به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی رۆژانه مرۆڤ خواردنه‌وه‌ی جیا جیا ده‌خواته‌وه بۆیه پزیشكان توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام داوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كام جۆره خواردنه‌وه‌یه كاریگه‌ری خراپ دروست ده‌كات له‌سه‌ر ددانه‌كان.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
jeffersondentalclinics" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌ك ده‌كات كه ده‌بنه هۆی تێكدانی جوانی ددان و كلۆركردنی، توێژینه‌وه نوێیه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه به‌شێك له‌و خواردنه‌وانه‌ی رۆژانه ده‌یانخۆینه‌وه كاریگه‌رییه‌كی زۆر خراپ دروست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ددانه‌كانمان، بۆیه لێره‌دا ئه‌و جۆره خواردنه‌وانه باس ده‌كه‌ین كه زیان به ددان ده‌گه‌ێنن:
یه‌كه‌م – قاوه: یه‌كێك له خراپترین جۆری خواردنه‌وه‌كان قاوه‌یه، چونكه ئه‌و ماده‌ی كافایینه كه له‌ناو قاوه دایه به‌هێزی ددانه‌كان ناهێڵێت و زۆربه‌ی كاته‌كان ده‌بێته هۆی كلۆربوونیان.
دووه‌م – چا: چاش باشتر نییه له قاوه، چونكه چا هه‌م كافایین هه‌م شه‌كر له‌خۆ ده‌گرێت و ئه‌گه‌ر رۆژانه زیاد له پێویست بیخۆیه‌وه ئه‌وا زیان به ددانه‌كانتان ده‌گه‌ێنێت و كلۆریان ده‌كات.
سێیه‌م – خواردنه‌وه گازییه‌كان و خواردنه‌وه وزه به‌خشه‌كان: ئه‌م دوو جۆره خواردنه‌وه‌یه‌ش زۆر كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ددانه‌كان دروست ده‌كه‌ن ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ئۆكسان و ڕێژیه‌كی زۆر له شه‌كر له‌ناویدا.