەکانی ئەمازۆن 5.5 ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، دارستانی ئەمازۆن لە ڕیزبەندی نوێی حەوت سهرسوڕهێنەرهكانی دنیادا ناوزه‌ند كراوه.
زۆرترین ڕووبەری دارستانەکانی ئەمازۆن لە ئاوەڕۆی ڕووباری ئەمازۆن و 1100 لقی هەڵکەوتووە، ئەم ئاوەڕۆیه نێوانی 200 تا 500 میلیۆن ساڵ پێش زاینى لە سەردەمی کۆندا دروست بووە، بەڵگە دەسکەوتووەکانی شوێنەوارناسی لە لێکۆڵینەوەی (کاورداپدراپنتادا) دەری دەخا کە مرۆڤ بۆ ئەوەڵین جار 11200 ساڵ پێش زاینیى لە ئەمازۆن نیشتەجێ بووە.