چۆن بە شمڵی نەخۆشی شەكرە لەناو دەبەیت؟

:: AM:11:30:09/10/2018 ‌
تۆوی شمڵی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی تواوە و یارمەتی نزمكردنەوەی ئاستی شەكری خوێن دەدات. زۆر كاریگەرە بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە. لێرەدا باس لە سوودەكانی شمڵی دەكەین لە كەمكردنەوەی شەكری خوێندا.

تۆوی شمڵی یارمەتی كەمكردنەوەی شەكری خوێن دەدات. چونكە بڕێكی زۆر ڕیشاڵی تێدایە و یارمەتی هێواشكردنەوەی هەرسكردن دەدات و مژینی شەكر و كاربۆهیدرات كەم دەكاتەوە، هەروەها تۆوی شمڵی یارمەتی چۆنیەتی بەكارهێنانی شەكری خوێن دەدات و بڕێكی زیاتر ئەنسۆلین بەرهەم دەهێنێت.

شمڵی توانایی بەرەنگاربوونەوەی شەكری خوێنی هەیە و خواردنی 10 گرام شمڵی لەگەڵ ئاوی گەرم  لە رۆژێكدا چارەسەری شەكرەی جۆری دوو دەكات.

توێژینەوەكان دووپات لەوە دەكەنەوە، كە ئەگەر هاتوو شمڵی لە دروستكردنی نان و بابەتەكانی برژاندندا بەكاربهێنرێت، ئەوا بەهەمانشێوە چارەسەری شەكری جۆری دوو دەكات، ئەگەر بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك شمڵی بەكاربهێنرێت  ئاستی گلوكۆزی پلازما ئاسایی دەبێتەوە و مەترسی نەخۆشییەكانی شەكرە بە ڕێژەیەكی بەرچاو كەم دەبێتـەوە.

چۆنیەتی بەكارهێنانی شمڵی بۆ كەمكردنەوەی شەكری خوێن:
1:كیسەی چا یان گەڵای چا.
2:یەك كەوچك تۆوی شمڵی.
1 كەوچكی چا هەنگوین بەپێی ئارەزوو.

ئامادەكردنی:
كەوچكە شمڵییەكە ورد بكە، پاشان بیكە ئاوی گەرمەوە بۆ ماوەی سێ سەعات، دواتر بیپاڵێوە، ئنجا كیسە چایەكە و ئاوی لیمۆیەك و یەك كەوچك هەنگوینی بۆ زیاد بكە بۆ تام.دواتر بیخۆرەوە.

چۆن شمڵی لە ژەمە خۆراكییەكاندا زیاد بكرێت:
تۆوی شمڵی تامێكی تاڵ و تیژی هەیە. زۆر كات لەگەڵ بەهارات تیكەڵ دەكرێ و دەتوانرێت بۆ پەنیر و دروستكردنی نان و دۆشاوەكان بەكاربهێنرێت، هەروەها دەكرێ شمڵی وەكو چا بخۆنەوە یان لەگەڵ كەمێك ماست تێكەڵی بكە.ئەگەر نەخۆشی شەكرەت هەبوو بە یەكێك لەم رێیانە شمڵی زیاد بكە بۆ ژەمی رۆژانەت.




وشە - ئاوات ئازاد