له یه‌كه‌م هه‌ڵوێستى سعوودیه به‌رانبه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ریاز كردبووى، به‌رپرسێكى سعوودى ده‌ڵێت، "له‌برى ئه‌وه‌ى ئێران ده‌ست بۆ گفتوگۆ درێژ بكات، با ده‌ست له كاروبارمان وه‌رنه‌دات".
دواى ئه‌وه‌ى له تویتێكدا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران داواى كردبوو ئێران و سعوودیه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌ك بكه‌ن، به‌رپرسێكی سعوودى وه‌ڵامى پێشنیازهكهى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانى دایه‌وه.
له لێدوانێكى بۆ پێگه‌ى"
سپۆتنیك"ى رووسى میر خالید بن فه‌یسه‌ڵ ئال سعوود، باڵوێزى سعوودیه له عه‌مان، گوتى "به ئێران ناڵێین ده‌ستان درێژ مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌وه‌نده رازین ده‌ستیان له كاروبارى ئێمه وه‌رنه‌ده‌ن". دواتر ده‌ڵێت، "ئێمه له ده‌ستدرێژكردن ناترسین، له‌وه ده‌ترسین ئه‌م ده‌سته بۆمب بێت".
پێشتر محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له تویتێكدا نووسیبووى، "ئێمه جارێكى تر ده‌ستى دۆستایه‌تى بۆ دراوسێكانمان درێژ ده‌كه‌ین و پێیان ده‌ڵێن وه‌رن با به‌یه‌كه‌وه ناوچه‌یه‌كى به‌هێز دروست بكه‌ین". دواتر وه‌ك توانجێك ئه‌وه قسه‌یه‌ى تره‌مپ وه‌بیر سعوودییه‌كان دێنێته‌وه، كه گوتبووى، "ئێمه نه‌بین دوو هه‌فته سعوودیه ناتوانێت به‌رگرى له‌خۆى بكات".