كام ڕەنگی مۆز باشترە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش

:: PM:02:50:10/10/2018 ‌
نهێنی دابەزاندنی كێشی لەش دەتوانرێت لەم سێ‌ ڕەنگەی مۆز بدۆزرێتەوە، مۆزی زەرد، قاوەیی، سەوز، هەرەیەك لەم ڕەنگە جیاوازانەی مۆز كاریگەری تایبەت بەخۆیان هەیە لەسەر لەش.  وەكو هەموومان دەزانین مۆز دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و رێ لە هێشتنەوەی ئاو دەگرێت. بۆیە پێویستە بزانیت چ جۆرە مۆزێك گرنگە بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەش و رێجیمێكی گونجاو.

یەكەم: مۆزی سەوز، ئەم جۆرەی مۆز تەواو پێنەگەیشتوون توانای بەرگەگرتنی زیاترە و ناوەرۆكی شەكری كەمترە.بەرگەگرە بۆ هەرسكردن، چونكە ناتوانرێت بەشێوەیەكی ئاسان لەلایەن ڕژێنەكانەوە تێكبشكێنرێت، لەش لەسەر نیشاستەی مۆزەكە كار دەكات، ئەمەش وا دەكات تۆ هەست بەتێربوون بكەیت، بۆ ماوەیەكی درێژتر. دەتوانرێت زیاتر لە رێی شەربەت یان لەدروستكردنی شیرینیدا بەكاربهێنرێت.

دووەم: مۆزی زەرد، مۆزێكی پێگەیشتووی ڕەنگ زەردە ئەو نیشاستەیەی كە تێیدایە دەگۆڕێت بۆ شەكری سادە لەماوەی پێگەشتنیدا، ئەمەش هەستی تێریەتی كەم دەكاتەوە. بڕێكی زۆر دژەئۆكسید لە مۆزی زەردا هەیە، بەڵام ناگات بەو دژەئۆكسیدەی لە میوەكانی تردا هەیە.

سێیەم: مۆزی قاوەیی، ئەم جۆرەی مۆز كاتێك دروست دەبێت كە مۆزەكە تەواو پێگەیشتوو بێت و هەموو نیشاستەكەی گۆڕابێت بۆ شەكر و شیرینیەكی زۆر زیاتری هەبێت. بڕێكی زۆر فرەكتۆز لەم جۆرەی مۆزدا كۆ دەبێتەوە، هەروەها  لەگەڵ ناوەرۆكێكی بڵند لە شەكر ، ڕێژەیەكی زۆر ڤیتامین C، ترشی فۆلیك و ڤیتامین B1ی تێدایە. توێكڵی مۆزەكە ڕەنگێكی قاوەیی هەیە ئەمەش وا دەكات بڕێكی زیاتر دژە ئۆكسید بەرهەم بهێنێت و ڕێ لە زیانی خانەكان دەگرێت.

كام لەم جۆرانەی مۆز باشن بۆ دابەزاندنی كێشی لەش؟
لەگەڵ ئەو سوودانەی كە باسمانكرد تەنیا لە مۆزێكی مامناوەندا نزیكەی 105 كالۆری هەیە. بەڵام ئەگەر بتەوێت كێشی لەشت كەم بكەیتەوە باشترە مۆزی سەوز بخۆیت كە ڕەقترن لە مۆزی ئاسایی، دەتوانرێت لەگەڵ شۆفان یان شەربەتەكاندا تێكەڵ بكرێت. بڕێكی كەمتر شەكری تێدایە بۆ ماوەیەكی زۆر لە گەدەدا دەمێنێتەوە. بە باشترین جۆری مۆز دادەنرێت بۆ دابەزندنی كێشی لەش.



وشە - ئاوات ئازاد