دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز نووسه‌ر و بیرمه‌ندی ناوداری كورد، له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
پڕۆفیسۆر د.جه‌مال نه‌به‌ز كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری نیشتمانی، نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌كادیمی كوردستان بوو، له چه‌ندان بوار و رشته‌ی جیاوازدا خزمه‌تی به گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی كردووه، دره‌ختێكی باڵابه‌رزی به‌ردار بووه و شوێنپه‌نجه‌ی خزمه‌ت و به‌خششه‌كانی هه‌میشه دیار و دره‌وشاوه‌ن.
ئه‌و 85 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، واته له یه‌كی كانوونی یه‌كه‌می 1933 له شاری سلێمانی دایك بوو، له ئامێزی خێزانێكی ناسراودا په‌روه‌رده بووه و قۆناغه‌كانی خوێندنی له شاری سلێمانی ته‌واو كرد، ناوه‌ڕاستی ساڵی 1950 كۆلیجی زانستی زانكۆی به‌غدای ته‌واو كرد و له وانه‌كانی فیزیا و بیركاری پسپۆڕیی وه‌رگرت.
شه‌ش ساڵ وه‌ك مامۆستا وانه‌كانی فیزیا و بیركاری له قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كانی شاره‌كانی هه‌ولێر، كه‌ركووك، به‌غدا و به‌سڕه گوته‌وه.
ساڵانی (1956-1957) سه‌ردانی وڵاتانی سووریا، لبنان و ئێرانی كرد و چه‌ندان كه‌سایه‌تی فیكری و رۆشنبیریی كوردی له‌و وڵاتانه بینی و گفتوگۆی چڕی رووناكبیریی له‌گه‌ڵ كردن و چه‌ند به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بییان به زمانی كوردی چاپ كرد.
ساڵی 1962 به یه‌كجاری كوردستانی به‌جێهێشت و له ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێ بوو، له زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا درێژه‌ی به خوێندن دا و له رشته‌كانی زانستی ئسوڵی خوێندنی ئیسلامی، ئێرانی، زانستی سیاسه‌ت، رۆژنامه‌گه‌ری و قانوون خوێندی. شاره‌زایی زیاتری په‌یدا كرد و دواتر وه‌ك مامۆستای زانكۆ له زانكۆكانی ئه‌و وڵاته و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و په‌یمانگاكانی زمان و وه‌رگێڕان خزمه‌تی كرد.
د. جه‌مال نه‌به‌ز له سه‌ره‌تای ژیانی لاوی و كه خوێندكاری زانكۆی به‌غدا بووه، بایه‌خی به نووسین داوه و وتاره سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له رۆژنامه‌كانی به‌غدا به زمانی عه‌ره‌بی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
كه له شاری كه‌ركووك مامۆستای بیركاری و فیزیا بووه به زمانی كوردی ئه‌و دوو وانه‌یه‌ی گوتووه‌ته‌وه، یه‌كه‌م كه‌سیش بووه كه كتێبێكی بۆ وانه‌ی فیزیا به زمانی كوردی دانا‌وه و ساڵی 1960 بڵاوی كرده‌وه.
د. جه‌مال نه‌به‌ز خاوه‌نی خه‌رمانێك به‌رهه‌می مێژوویی، زانستی، رۆژنامه‌گه‌ری و زمانه، له‌و بوارانه‌دا خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كتێبخانه‌ی كوردی كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2018 ئه‌و مامۆستا و پڕۆفیسۆره مه‌زنه‌ی كورد، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا گیانی له ده‌ست دا.