دواى ئه‌وه‌ى هه‌واڵ و ورده‌كاری له‌سه‌ر نوێترین ئه‌لبوومی زه‌كه‌ریا بڵاو كرایه‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ى درووست كرد، نوێترین وێنه‌ى ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرایه‌وه، وێنەکە جارێكى تر ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌ناو خه‌ڵك و هه‌وادارانیدا دروست كردووه.
وێنه نوێیه‌كه‌ى زه‌كه‌ریا ئه‌مڕۆ هه‌ینى یه‌كى شوبات بڵاو بووه‌ته‌وه به‌چڕى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه سه‌ردانى دیوانى سه‌رۆكى هۆزى خۆشناوه‌تى میر سه‌ردار ئه‌نوه‌ر به‌گى بێتواته‌ى كردووه و چه‌ندان وێنه‌ى نوێى گرتووه، ئه‌مه‌یش ده‌بێته نوێترین وێنه‌ى زه‌كه‌ریا بۆ ساڵى 2019.
به‌پێى زانیارییه‌كانى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه زه‌كه‌ریا به نیازه بگه‌ڕێته‌وه ناو دنیاى هونه‌ر به‌ڵام تاكو ئێسته كاته‌كه‌ى دیارى نه‌كردووه، و ته‌واوى ئامادهكارییهكانیشى بۆ ئه‌لبوومى نوێ ته‌واو كردووه.
زەکەریا عەبدوڵڵا گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە، لە ھەولێر لە ڕۆژى 26ى كانوونى دووه‌مى ساڵى 1974 له دایك بووه، لە ساڵی 1993 کۆچی کرد بۆ وڵاتى سوید و کاری مۆسیقای دەست پێ کرد، ھەر لەوێ دەستی بە ژەنینی کیبۆرد کرد، لە ساڵی 1998 یەکەم ئه‌لبوومی خوێ بە ناوی "تۆ ھاتی" بڵاو کردەوە و بوو بە سەکۆیەکی پەڕینەوە بۆ ناو دونیای مۆسیقا و توانی ناوی خۆی لەوێدا دیاری بکات، لە ساڵی 2000 دووەمین ئه‌لبومی بەناوی بگەڕێوە بڵاو کردەوە، پاشان پەرەی بە کارەکانی دا و بە ھۆی بڵاوکردنەوەی ئه‌لبوومی "دایە" لە ساڵی 2001 دا لایەنگری زیاتری پەیدا کرد، لەساڵی 2002 دا ئه‌لبوومی "ڕۆژگارێ" بڵاو کردەوە و لایەنگرانی بۆ لای خۆی زیاتر ڕاکێشا، ئەم ئهلبوومە تا ئێسته 1.5 ملیون کۆپی لێ چاپكراوه فڕۆشراوه، زەکەریا ئه‌لبوومی "تێلیناز"ی لەساڵی 2004 بڵاو کردەوە کە سێ ملێون کۆپی لێ بڵاو کرایەوه و فڕۆشرا.
تازەترین بەرھەمی زەکەریاش ئالبوومی (گەنجی پیر)ە کە لەگەڵ دەست پێ کردنی ساڵی نوێی 2007 بڵاو کرایەوە و تیایدا ھەوڵی داوە لە ھەموو ڕوویەکەوە چ وەک مۆسیقا، چ وەک تەکنیک و تەکستی گۆرانییەکان شێوازێکی تازە و ھەندێک جیاواز لەبەرھەمەکانی پێشووی پێشکەش بکات، دواى ساڵى 2007 هه‌تا ساڵى 2017 هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا به یه‌كجارى له كارى هونه‌رى دووكهوتهوه و هیچ كات وێنه و هه‌واڵى له ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان بڵاو نه‌ده‌بوویه‌وه، به‌جۆرێك هه‌ندێك ده‌یانگووت به‌یه‌كجارى وازى له كارى هونه‌رى هێناوه.
دواى ئه‌و دابڕانه زۆره جارێكى تر هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا له فێستیڤاڵی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له یاریگه‌ی (فڕه‌نسۆ هه‌ریری) له ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 22ی ئهیلوول به‌شدارى كرد و به هه‌موو هه‌ناسه‌ى هاوارى بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ده‌كرد.