ئەو خۆراكانەی ڕێ لە نەخۆشی ڕژێنی دەرەقی دەگرن

:: PM:03:42:08/08/2018 ‌
هەندێ كات لەپڕ كێشت زیاد بكات، یان قژت دەست بە هەڵوەرین دەكات، یان نووستنت كەم دەبێتەوە، هەموو ئەمانە و زۆر نیشانەی تر هەن كە بۆ ناڕێكی لە ڕژێنە دەرەقییەكان یان سایرۆدە رژێنەكان دەگەڕێنەوە، نزیكەی ملیۆنێك كەس لە جیهاندا دووچاری نەخۆشی ڕژێنی دەرەقی بوونەتەوە، كاتێك ئەم ڕژێنە باش كار ناكەن چەندان گرفتی جۆراوجۆر بەدوای خۆیان دەهێنن.

هەرچەندە زۆر دەرمان هەن كە گرفتەكانی ڕژێنی دەرەقی رێك لەناو دەبەن، بەڵام باشترە لە ڕێی خواردنەوە رێك بخرێت، باشترین ئەو خواردنانەی كە گرنگن بۆ رێكخستنی ئەم رژێنە بریتین لەمانەی خوارەوە:

یەكەم: سەوزەی دەریایی، ئایۆدین یەكێكە لەو كانزا گرنگانەی كە ڕژێنی دەرەقی ڕێك دەخات لەكاتی كەمبوونەوەی ئەم كانزایەدا ڕژێنەكە تووشی هەڵئاوسان دەبێت، باشترین ڕێ بۆ كەمكردنەوەی هەڵئاوساوی و رێكخستنی ئایۆدین خواردنی ڕووەكە دەریایییەكانە.

دووەم: خواردنی سەوزە چڕەكان، زیاتر كەلەرمی پێچاوپێچ، سپێناخ، برۆكلی، قەڕنابیت دەگرێتەوە، چونكە بڕێكی زۆر پێكهاتەی خۆراكیان تێدایە و باشن بۆ ڕژێنە دەرەقییەكان، زۆر ڕێ هەن بۆ ئامادەكردنی ئەم سەوزانە، بەڵام باشترە بە خاوی یان لەگەڵ زەڵاتە بخورێت، بۆ ئەوەی كاری ڕژێنەكە باشتر بكات.

سێیەم: ماسی، یەكێكی تر لەو خواردنانەی كە باشە بۆ نەخۆشی غودە خواردنی ماسییە، چونكە بڕێكی زۆر ئۆمێگا 3 ی تێدایە رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە چالاكی ڕژێنی دەرەقیدا و بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەكە ڕێك دەخات، بەتایبەتی ماسی تونە، ماسی سەلەموون، ماسی دەریایی.

چوارەم: خۆراكە ترشكراوەكان، چاودێریكردنی تەندروستی ریخۆڵەكان زۆر گرنگە یارمەتی گرفتەكانی ڕژێنی دەرەقی دەدات، چونكە زۆرێك لەو پێشهاتانەی كە بەهۆی ڕژێنی دەرەقییەوە لە لەشدا روودەدەن بۆ لاوازی سیستەمی بەرگری لەش دەگەرێتەوە، كاتێك سیستەمی بەرگری بەهێز بوو بەتایبەتی لە ریخۆڵەكاندا ئەوا بەكتریایی سوود بەخش زیاد دەكات و كار لە دەردانی ڕژێنی دەرەقی دەكات، خۆراكی ترشێنراو وەكو ماست، سەوزەی ترشكراو كە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی سایرۆید زیاد دەكەن.


وشە - ئاوات ئازاد