میوه‌كان به‌گشتی زۆر به‌سوودن بۆ جه‌سته و ڕاگرتنی هاوسه‌نگی جه‌سته و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش، چونكه چه‌ندان پێكهاته‌ی به‌سوودی تێدایه وه‌ك ماده خۆراكییه‌كان و ڤیتامینه‌كان.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
health" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی میوه جۆراوجۆره‌كان ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێیه‌كان كه پسپۆڕانی بواری خۆراك ئه‌نجامیان داوه، ده‌ركه‌وتووه كه میوه جگه له‌وه‌ی سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته، یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشیش ده‌دات و له كێشه‌ی قه‌ڵه‌وی ڕزگارتان ده‌كات.
ئه‌وه‌ش روون كراوه‌ته‌وه كه خواردنی یه‌ك سێ‌و یان یه‌ك هه‌رمێ له به‌یانیدا یارمه‌تییه‌كی باشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كالۆری جه‌سته، هه‌روه‌ها میوه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن به ماده خۆراكییه به‌سووده‌كان كه كێش كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و شه‌كری سروشتی كه چالاكی جه‌سته زیاد ده‌كات، وات لێ ده‌كات جووڵه‌ی زیاد بكه‌ی بۆ سووتاندنی ڕێژه‌ی كالۆری و چه‌وری.
پزیشكان و پسۆڕانی خۆراك ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه به‌ده‌ست كێشی زیاده‌وه ده‌ناڵێنن به خواردنی رێژه‌یه‌كی زۆر میوه به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه، چونكه میوه دژه ئۆكسان و ماده‌ی ریشاڵی به‌سوودی تێدایه كه بۆ سووتانی چه‌وری جه‌سته به‌سووده و كالۆری زیاده له‌ناو ده‌بات.