چەند چارەسەرێكی ئاسان بۆ ژانەسەر

:: PM:12:22:08/10/2018 ‌
ژانەسەر دیاردەیەكی تارادەیەك باوە.زۆر هۆكار هەیە بۆ دروستبوونی ژانەسەر، زۆركات بەهۆی نەخۆشییەكی دیاریكراوەوە دروست دەبێت، جۆرەها چارەسەری پزیشكی هەن، بەڵام چارەسەری ماڵی یان سروشتی باشترین رێیە بۆ كەمكردنەوەی ئەم ئازار.

ئەو پێكهاتانەی كە بۆ چارەسەركردنی ژانەسەر بەكاردەهێنرێت:
یەكەم: زەیتی لاڤێندەر، ئەم زەیتە بۆنێكی تایبەتی هەیە و هەروەها چارەسەرێكی نایابە بۆ ژانەسەر. دەتوانرێت لە رێی هەڵمژینی بۆنەكەیەوە یان دەتوانرێت بەم زەیتە شوێنی ئازارەكە بشێلیت . بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی پێست چوار دڵۆپ زەیتی لاڤێندەر بكە لە 3 كوپ ئاودا بكوڵێنە و راستەوخۆ بۆ پێستت بەكاری بهێنە بەم شێوەیە پێست لە زیان دەپارێزێت.

دووەم: زەیتی نەعناع، بەهۆی بۆنی زەیتی نەعناوە تایبەتمەندی چارەسەركردن و حەسانەوە و گرژی ژانەسەری هەیە.ڕۆیشتنی خوێن باشتر دەكات و سووڕی خوێن كۆنترۆڵ دەكات.چوار دلۆپ لەم زەیتە لە چوار كوپ ئاو دا بكوڵێنەوە و هەڵمەكەی هەڵبمژە لە رێی لووتەوە. یارمەتی كردنەوەی جیوبەكان دەدات و ڕۆیشتنی خوێن ئاسان دەكات.

سێیەم: تۆوی كەتان، هەندێك جۆری ژانەسەر بەهۆی هەوكردنەوە دروست دەبێت بەكارهێنانی ئەم تۆوە هەوكردن كەم دەكاتەوە، بەهۆی تایبەتمەندی ئۆمێگا 3 كە جۆرێكە لە ترشی چەوری.

چوارەم: شێلانی مل، شێلانی دواوەی مل توانایی كەمكردنەوەی ژانەسەری هەیە، بەگوێرەی زانایانی بەرازیلی كە دەڵێن شێلانی ناوەڕاستی بەشی دواوەی مل ئازارەكە كەم دەكاتەوە، بە تایبەتی پێویستە بۆ كەمكردنەوەی ژانەسەری جیوب.



وشە - ئاوات ئازاد