سۆنام كاپوور كه خاتوونه ئه‌كته‌رێكی گه‌نجی هیندستانه، پێشتر زیاتر له كاری شانۆیی ده‌ركه‌وتبوو، بۆ یه‌كه‌مین جار به‌رانبه‌ر به باوكی له فیلمێكی سینه‌مایی بۆڵیووددا رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت.
پێگه‌ی "
هیاماگ" كه سه‌ر به بۆڵیووده، بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه سۆنام بۆ یه‌كه‌مین جاریه‌تی كار له فیلمێكی سینه‌مایی ده‌كات، وه‌ك خۆی گوتوویه‌تی، ئه‌سته‌مه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه به‌رانبه‌ر به باوكم رۆڵ ده‌گێڕم، له‌گه‌ڵیدا زۆر دڵخۆشم و هه‌ست ده‌كه‌م له كارێكی هونه‌ریی به‌رزدا رۆڵ ده‌بینم.
سۆنام ده‌كاته كچی ئه‌كته‌ری ناوداری بۆڵیوود "ئانیل كاپوور" كه خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌ماییه. ئه‌و پێشتر زیاتر له كاری شانۆیی كاری كردووه، چه‌ندان جار داوایان لێ كردووه له سینه‌مادا رۆڵ بگێڕێ، به‌ڵام ره‌تی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌مین جار له‌م فیلمه به‌رانبه‌ر به باوكی رۆڵ ده‌بینێت كه ناوی فیلمه‌كه "".
سۆنام له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه بۆ پێگه‌كه گوتوویه‌تی، "له بۆته‌ی خۆشه‌ویستیدا ده‌خولێته‌وه، هاوكات باس له سۆز و خۆشه‌ویستیی نێوان باوك و كچێك ده‌كات".
به‌پێی پێگه‌كه، ئه‌و فیلمه له ده‌رهێنانی چیلی چۆبرایه. زۆرینه‌ی كاره‌كانی ته‌واو بووه و بڕیاره له مانگی شوباتی ساڵی 2019 بێته پێشاندان.
ئانێل كاپوور كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر دیاری دنیای بۆڵیوود و ئه‌كته‌رێكی هیندییه، له ساڵی 1959 له شاری مۆمبای له دایك بووه. هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ خاتوونه هونه‌رمه‌ند سۆنیستا كردووه و خاوه‌نی دوو كچن به‌ناوه‌كانی سۆنام و ریتا. جیا له‌وه‌ی خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌مایییه، هاوكات نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ریشه.