دووگیانی ھه‌ستیارترین كاته بۆ ژنان، بۆیه گرینگه ئه‌و ژنه ئاگاداری ئه‌و جۆره خواردن و خواردنه‌وه‌یه بێت كه رۆژانه ده‌یخوات و ده‌یخواته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی به كافایین ده‌وڵه‌مه‌ندن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات كه ئایا كافایین زیان به‌خشه یان سوود به‌خشه له‌كاتی دووگیانی‌دا و ئاماژه‌ی پێ داوه، پزیشكانی پسپۆڕ ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه رۆژانه پێویسته زیاتر له یه‌ك كووپ قاوه یان چا یان هه‌ر خواردنه‌وه‌یه‌كی تر كه به كافاین زۆربێت نه‌خورێته‌وه، چونكه كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی دایكه‌كه و كۆرپهلهكهیش دروست ده‌كات.
پزیشكان ئه‌وه‌یشیان گوتووه كه ئه‌و دایكانه‌ی حه‌زیان به‌خواردنه‌وه‌ی قاوه یان چا هه‌یه ئه‌وا پێویسته رۆژانه له یه‌ك كووپ یان زیاتر له150 بۆ 200 میلی گرام كافایین نه‌خۆنه‌وه، چونكه ئه‌م كافایینهی له‌ناو ئه‌و دوو جۆره خواردنه‌وه‌دا زۆره و كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر جه‌سته‌یان دروست ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌و كافایینه جه‌سته چالاك ده‌كات و به‌ئاگات ده‌هێنێته‌وه كه ئه‌مه‌یش سیسته‌می خه‌و تێكده‌دات، بۆیه ئه‌مه خووه زۆر خراپه بۆیان، جونكه به‌گشتی ژنان له‌و كاته‌دا زیاتر پێویستیان به ئارامی و پشوودان هه‌یه بۆیه خراپه كافایین به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر بخورێته‌وه.
پزیشكان ئه‌وه‌یشیان ڕوونكردووه‌ته‌وه كه رێژه‌ی زۆری كافایین له‌كاتی دووگیانی‌دا به‌رزی په‌ستانی خوێن له جه‌سته‌ی دایكاندا به‌رز ده‌كاته‌وه و سترێسی جه‌سته‌یان زیاد ده‌كات كه ئه‌مه‌یش زۆربه‌ی كاته ده‌بێته هۆی نه‌خۆش بوونی دایكه‌كه و له‌بارچوونی منداڵه‌كه.