وێڕای ئه‌وه‌ی له رووی جلوبه‌رگ و جۆری مكیاج و رێكخستنی پرچ و بایه‌خدان به جه‌سته له‌لای ئه‌ستێره ناوداره‌كان به‌تایبه‌تی له‌لای هونه‌رمه‌ندان وه‌ك مودێل ته‌ماشا ده‌كرێت و لاسایی ده‌كرێنه‌وه. هاوكات له هه‌ندێكیاندا خووی ناشیرین و قێزه‌ون ده‌بینرێت كه خه‌ڵكی ئاسایی هه‌ستی پێ ناكه‌ن مه‌گه‌ر هاوێنه‌ی رۆژنامه‌نووسان بتوانن پێشانی خه‌ڵكی بده‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه پێگه‌ی "
فه‌رفیش" چه‌ند نموونه‌یه‌كی هێناوه‌ته‌وه و قسه له‌سه‌ر خووه ناشیرینه‌كانی هه‌ندێك ئه‌ستێره ده‌كات له‌ناو هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵكدا زۆر ناسراون، بۆیه رۆشنایییان ده‌خاته سه‌ر.
براد پیت كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری هۆڵیووده، ناشیرینتر خووی ئه‌و ئه‌كته‌ره ئه‌وه‌یه له‌كاتی خه‌ونتندا به ده‌نگی به‌رز ده‌پرخێنێ، بۆیه ژوورێكی تایبه‌تی بۆ خۆی ته‌رخان كردووه و به‌ته‌نیا تێیدا ده‌خه‌وێ. هاوكات بۆ شووشتنی ده‌ست و ده‌موچاوی سابوون به‌كار ناهێنی، پێی وایه سابوونه‌كه ماده‌ی ژه‌هراوی هه‌ڵگرتووه.
ئیما واستۆن كه خاتوونه ئه‌كته‌رێكی ناوداره، له منداڵییه‌وه فێری ئه‌و خووه بووه به ددان نینۆكه‌كانی په‌نچه‌ی ده‌ستی لێ ده‌كاته‌وه، ئێسته‌یش كه بووه‌ته ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری دنیای سینه‌ما، نه‌یتوانیوه واز له‌و خووه بێنێت، پێویستی به نینۆكبڕ نییه، ددانه‌كانی كردووه‌ته نینۆكبڕ.
ئه‌دیل كه گۆرانیبێژێكی زۆر ناوداری دنیایه و به‌ریتانیایییه، له كۆنه‌وه فێری ئه‌وه بووه به‌رده‌وام په‌نجه ده‌كاته ناو كونه‌كانی لووتی و پاكیان ده‌كاته‌وه، خۆی گوتوویه‌تی كه ناتوانێ واز له‌و خووه بێنێ، بۆیه زۆرجار له به‌رده‌م خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆیش به په‌نجه لووتی پاك ده‌كاته‌وه.
ئیمی بۆهله‌ریش كه خاتوونه ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداره، خۆی له دیمانه‌یه‌كدا گوتوویه‌تی ناتوانم خۆم له‌و خووه ناشیرینه رزگار بكه‌م كه خۆم له هه‌موو شتێك هه‌ڵده‌قورتێنم، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێك ببینم خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌یه‌كه، ده‌بێ خۆمی لێ نزیك بكه‌مه‌وه و بزانم ده‌یه‌وێ چی بخوێنێ.
شارۆخان كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری دنیای بۆڵیووده، ناتوانێ له پێڵاوه وه‌رزشییه‌كانی دوور بكه‌وێته‌وه، به‌جۆرێك رۆژانه له به‌یانییه‌وه له پێیان ده‌كات و تا شه‌و و له‌كاتی خه‌وتن دایانده‌كه‌نێت. ته‌نانه‌ت زۆرجار پێیانه‌وه ده‌خه‌وێت.