یه‌كێك له نه‌خۆشییه بڵاوه‌كانی دنیا كه چه‌ندان ملیۆن كه‌س به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت نه‌خۆشی شه‌كره‌یه، كه ئه‌م نه‌خۆشییه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر جه‌سته هه‌یه، به‌ڵام ده‌توانین له ڕێگه‌ی خواردنی لۆبیاوه كۆنترۆڵی ئه‌م نه‌خۆشییه بكه‌ین.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
diabetesmealplans" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی لۆبیا ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی شه‌كره و ده‌ڵێت، به گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه پسپۆڕانی بواری خۆراك ئه‌نجامیان داوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه لۆبیا چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ نه‌خۆشی شه‌كره، هه‌روه‌ها ماده‌كانی ناو ئه‌م خۆراكه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره ده‌كات له جۆری دووه‌م.
پزیشان روونیان كردووه‌ته‌وه كه لۆبیا لووله‌كانی خوێن ده‌پارێزێت له ماده‌ی "ئهسیرۆس سیرۆسیس"، كه یه‌كێكه له ماده زیانبه‌خشه‌كان و له‌ناو لووله‌كانی خوێندا كۆده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی دروستبوونی شه‌كر خوێن، به‌ڵام لۆبیا ئه‌م چالاكییه ناهێڵێت و له‌ناوی ده‌بات.
ئه‌وه‌یش روون كراوه‌ته‌وه كه لۆبیا دژه ئۆكسانی به‌هێزی تێدایه كه ڕێژه‌ی كلوكۆزی زیاده له‌ناو لووله‌كانی خوێندا تێك ده‌شكێنێت و ناهێڵێت زیادبكه‌ن، هه‌روه‌ها ماده‌ی فینۆلیكی ناو لۆبیا وا ده‌كات هاوسه‌نگی پارێزراوبێت له نێوان ئه‌نسۆلین و گلوكاگۆندا و ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو ماده‌یه هاوسه‌نگبوون له جه‌سته‌دا نه‌خۆشی شه‌كره نامێنێت.