دكتۆر ئه‌حمه‌د مه‌لا رۆشنبیری ناسراوی كورد له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی ژیان و مه‌رگ ده‌خاته ڕوو و ئه‌ركی ئه‌ده‌ب دیاری ده‌كات. به‌گوته‌ی ئه‌و "ئه‌ده‌ب بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌نووسرێت كه له ژیاندان نه‌ك ئه‌وانه‌ی نه‌ماون، ئه‌ده‌ب و ژیان له ده‌رئه‌نجامدا یه‌ك شتن. ئێمه حه‌قمان به‌وه‌وه نییه كێ ره‌شبین و كێ گه‌شبینه، ئه‌ده‌ب خۆی به‌م پرسیاره‌وه ناخافڵێنێ".
مه‌لا ده‌ڵێ، گره‌وی ئینسان له‌سه‌ر رووی زه‌وی ژیانه نه‌ك مردن، چونكه ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نه‌ویست و حه‌تمییه مه‌رگه نه‌ك ژیان، بۆیه هه‌وڵدان بۆ ته‌حقیقكردنی زات له وجووددا كرۆكی ژیانه.
*ده‌مه‌وێت سه‌ره‌تا له‌و پرسیاره‌وه ده‌ست پێ بكه‌م كه ڕیشهیهكى ئاینی هه‌یه، ڕووداوى ئاده‌م و حه‌وا، ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك فڕێ ده‌درێنه سه‌ر زه‌وى و ته‌واوى نه‌وه‌كانیان باجى هه‌ڵه‌ى ئه‌وان ده‌ده‌ن، كه‌وایه له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه شوێنى ڕاسته‌قینه‌ى مرۆڤ به‌هه‌شتێكه و زه‌وى به جۆرێك له جۆره‌كان دۆزه‌خى ئه‌و به‌هه‌شته‌یه؟ پوخته‌ى پرسیاره‌كه‌یه ئه‌وه‌یه: ئه‌و چركانهى مرۆڤ هه‌ست به نائارامى ده‌كات و بیر له شكۆمه‌ندى خۆی ده‌كاته‌وه، مه‌گه‌ر ڕه‌وا نییه ئیتر ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره له ژیان؟ یاخۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌م ژیانه له‌پێناو ئه‌وه‌ى هه‌ست ده‌كرێت باجى هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌ده‌ن؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره پێوه‌سته به كه‌سه‌كانه‌وه. بۆ بودییهك یا ئه‌نیمییه‌ك، یا مولحیدێك وه‌ك ئه‌وه نییه پرسیاره‌كه ئاراسته‌ی مسوڵمانێك یا جوویه‌ك یا مه‌سیحییه‌ك بكرێت. له‌م سێ ئاینه ته‌وحیدییه ژیان و مه‌رگ به ده‌ستی خودایه، ئینسان بۆی نییه خۆی بكوژێت. چونكه ژیان خۆی له چاو ئه‌به‌دییه‌ت چركه‌ساتێكه و ئیقامهیهكی كاتییه و شوێنێكه بۆ ئه‌زموونكردن، واته له رووی ئاینییه‌وه ئێمه له هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ین و ده‌بێ پله‌یه‌كی باش به‌ده‌ست بێنین بۆ ئه‌وه‌ی خودا پاداشتمان بداته‌وه.
به‌ڵام كاتێك به جۆرێكی تر بیر ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌ڵێین نه‌خێر ئینسان خاوه‌ن ژیانی خۆیه‌تی و هه‌ر كاتێكیش ویستی ده‌توانێ كۆتا به‌و ژیانه بێنێ، گرینگیش نییه هۆكاره‌كان چین. شكستی عه‌شق بێت، یا خۆنه‌گونجاندن له‌گه‌ڵ ژیان بووبێت، یا هه‌ر هۆیه‌كی دیاریكراوی تر. به بۆچوونی من ئه‌وه‌ی سه‌خته ژیانه، نه‌ك مه‌رگ خۆی. چونكه مه‌رگ مسۆگه‌ره و ئه‌نجامی هه‌موو ژیانێكه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وینه، ئه‌وه‌ی سه‌خته تهحقیقكردن و هێنانه ده‌ستی ژیانهكهیه. چۆن ئه‌م ژیانه خۆی ته‌حقیق ده‌كرێت؟ ئه‌مه‌ش پرسیارێكی تر و ره‌نگه ئاسان نه‌بێت سه‌رپێیانه وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه.
خۆكوژی كاتێك یه‌خه‌مان ده‌گرێت كه واتا بۆ ژیانكردن نامێنێ، كاتێك نه‌ك ته‌نیا دنیا بێهووده دێته پێش چاومان، به‌ڵكو له توانایشماندا نانێت كه ئه‌و بێهوودییه بخوێنینه‌وه. لێره دوو چه‌مك به‌رانبه‌ر به یه‌ك ده‌وه‌ستن : واتا – ناواتا.
ئایا ژیان واتای هه‌یه؟ ده‌كرێ به به‌ڵێ و نه‌خێر وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه. به‌ڵێ، چونكه ئه‌وه هه‌ر ئێمه‌ین ده‌بێ واتا ببه‌خشینه ژیان. نه‌خێریش، چونكه هه‌میشه ژیان واتاكانمان لێ دهقهپێنێ. ئه‌وه‌ی له‌و ناوه‌نده ده‌مینێته‌وه ده‌كرێ له‌و هه‌وڵانه چڕ بكرێنه‌وه كه خۆی له مانابه‌خشین به ژیان به‌رجه‌سته ده‌كات.
*ئه‌گه‌ر زه‌وى دۆزه‌خى به‌هه‌شت نه‌بێت و مرۆڤ فڕێ نهدرابێته سه‌ر زه‌وى و هه‌ڵه‌یه‌كى وه‌ك هه‌ڵه‌كه‌ى ئاده‌م و حه‌وا له گۆڕێ نه‌بێت، به‌ڵام دواجار له مێژووى ئه‌دیبه خۆكوژهكاندا هه‌ست به‌وه ده‌كرێت پرۆسه‌ى ژیانیان به ڕه‌هایى ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، بۆ وێنه (ڕۆمان گارى) بۆ ئه‌وه‌ى پیر نه‌بێت خۆكوژى ده‌كات؟ یان (مارتا لنیش) بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگه‌ى ئه‌وه‌ى نه‌ده‌گرت لۆچى ده‌موچاوى ببینێت خۆكوژى ده‌كات؟ مه‌به‌ستمه بڵێم دیسانه‌وه مرۆڤ نایه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌هه‌شتێك كه جیهانێكى نموونه‌یى بێت؟
ئینسان وه‌ك نهرجسییهك خۆی پێناسه ده‌كات. له مێژه ئینسان خولیای هه‌رمان و نه‌مرییه. ئه‌م پرسیاره وجوودییه له مه‌لحه‌مه‌ی گلگامیش ده‌ورووژێنرێت كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێنج هه‌زار ساڵ، هه‌روه‌ها شارستانییه‌تی میسری كۆن، به تایبه‌ت لای فیرعه‌ونه‌كان هه‌موو هه‌وڵێكیان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ش له ئه‌به‌دییه‌ت بده‌ن و تێكه‌ڵی تاریكایی هه‌میشه‌یی ئاسمانه‌كان بن. به‌ڵام ئینسان ئه‌وه‌ش ده‌زانێ كه پیریی و دواجاریش مردن دوو حاڵه‌تی بهڵگهنهویستن. بۆیه تووشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بین، هه‌ست به عه‌ده‌مییه‌ت ده‌كه‌ین. به‌ڵام ده‌كرێ پرسیاری ئه‌وه‌ش له خۆمان بكه‌ین، ئایا ئه‌گه‌ر دنیا به‌هه‌شت بووایه، ئه‌وكات چۆن ده‌ژیان؟
ره‌نگه بێزاریی ئینسانی هه‌لا هه‌لا بكردایه، ره‌نگه خه‌ڵكانێكی زۆر خۆیان بكوشتایه، ره‌نگه جووڵه وجوودی نه‌بووایه، ره‌نگه ئینسان خۆیشی مانای نه‌بووایه. ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌یه كه ئینسانی تێدا ده‌ژیی، ئێمه نه له دۆزه‌خ ده‌ژین نه له به‌هه‌شت، به‌ڵكو له‌سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌وینه‌ی كه هه‌ندێ به‌هه‌شتی تێدایه و هه‌ندێكیش دۆزه‌خ. هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه‌یه به‌شه دۆزه‌خه‌كه‌ی خۆشتر و جوانتر بكه‌ین.
*به‌گشتى قسه‌یه‌ك هه‌یه به چه‌ندان شێوه كراوه له‌باره‌ى ئه‌ركى بنه‌ڕه‌تیى ئه‌ده‌ب، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پێویسته ئه‌ده‌ب له خزمه‌تى مرۆڤدا بێت، یان به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئه‌ده‌ب یانى ئیشكردن له جوانكردنى دنیادا، به بۆچوونى ئێوه ئه‌م دیده دیدێكى سروشتى ئه‌ده‌به و هه‌ر تێڕوانینێكى تر بۆ ئه‌ده‌ب له ده‌ره‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئه‌ده‌به؟
ئه‌ده‌ب قسه‌كردنه له‌سه‌ر وجوود. ئه‌مه پێناسه‌یه‌كی زۆر گشتگیره، به‌ڵام ئه‌م قسه‌كردنه مێژووی خۆی هه‌یه، كۆمه‌ڵگه هه‌یه و ره‌وت و فه‌لسه‌فه و ئاین و كولتوور و زمانه‌كان له گۆڕێدان. هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بۆ هۆكاری جیاواز ئه‌ركی جیاواز ده‌به‌خشێته ئه‌م ئه‌ده‌به.
كاتێك له مێژووی ئه‌ده‌ب دێینه ده‌رێ، ئه‌وكات هه‌ر نووسه‌رێك بۆ خۆی ئه‌ركێك یا كۆمه‌ڵه ئه‌ركێك ده‌به‌خشێته ئه‌و قسه‌یه كه ناوی لێ ده‌نێت ئه‌ده‌ب. ئێمه ناتوانین ئه‌وها له ده‌ره‌وه ئه‌رك و وه‌زیفه بده‌ینه ئه‌ده‌ب. مادام ئه‌ده‌ب قسه‌ی مرۆڤه، كه‌واته ناكرێ ئه‌ده‌ب دژ به ئینسان بوه‌ستێت، به‌ڵام كاتێك ئه‌ده‌ب بۆ مه‌به‌ستی تر به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌وه ئه‌وكات كێشه‌كان قووت ده‌بنه‌وه. مه‌به‌ستی تر لێره بارستایییه ئایدۆلۆجیی و ئاینییه‌كانه..
*ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌ب بۆ ئه‌وه بخوڵقێت له خزمه‌تى مرۆڤدا بێت، ئایا ئێمه تووشى ئیشكالییه‌ت نابین له به‌رانبه‌ر پێناسه‌ى (خزمه‌تى مرۆڤ)؟ یانى ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ت پێ بڵێم كه ڕه‌نگه لاى مرۆڤێكى ڕه‌شبین یان به سروشت ڕه‌شبین، خزمه‌ت ئه‌وه بێت كه پرۆسه‌ى ژیان ره‌ت بكاته‌وه؟ بۆیه لێره‌دا نووسینى ئه‌و نووسه‌ره ڕه‌شبینه له خزمه‌تى مه‌رگدۆستیدا ده‌بێت؟ جه‌وهه‌رى پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه به‌ده‌ر له چێژ، ئایا ئه‌ده‌بێك كه له خزمه‌تى مه‌رگدۆستى و له خزمه‌تى هه‌ڵهاتن له ژیان و گاڵته‌كردن به پرۆسه‌ى ژیان بێت، تا چه‌ند خزمه‌ته به‌و پێناسه‌یه كه ئه‌گه‌ر ڕێ بكه‌وین ئه‌ده‌ب پێویسته له خزمه‌تى جوانتركردنى ژیاندا بێت؟
ژیان یه‌ك ره‌هه‌ندی نییه، كه‌سه‌كان خاوه‌ن چێژ و ئاست و تێگه‌یشتنی جیاوازن، به‌ڵام خه‌ڵقی ئه‌ده‌بی له‌پێناو جوانكردنێكی رووتی ژیان نییه، به‌ڵكو له‌پێناو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و پرسیاره عاسییانه نییه كه له ساته‌وه‌ختێكدا له خۆمانی ده‌كه‌ین، هه‌توانێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی برینه‌كان سارێژ بكات، ئه‌ده‌ب جیهانبینییهكه له رێ و زمان و ستایلێكی دیاریكراوه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. ناتوانین پێناسه‌یه‌كی ئاماده شك به‌رین، قۆناغ و سه‌رده‌مه‌كان و ته‌نانه‌ت نووسه‌ره‌كانیش بۆ هۆی جیاواز په‌نایان بردووه‌ته به‌ر ئه‌ده‌ب.
ئه‌ده‌ب بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌نووسرێت كه له ژیاندان، نه‌ك ئه‌وانه‌ی نه‌ماون یا نامێنن، به شێوازێكی تر، ئه‌ده‌ب و ژیان له ده‌رئه‌نجامدا یه‌ك شتن. ئێمه حه‌قمان به‌وه‌وه نییه كێ ره‌شبین و كێ گه‌شبینه، ئه‌ده‌ب خۆی به‌م پرسیاره‌وه ناخافڵێنێ. پاشان ئه‌ده‌ب دیارده‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاوه، ئێمه شیعر و رۆمان و شانۆنامه و هتد.. هه‌یه. هه‌ر بوارێك به كه‌ره‌سته‌كانی تایبه‌ت به خۆی هه‌ڵده‌ستێ به خه‌ڵقی ئه‌ده‌بی.
هه‌موو ئه‌ده‌بێكی باڵا هه‌ڵگری بزه‌یه‌كه، هه‌ندێك جار له سنووری گاڵته‌كردن خۆی ده‌بینێته‌وه. "رابلێ"ی فڕه‌نسایی چه‌رخی راپه‌ڕین و "شكسپیر"ی ئینگلیزی و "سێرڤانتس"ی ئیسپانی پێكه‌نینێك له ناخیاندایه كه جه‌وهه‌ری ژیانی راسته‌قینه‌مان بۆ ده‌نووسنه‌وه. "باختین" له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی له‌سه‌ر رابلێ ئه‌م سێ نموونه‌یه‌مان بۆ دێنێته‌وه.
هه‌ندێ جار لای ئێمه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب تاكڕه‌هه‌نده، یه‌ك جه‌مسه‌ره، بێ گرێوگۆڵه، ئه‌مه‌ش وابه‌سته‌یه به خوێندنه‌وه‌یه‌كی رووكه‌شانه، نه‌ك بۆ ئه‌ده‌ب به‌ڵكو بۆ ژیان خۆی.
ئه‌وه‌ی مه‌رگدۆستی زیندوو ده‌كاته‌وه، ئایدیۆلۆجیا و ئاینه، چونكه ئه‌م دوو چه‌مكه ئینسان وه‌ك كه‌ره‌سه‌یه‌ك ده‌بینن بۆ گه‌یشتن به ئامانجێكی دیاریكراو. چ ئایدیۆلۆجیا چ ئاین، ژیان وه‌ك پڕۆژه‌یه‌ك له ئاینده‌دا ده‌بینێ، چ ئاسمانی بێت، چ له‌سه‌ر رووی زه‌وی. ته‌نانه‌ت زۆرجار "كامۆ" به پارچه پارچه‌یی ده‌گاته لای ئێمه، یا هه‌ندێ رسته كه له سیاقی خۆی قرتێنراوه و وا نیشان ده‌درێت كه كامۆ شكستخواردوو و بێهوا و ده‌ستوپێ سپی بووه، به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه‌ی كامۆ به وردی بخوێنێته‌وه، هه‌ست ده‌كات رووناكی و هیوا و یاخیبوونێك له دووتوێی دهقهكانیدان كه بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئینسان ده‌بێ چاره‌نووسی خۆی بنووسێته‌وه، وجوودی خۆی بسه‌پێنێت و ئازاد بێت.
به‌ڵام ژیان له گۆرانییه‌كی رۆمانسی پێك نه‌هاتووه، شه‌ڕ و ئافات و بوومه‌له‌رزه و برسێتی و چه‌وساندنه‌وه و فێڵ و گه‌نده‌ڵیش ئه‌م ژیانه‌ی ئێمه‌ی ته‌نیوه. ئه‌وه‌ی به ئه‌ده‌ب ده‌كرێ، ده‌كرێ له‌و پێناسه‌یه‌دا به‌رجه‌سته بێت كه نووسه‌رێكی دیاریكراو ده‌یبه‌خشێته نووسینه‌كه‌ی.
به كورتی رای خۆم له‌باره‌ی خۆكوشتن لێره تۆمار ده‌كه‌م: گره‌وی ئینسان له‌سه‌ر رووی زه‌وی ژیانه، نه‌ك مردن، چونكه ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نه‌ویست و حه‌تمییه مه‌رگه نه‌ك ژیان، بۆیه هه‌وڵدان بۆ ته‌حقیقكردنی زات له وجووددا كرۆكی ژیانه، ئه‌م تهحقیقكردنه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر، له ناوه‌ندێكه‌وه بۆ ناوه‌ندێكی تر ده‌گۆڕێ. گرینگ‌ترین خاڵی ئه‌م خۆ تهحقیقكردنه فیكره‌ی ئازادییه، ته‌نیا ئه‌وانه‌ی ئازادن ده‌توانن بڵێن ئێمه ده‌ژین، ئه‌وانه‌ی تر ده‌بێ له هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی ئه‌م ئازادییه له تێكۆشاندا بن، ئه‌گه‌ریش نه‌گه‌یشتن به ئازادی، ئه‌و كۆششه مانای ته‌واو ده‌به‌خشێ به ژیانیان.
وشه/ سلێمانی- گۆران ڕه‌ئووف