پزیشكان چه‌ندان خۆراكی به‌سوودیان دیاری كردووه كه ئه‌و ژنانه ده‌توانن بیخۆن و سوودی لێوه‌رگرن كه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكیان هه‌یه یان ئه‌و ژنانه‌ی تووشنه‌بوون ده‌توانن بیخۆن وه‌ك خۆپاراستنێك له‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
besthealthmag" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له باشترین چاره‌سه‌ر ده‌كات بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و تێیدا ڕوونكراوه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێیه‌كان كه له‌لایه‌ن پزیشكانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیدا ئه‌نجام دراوه ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه رۆژانه خواردنی خۆراكی ته‌ندروست و به‌سوود كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر نه‌هێشتن و لهناوباردنی خانهكانیشێرپهنجهی مه‌مك.
پزیشكان ئه‌وه‌یشیان سه‌لماندووه كه نزیكه‌ی 23 هه‌زار ژن ڕزگاریان بووه له‌م شێرپه‌نجه‌یه ته‌نیا رۆژانه خواردنی چه‌ند خۆراكێكی به‌سوود كه له خواره‌وه‌دا باسیان ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – قارچك: توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه رۆژانه خواردنی نزیكه‌ی 500 گرام له قارچك وه‌ك چاره‌سه‌رێكی سرووشتی كارده‌كات بۆ لهناوباردنی خانه‌كانی شیرپه‌نجه‌ی مه‌مك، چونكه قارچك ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسانی "L-ergothioneine" كه خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌ناوده‌بات.
دووه‌م – برۆكلی و گه‌ڵای برۆكلی: پزیشكانی زانكۆی "میشگن" له ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ژه‌مه خۆراكێكی برۆكلی یان گه‌ڵای برۆكی "وه‌ك زه‌ڵاته" زۆر به‌سووده بۆ نه‌هێشتنی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
جگه له‌و خۆراكانه‌ی باسمان كردن چه‌ندان جۆری تری خۆراك هه‌ن كه كاریگه‌ری خانه‌كانی شیرپه‌نجه‌ی مه‌مك ناهێڵن وه‌ك "هه‌نار، گوێز، توتڕك، سپێناخ، هێلكه و ماسی سه‌له‌مۆن".