هۆكارە باوەكانی هەوكردنی پووك چیە؟

:: PM:07:21:11/02/2019 ‌
زۆر هۆكاری جیاواز هەیە بۆ دەركەوتنی هەوكردنی پووك، هەندێك جار پێوەستە بە شێوازی ژیان و ئەو خۆراكانەی كە رۆژانە دەیانخۆین، ئەگەر هەستت بە ئازاری ددان و سووربوونەوە و هەڵئاوسانی پووكت كردن بێگومان پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر و دۆزینەوەی هۆكاری تایبەت بەم نەخۆشیە، ئەگەر گرفتێك لە پووكی ددانت دا هەیە یان تووشی هەوركردن دەبێت پێویستە ئەم چەند خاڵە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی لە رێی ئەم خاڵانەوە هۆكاری دیاریكراو دەستنیشان بكرێت.

یەكەم: شوردنی ددان بەخێرایی، زۆر شۆردنی ددان یان بەخێرای شۆردنی ددان دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پووك، نەك تەنیا دەبێتە هۆی هەوكردن بەڵكو ئازارێكی توند دروست دەكات و لە هەندێك حاڵەتدا دەبێتە هۆی خوێن بەربوون، بۆیە باشتر وایە بۆ شوشتنی ددان فڵچەی نەرم بەكاربهێنرێت.

دووەم: كاردانەوەی هەستەوەری، كاتێك فڵچەیەكی نەرم هەڵدەبژێریت بۆ شووشتنی ددان لە هەمانكاتدا پێویستە ئەو هەویری ددانەی بەكاری دەهێنیت هیچ مادەیەكی كیمیایی تێدا نەبێت، چونكە زیان بەو كەسانە دەگەیەنێت كە هەستەوەریان هەیە بۆ هەندێك مادەی كیمیایی و بەمەش هەوكردن خراپتر دەكات.

سێیەم: بەكارهێنانی دەزووی ددان، پزیشكی ددان بەشێوەیەكی گشتی بەكارهێنانی ئەم دەزووە بە باش دادەنێن، بەڵام نابێت لە هەفتەی یەك جار زیاتر بێت، چونكە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پووكی ددان و خوێنبەربوونی پووك، بۆیە پێویستە ئەو دەزووەی بەكاری دەهێنیت زۆر نەرم بێت و بەهێواشی نێوان ددانەكانی پێ پاكبكرێتەوە بۆ ئەوەی هیچ زیانێك بە پووك نەگات.

چوارەم: برینی ناو دەم: برین یان زەبر گەیاندن بە چووكی ددان بەهەمانشێوە دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی پووك، ئازارێكی زۆر دروست دەكات بەتایبەتی لەكاتی قسەكردن و خواردن و شۆردنی ددانەكاندا. هەندێك هۆكار هەن بۆ دروستبوونی برینی دەم وەكو بێهێزی سیستەمی بەرگری و نارێكی بەرگری دژبەخۆ.

پێنجەم: نەخۆشییەكانی پووك، سووربوونەوەی پووكی ددان و هەوكردن خوێنبەربوون لە كاتی ئاسایدا بێگومان بۆ نەخۆشی پووك دەگەرێتەوە.بۆیە پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت بۆ ئەوەی رێگە لە زیاد بوون خراپتربوونی نەخۆشیەكە بگیردرێت.

شەشەم: هۆرمۆن، هەندێك جار گۆرینی هۆرمۆنەكان دەبنە هۆی ئازاری ددان و پووك بەتایبەتی پێش سووری مانگانە و قۆناغەجیاوازەكانی سكپریـ، چونكە ناهاوسەنگی لە هۆرمۆنەكاندا دروست دەبێت.ئازاری پووك زیاتر لە تەمەنی باڵقبووندا دروست دەبێت چونكە هۆرمۆنەكان لەو قۆناغەدا لە باری گۆراندان.




وشە - ئاوات ئازاد