خۆت بە ئاوی سارد بشۆیت چی بەسەر جەستەت دێ؟

:: PM:02:19:20/09/2018 ‌
زۆربەمان لەكاتی خۆشووشتن دا پێویستە ئەو ئاوەی كە بەكاری دەهێنین گەرم بێت یان شلەتێن بێت، بەڵام بەردەوام بەكارهێنانی ئاوی گەرم بۆ لەش پێویست نییە، چونكە خۆشووشتن بە ئاوی سارد چەندان سوود بە لەش دەگەیەنێت و سوڕی خوێن چالاك دەكات، ئەمانەش هەندێكن لە سوودەكانی خۆشووشتن بە ئاوی سارد:

یەكەم: لەش وریا دەكاتەوە، یەكێك لە سوودە گرنگەكانی خۆشووشتن بە ئاوی سارد بە تایبەتی لە بەیانیاندا ئەوەیە كە وزەیەكی زۆر بە لەش دەدات و لەش چالاك دەكاتەوە و وا دەكات چالاكییەكانی رۆژانەت زیاتر بێت.

دووەم: سیستەمی بەرگری و سوڕی خوێن باشتر دەكات، سوودێكی تری خۆشووشتن بە ئاوی سارد ئەوەیە كە سوڕی خوێن چالاك دەكات، چونكە لەكاتی خۆشتن بەئاوی سادا بەردەوام هەناسەی قوڵ دەدرێت بەمەش ئۆكسجینی زیاتر دەچێتە خوێنەوە، ئاوی سارد سووڕی خوێن چالاك دەكات و بڕێكی زیاتری ئۆكسجین بە ئەندامەكان دەگەیەنێت.

سێیەم: بۆ قژ و پێست سوودبەخشە، ڕەنگە وات بیستبێت كە خۆشووشتن بەئاوی گەرم باشترە بۆ قژ و پێست،  خۆشووشتن بە ئاوی گەرم دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی چەوری سروشتی قژ و وشكبوونەوەی قژ، بەڵام خۆشتن بە ئاوی سارد كونیلەكانی پێست بچووك دەكاتەوە  برێكی كەمتر پیسی دەچێتە پێستەوە .

چوارەم: فشار كەم دەكاتەوە، خۆشتن بەئاوی سارد زۆر باشترە بۆ كەمكردنەوەی فشاری دەروونی، چونكە ترشی میزاوی كەم دەكاتەوە، یەكێكی تر لە سوودەكانی ئاوی سارد ئەوەیە كە ئاستی گلوتاتهیۆن بەرز دەكاتەوە.

پێنجەم: یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدات، خۆشتن بە ئاوی سارد خانەكانی چەوری قاوەیی لە لەش هان دەدات، خانەی خوێنی سپی زیاتر گەشە دەكات و چەوری زیاتر كۆ دەكاتەوە بەتایبەتی لە سمت و ئەو شوێنانەی كە چەوری پێویست نییە، بەڵام خۆشووشتن بەئاوی سارد دەبێتە هۆی گەرم بوونی ناوەوەی لەش و بەمەش بڕێكی زۆر چەوری دەتوێتەوە.



وشە - ئاوات ئازاد