له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانیدا، چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ باس ده‌كرێت و یه‌كێك له‌وانه‌ش دانه‌وه‌ی قه‌رزی نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر هاووڵاتییان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆ ده‌بێته‌وه، یه‌كێك له ته‌وه‌ره گرنگهكانیش كه باسی لێ ده‌كات ڕاگرتن و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌رزی نیشته‌جێبوونه‌وه له‌سه‌ر هاووڵاتییان.
به‌رزان محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی شوبات به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی 52یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجام ده‌دات و یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانیش تایبه‌ته به قه‌رزی نیشته‌جێبوون و له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی گوت: ته‌وه‌ری یه‌كه‌م تایبه‌ته به پرسی قه‌رزی نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر هاووڵاتییان, ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به كۆی ده‌نگ راسپارده‌یه‌ك ده‌داته وه‌زاره‌تی دارایی و داوا ده‌كات ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی وه‌رزی نیشتجێبوونیان له‌سه‌ره له‌و دۆخه‌ی ئێسته رابگیرێت و پاره‌كه‌یان لێ وه‌رنه‌گیرێته‌وه.
زیاتر گوتی: ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵ كراوه به‌هۆی نه‌دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه مامه‌ڵه یاساییه‌كه رابگیرێت له‌گه‌ڵیان، هه‌روه‌ها دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له سه‌نته‌ری شاردان بكرێته 15 ساڵ و ئه‌وانه‌ی له شاره‌دێ و شارۆكهكاندان بكرێته 20 و بۆ هاووڵاتییانی هه‌ڵه‌بجه‌ش بكرێته 20 ساڵ.
ته‌وه‌ره‌كانی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، تایبه‌ته به مووچه‌خۆران و پاشه‌كه‌وتی مووچه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی