لەسەر دامەزراندن وەزیری دارایی ڕوونكردنەوە دەدات

:: PM:03:28:10/02/2019 ‌
ئەمڕۆ یەكشەم 10ی شوبات، نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری، وەزیری دارایی عێراق ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی دامەزراندن لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی ساڵی 2019 بڵاو كردووەتەوە.
 
لە روونكردنەوەكەدا كە وێنەیەكی بۆ" وشە" هاتووە، ژمارەیەك سایت و پێگەی ئەلیكترۆنی و دەزگای میدیایی هەواڵێكیان بڵاو كردەوە گوایە وەزارەتی دارایی عێراق هەموو جۆرە دامەزراندنێكی لە چوارچێوەی بودجەی گشتی ساڵی 2019 راگرتووە، بۆیە بە هەموو لایەكی رادەگەیەنین ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستی و لە دوای دەرچوونی یاسای بودجە لە رۆژی دووشەم 11/2/2019ەوە هەموو وەزارەت و دەستە و فەرمانگەكانی پارێزگاكان و ئەنجوومەنەكانیان راسپێردراون بەجێبەجێكردنی بەندەكانی".

لە بەشێكی تری ڕوونكردنەوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە وەزیری دارایی داوایەكی ئاراستەی هەموو وەزارەت و دەستە و پارێزگا و ئەنجوومەنەكانی پارێزگاكان كرد بە پابەندبوون بە دەقی ئەم یاسایە و رێنوێنییەكانی جێبەجێكردنی بودجە بەتایبەتی لەڕووی دامەزراندن و راگەیاندنی پلەی وەزیری تازەوە".

بودجەی گشتیی عێراق 23ی مانگی ڕابردوو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەند كرا و بڕیارە سبەی لە رۆژنامەی فەرمی بڵاو بكرێتەوە و دواتر دەست بەجێبەجێكردنی دەكرێ‌.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم