به‌شێوازێكی به‌رده‌وام پزیشكان ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه كه واز له جگه‌ره‌كێشان بهێنین و ته‌ركی بكه‌ین، چونكه چه‌ندان كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر جه‌سته‌مان دروست ده‌كات و زیان به ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی جه‌سته‌مان ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر رۆژانه چوار جگه‌ره یان زیاتر بكێشین.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
tobaccocontrol" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له زیانه‌كانی كێشانی چوار جگه‌ره ده‌كات یان زیاتر له رۆژێكدا و ده‌ڵێت، توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی وه‌ك شاری "ئۆسلۆ" و چوار شار له "نۆروه‌ی" دا ئه‌نجام درا، له‌سه‌ر رۆژانه كێشانی چوار جگه‌ره یان زیاتر كه تێیدا نزیكه‌ی 23 هه‌زار و 521 پیاو و 19 هه‌زار و 201 ژن تێیدا به‌شداریان كردبوو كه ته‌مه‌نیان له 35 بۆ 49 ساڵی بوون و جگه‌ره‌كێش بوون، پزیشكان داوای له‌و كه‌سانه كرد كه رۆژانه چوار جگه‌ره یان زیاتر بكێشن بۆ ماوه‌ی مانگێك، له ئه‌نجامدا ئه‌م كاریگه‌رییانه ده‌ركه‌وت له‌سه‌ر جه‌سته‌یان:
یه‌كه‌م – تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ: به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه و ئه‌نجامه‌كانی %95 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رۆژانه بۆ ماوه‌ی مانگێك جگه‌ره‌یان ده‌كێشا ڕێژه‌ی تووشبوونیان به نه‌خۆشیی دڵ زیادی كرد به‌ڕێژه‌ی %3.61 له پیاواندا و به‌ڕێژه‌ی %4.95 له ژناندا، بۆیه پزیشكان ده‌ڵێن جگه‌ره‌كێشان كاریگه‌رییه‌كی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر دڵ و تووشكردنی كه‌سه‌كه به جه‌ڵته‌ی دڵ.
دووه‌م – تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان: توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌یشی سه‌لماندووه كه رۆژانه كێشانی چوار جگه‌ره یان زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان زیاتر ده‌كات به‌ڕێژه‌ی %8.28 له پیاواندا و به‌ڕێژه‌ی %13.98 له ژناندا، ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه جگه‌ره هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان.