زۆرینه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان چیرۆكی ستوبی ده‌زانن و زۆر سه‌رسامن به كاره گرنگه‌كانی، ستوبی سه‌گێكی ناوازه و تایبه‌ته، ئه‌و سه‌ره‌تا كاتێك منداڵێك كه‌وته ناو چاڵێكه‌وه به وه‌ڕین و بردنی باوكی منداڵه‌كه بۆ شوێنی چاڵه‌كه و بینینی منداڵه‌كه‌ی ده‌ستی به ئاگاداركردنه‌وه‌ی مرۆڤ له ڕووداوه كتوپڕه‌كان كرد، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌هره‌یه‌ی ده‌نگی دایه‌وه، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك سه‌رباز به‌شداری له جه‌نگی دووه‌می جیهان كرد، ئه‌و به‌ر له‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به چه‌كی كیمیایی هێرش بكه‌ن، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی ئاگادار كرده‌وه و ژیانی هه‌زاران سه‌ربازی ڕزگار كرد، چه‌ندان كاری گرنگی تری هاوشێوه‌ی ئه‌نجام دا، تا پله‌ی ئه‌فسه‌ری له سوپای ئه‌مه‌ریكا پێ به‌خشرا.
زۆربه‌ی كات پاڵه‌وانه‌كان له ژینگه‌ی ناڕوون له دایك ده‌بن و هه‌موو زانیارییه‌ك له‌سه‌ریان به‌رده‌ست نییه، ستوبی له كێڵگه‌یه‌كی ناوچه‌ی یال وه‌ك سه‌گێكی به‌ڕه‌ڵا ده‌سووڕایه‌وه، به‌ڵام كاتێك رۆبێرت كۆنرۆی به دوای سه‌گ ده‌گه‌ڕا بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانیان پێ بكات بۆ جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان، دواتر كارێكی نموونه‌یی لێ بینی و زۆر گرنگی پێ دا، دوای ئه‌وه‌ی منداڵێكی كه‌وتبووه ناو چاڵه‌وه و هیچ یه‌كێكیان ئاگایان لێی نه‌بوو، هات رۆبێرتی ئاگاداركرده‌وه و بردی بۆ شوێنه‌كه، ئیتر بوو به سه‌گێكی ناوازه و مه‌شقی تایبه‌تی پێ ده‌كرد.
پاش ئه‌وه‌ی له مه‌شقه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووانه هه‌نگاوی بۆ پێشه‌وه نا ستوبی دواتر له فیرقه‌ی پیاده‌ی 102 دامه‌زرێنرا و له به‌شی یانكیی ژماره 26ی هه‌بوو. پاشان له ژێر مه‌شقی چڕ هێلرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی فێری چۆنیه‌تی تێگه‌یاندنی ده‌نگه‌كان بێ له‌گه‌ڵ مرۆڤ و چۆن سڵاوی سه‌ربازی بكات، شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌سته‌مه مرۆڤێكیش هه‌بێ هێنده‌ی ئه‌و سه‌گه خواستی بۆ فێربوون هه‌بووبێت.
كۆنرۆی، ستوبی له ئه‌مه‌ریكا به دزی گواسته‌وه بۆ فڕه‌نسا و له‌وێ مایه‌وه و وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی باڵا به‌شداری له جه‌نگ كرد و له خه‌نده‌قه‌كانی به‌ره‌ی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان مایه‌وه و سهگهكهیشی هه‌ر له‌گه‌ڵدا بوو. ئه‌و سه‌گه هیچ كات گۆڕه‌پانی جه‌نگی نه‌بینیبوو، به‌ڵام ڕای نه‌كرد و له‌گه‌ڵ كۆنرۆی مایه‌وه و ئه‌ركه‌كانی خۆی وه‌ك هه‌ر سه‌ربازێكی تر جێبه‌جێ ده‌كرد.
له هێرشێكی گازی
ستوبی تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی بوو و به په‌له بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مه‌یدانی سه‌ربازان گواسترایه‌وه و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كرا و ته‌ندروستی زۆر باش بووه‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه ستوبی زۆر هه‌ستیاربوو به بۆنی گازی كیمیایی، له‌به‌ر ئه‌وه به‌یانییه‌كی زۆر زوو كه زۆرێك له سه‌ربازه‌كان خه‌وتبوون، ستوبی هه‌مووانی وهخهبهرهێنا و پێشبینی هێرشی گازی كیمیایی پێ ڕاگه‌یاندن، به‌وهۆیه‌وه هه‌موویان كه‌وتنه خۆیان و ماسكیان به‌ست یان شوێنی خۆیان گۆڕی و له هێرشێكی ترسناك به‌هۆی ئه‌م سه‌گه‌وه ڕزگاریان بوو.
ساڵی 1918 له به‌رده‌وامی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان، ستوبی نه‌خشه‌یه‌كی وردی به‌ره‌ی جه‌نگی هاوپه‌یمانانی له گیرفانی یه‌كێك له سیخوڕانی ئه‌ڵمانیا له ڕیزی هاوپه‌یمانان ده‌رهێنا و بۆ كۆنرۆی دزی، كه زۆر زیره‌كانه شوێنی خه‌نده‌ق و سه‌نگه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانانی تێدا دیاریی كرابوو، تا ئه‌ڵمانه‌كان بیكه‌نه ئامانج و بۆردمانی بكه‌ن به تۆپ و گازی كیمیایی، جیا له‌وه‌یش سیخوڕه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیایشی گرت و ڕێی نه‌دا جوله بكات، تا خرایه گرتووخانه‌وه.
به‌هۆی ئاشكراكردنی سیخوڕێك و ڕزگاركردنی سوپای وڵاته‌كه‌ی له هێرشی كیمیایی پله‌ی سه‌رهه‌نگی له سوپای ئه‌مه‌ریكا پێ درا، كه ده‌كاته ئه‌فسه‌رێكی باڵا و پێشكه‌وتوو، تا ئێسته هیچ سه‌گێكی تر ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رنه‌گرتووه، ستوبی جارێكی تریش له ئه‌نجامی هێرشی قونبله‌ی ده‌ستی برینداربووهوه، به‌ڵام له مه‌رگ ڕزگاری بوو و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌ما، دوا ئه‌وه هه‌ستیاری بۆ برینداری دروستبوو، له پاشماوه‌ی شه‌ڕه‌كان كه‌س نه‌یده‌زانی كام سه‌ربازی خۆیان ماوه و كامیان مردووه، بۆیه ستوبی ئه‌و ئه‌ركه‌ی ده‌گرته ئه‌ستۆ و به‌ر له هه‌مووان ده‌چووه سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌وانه‌ی بریندارن و ماون و ئه‌وانه‌یشی مردوون وازی لێ ده‌هێنان تا دواتر كۆیان ده‌كردنه‌وه و ده‌نێژران.
ئه‌و به‌ختی له زۆربه‌ی سه‌رباز و ته‌نانه‌ت ئه‌فسه‌رانی ئه‌مه‌ریكایش باشتربوو، سێ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای بینیوه و له‌گه‌ڵیان دانیشتووه و یارییان له‌گه‌ڵ كردووه، هاوكات چه‌ندان میدالیای گرنگ و به‌هاداری پێبه‌خشراوه كه نرخ و بایه‌خی زۆریان هه‌یه، گرنگترینان میدیالیای كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بوو، به بڕوای دابه‌شكه‌رانی میدالیاكه هیچ مرۆڤێك هێنده‌ی ئه‌و سه‌گه له به‌ره‌كانی جه‌نگ خه‌می بۆ له‌ده‌ستدانی مرۆڤ نه‌خواردووه و به په‌له كاری نه‌كردووه تا مرۆڤه‌كان له مه‌رگ ڕزگار بكات، بۆیه ناوی له تۆماری سه‌ربازان و ئه‌فسه‌رانی سوپای ئه‌مه‌ریكا تۆمار كراوه و به ڕێز و شكۆمه‌ندییه‌وه باسی ده‌كرێت.