شلیك گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان دەوەستێنێت

:: PM:03:41:10/02/2019 ‌
شلیك چەندان سوودی سەرنجڕاكێشی هەیە بەتایبەتی دژی نەخۆشییەكانی شێرپەنجەیە، بەپێی چەندان توێژینەوەی پزیشكی كە لەسەر ئەم بابەتە ئەنجام دراوە و دەركەوتووە كە شلیك توانای رێگریكردنی هەیە لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان.
 
بەپێی ئەو توێژینەوەیەی كە لەلایەن توێژەرانی سویدەوە ئەنجام دراوە، دەركەوتووە كە شلیك كاریگەرییەكی زۆری هەیە لەسەر خانەی شێرپەنجە، چونكە بڕێكی زۆر دژەئۆكسیدی تێدایە و هەروەها لەگەڵ رێژەیەكی زۆر لە ئاسكۆربات.

كۆمەڵەی ئەو تۆوانەی كە پێیان دەگوترێت بێری وەك شلیك بڕێكی زۆر ریشاڵ و ڤیتامین سی تێدایە لەگەڵ دوو پێكهاتەی گرنگ كە دەبنە هۆی كوشتنی خانە شێرپەنجەییەكان. توێژینەوەیەكی تر كراوە لە ئەمەریكا لەسەر نەخۆشییەكانی شێرپەنجە و كارگەری شلیك دەركەوتووە كە ڤیتامین سی رێ لە گەشەكردنی شێرپەنجەی سورێنچك دەگرێَت، لەهەمان كاتدا ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ریشاڵ رێ لە شێرپەنجەی كۆڵۆن دەگرن.

شلیك بڕێكی زۆر ترشی ئەلاگیك تێدایە كە دژەئۆكسیدێكی فینۆڵ سروشتیییە. ئەم ترشە دەتوانێت یارمەتی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی شێرپەنجەی سنگ، میزڵدان، سی، سورێنچك و پێست بدات. قوەرستین هەروەها پێكهاتەیەكی تر كە لە شیلیكدا هەیە، لە چەند میوەیەكی تریشدا هەیە بەهەمان بڕ یان كەمتر ئەم پێكهاتەیە رێ لە شێرپەنجەی جگەر دەگرێت و كارەكانی جگەر رێكدەخات.

قوەرستین بەهێزترە لە پۆلیپهەنۆڵ پشت بەخۆی دەبەستێت خانەی شێرپەنجەی كەم دەكاتەوە بەرێژەی %80، دوای 18 سەعات لە چارەسەركردن، هەروەها رێ لە مردنی خانەكان دەگرێت. قوەرستین جۆرێكە لە فلافۆنۆیدس كە دژەڤایرۆسی تێدایە لەگەڵ دژەهەوكردن و دژە شێرپەنجە. رێ لە شێرپەنجە دەگرێت و كاریگەرییەكانی ئەم نەخۆشییە هێواش دەكاتەوە. بەتایبەتی شێرپەنجەی سنگ، هێلكەدان، شێرپەنجەی خوێن، ریخۆڵە گەورە و سی.

بۆچی پێویستە شلیكی ئەندامی بەكار بهێنرێت؟
شلیكی ئەندامی بڕێكی زۆر دژەئۆكسیدی تێدایە، بەڵام ئەگەر ئەندامی نەبوو بە مادەی كیمیایی یان زیانبەخش گەشەی كردبوو، ئەوە راستییەكەی زیانێكی زۆر بەلەش دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی ژەهراویبوون. شلیك چارەسەری شێرپەنجە دەكات، بەڵام ئەگەر ئاسایی بوو واتە سروشتی نەبوو نەك رێ لە شێرپەنجە دەگرێت، بەڵكو رەنگە ببێتە هۆكارێك بۆ شێرپەنجە بەهۆی ئەو پێكهاتە و گیراوانەی لەكاتی گەشەكردنیدا بەكار دەهێنرێت، یان ئەو دەرمانانەی بۆ كوشتنی مێروو و زیندەوەری بچووك بەكار دەهێنرێت، راستییەكەی هۆكارێكن بۆ نەخۆشییەكانی شێرپەنجە. لەبەر ئەم هۆكارانەیە كە دەڵێت باشتر وایە شلیكی ئەندامی بخورێت.




وشە - ئاوات ئازاد