ئه‌گه‌ر بته‌وێت كێشى له‌شت كه‌م بكه‌یته‌وه ئه‌وه پێویسته كه‌متر بخۆی، به‌ڵام هه‌ندێك كات خۆراكى ته‌ندروست و كالۆرى نزم ئه‌گه‌ر زیاتریش بخورێت ئه‌وه ده‌بێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشى له‌ش. پێویسته ئه‌و خۆراكانه بناسرێن كه برێكى كه‌م كالۆریان تێدایه و یارمه‌تى دابه‌زاندنى كێشى له‌ش ده‌ده‌ن. هه‌موو ئه‌و خۆراكانه‌ى كه رۆژانه ده‌یانخۆین برێكى دیاریكراو كالۆریان تێدایه، به‌ڵام رێژه‌ى كالۆریه‌كه له خۆراكێكه‌وه بۆ یه‌كێكى تر ده‌گۆردرێت.
هه‌ندێك خۆراك هه‌ن رێژه‌یه‌كى زۆر كالۆرى تێدایه، به‌ڵام هه‌ندێك خۆراكى تر هه‌ن كه برى كالۆریان كه‌م ئه‌مه‌ش وا له له‌ش ده‌كات كه برێكى زیاتر وزه به‌كاربێنێت بكات.
هه‌ندێك جۆرى خۆراك هه‌ن كه برێكى زۆر كالۆریان تێدایه به‌تایبه‌تى خۆراكى ده‌ستكاریكراو یان خۆراكه خێراكان به‌مه‌ش كاتێكى زیاترى ده‌وێت بۆ هه‌رسكردن و ده‌بێته هۆكارێك بۆ زیادكردن كێشى له‌ش. به‌پێى توێژینه‌وه‌ى پزیشكى خۆراكى كالۆرى كه‌م كێشى له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه، چونكه به شێوه‌یه‌كى خێرا له لایه‌ن سیسته‌مى هه‌رسى له‌شه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، كاتێك خۆراكى كالۆرى نزم ده‌خورێت ئه‌گه‌ر به‌راهێنانێكى ئاسایی بێت ده‌توانیت كێشى له‌شت كه‌م بكه‌یته‌وه به‌بێ كه‌مكردنه‌وه‌ى خۆراك و رێجیمى قورس.
یه‌كێك له باشترین ئه‌و خۆراكانه‌ى كه برێكى زۆر كه‌م كالۆرى تێدایه كه‌ره‌وزه، ته‌نیا له كوپێك كه‌ره‌وزدا نزیكه‌ى 14 كالۆرى هه‌یه له %95 جگه له ئاو هیچ پێكهاته‌یه‌كى خۆراكى تێدا نیه، یه‌كێكى تر له‌و خۆراكانه‌ى كه برێكى كه‌م كالۆرى تێدایه خه‌یاره.
له كوپێك خه‌یاردا ته‌نیا هه‌شت كالۆرى هه‌یه، هه‌ندێك خۆراكى تر هه‌ن به‌هه‌مانشێوه برێكى زۆر كه‌م كالۆرى تێدایه وه‌كو گێزه‌ر، كاهوو، كه‌له‌رم، شووتى، ته‌ماته، برۆكلى، سێ‌و.
به‌پیى توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان، ته‌نیا خواردنى خۆراكى كالۆرى نزم به‌س نیه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشى له‌ش، چونكه ئه‌و كالۆرییه‌ى كه له له‌شدا هه‌یه وه‌كو وزه‌یه‌ك له‌لایه‌ن له‌شه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، به‌پێى توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ى یه‌ك كاتژمیر ده‌توانرێت 11 كالۆرى بسوتێنرێت، به‌پێى شاره‌زایانى پزیشكى پێویسته له ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا نزیكه‌ى 3500 كالۆرى له لایه‌ن له‌شه‌وه بسوتێنرێت به‌شێوه‌ى هه‌فتانه.
ئه‌و خۆراكانه‌ى كه برێكى كه‌م كالۆریان تێدایه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ریشاڵ و ئاو ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى قورسكردنى گه‌ده و ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌ش رزگارى ببێت له خۆراكى زیاد له پێویست له سیسته‌مى هه‌رسیدا، لێره‌دا بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه خۆراكى كالۆرى نزم ده‌بێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشى له‌ش به‌ڵام نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ى كه خه‌ڵك بیر له به‌كارهێنانى ده‌كه‌نه‌وه.