بەم خۆراكانە خوێنبەرەكانتان پاك بكەنەوە

:: PM:12:06:11/07/2018 ‌
خوێنبەرەكان ڕۆڵێكی گرنگ دەبینن و خوێن بە تەواوی ئەندامانی لەش دەگەیەنن، خوێنی پڕ ئۆكسجین بۆ مێشك و دڵ و سەرجەم ناوچەكانی تری جەستە دەگوێزنەوە، خواردنی ناتەندروست و هۆكاری ژینگەی و نەبوونی جوڵە دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی ڕێژەیەكی زۆر لە كۆلیستڕۆڵ لە بۆڕییەكانی خوێن، ئەمەیش تووشی چەندان نەخۆشی مەترسیدارتان دەكات، بەڵام بەم خۆراكانە خۆتان لەم گرفتە ڕزگار بكەن.

یەكەم: سیر، سیر یەكێكە لە بەسوودترین خۆراك بۆ پیاوان، چونكە ڕێ لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن دەگرێت سەرەڕای ئەوەیش یارمەتی پاككردنەوەی موولوولەكانی خوێن دەدات، ئەگەر حەزت لە تام و بۆنی سیر نەكرد دەتوانرێت بەهێزكەری سیر بەكاربهێنرێت یان لە دروستكردنی خواردندا بەكاربهێنرێت.

دووەم: سەلەموون، بە ماسیەكی چەور ناسراوە، بەڵام پێكهاتەی چەوری ئەم ماسییە زۆر گرنگە بۆ پاككردنەوەی خوێنبەرەكان و سووڕی خوێن چالاكتر دەكات و بڕێكی زۆر ئۆكسجین بە لەش دەبەخشێت، چونكە سەلەموون بڕێكی زۆر ئۆمیگا 3 ی تێدایە، ئەم ترشە چەوریییەش بۆ تەندروستی دڵ و چالاكی دڵ سوودبەخشە، دژە هەوكردنێكی بەهێزە و ڕێ لە مەینی خوێن دەگرێت لە دیواری خوێنبەرەكاندا.

سێیەم: هەنار، میوەیەكی بە چێژە و خوێنبەرەكان پاك دەكاتەوە و بەشێوەیەكی كاریگەر و سروشتی. بەگوێرەی توێژینەوەكان، هەنار دژە ئۆكسیدی تێدایە كە بەرهەمهێنانی ئاوێتەی نوتریك خێرا دەكات كە ئاوێتەیەكی سروشتییە و خوێن زیاد دەكات و خوێنبەرەكان بە پاكی دەهێڵێتەوە، هەروەها هەنار یارمەتی تێكشكاندن و دروستكردنەوەی پەڕەی خوێن دەدات بەناو دیواری خوێنبەرەكاندا.

چوارەم: زەیتی زەیتون، یەكێكە لە بە سوودترین و باشترین ئەو خۆراكانەی كە دەتوانرێ بۆ چارەسەركردنی چەندان نەخۆشی كەڵكی لێ وەربگیرێت، خواردنی زەیتی زەیتون لە زەڵاتەدا یان لە خواردندا زۆر گرنگە بۆ تەندروستی بەشێوەیەكی گشتی، چونكە پڕە لە دژەئۆكسید و یارمەتی پاككردنەوەی خوێنبەركان دەدات و ڕێ لە بەرزبوونەوەی كۆڵیسترۆڵی خراپ دەگرێت، بەتایبەتی لە خوێنبەرەكاندا.


وشە - ئاوات ئازاد