سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی كه گه‌لی ئه‌رژه‌نتین ناوی "سندووقی شه‌یتان"یان لێ ناوه و جیا له‌و ناوه هیچ ناوێكی تری به‌رانبه‌ر به‌كارناهێنن، تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه له سه‌ركۆنه‌كردن به‌هۆی كاره خراپه‌كانی له ڕابردووه، له‌م دواییه محه‌مه‌د مه‌هاتیر سه‌رۆك وه‌زیرانی مالیزیا وڵاته‌كه‌ی له ته‌ڵه گه‌وره‌كانی ئه‌و سندووقه ڕزگاركرد، به پێچه‌وانه‌وه مالیزیا ده‌كه‌وته ژێر هه‌ژموونی سندووقه‌كه و به ته‌واوی داده‌ڕما.
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر وڵاتانی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تی ئاسیا و ئه‌فریقا و ئه‌مه‌ریكی باشوور ده‌كاته ئامانجی خۆی، قه‌رزی گه‌وره‌یان پێ ده‌به‌خشێ و له به‌رانبه‌ردا پلان بۆ ده‌رچوون له ته‌نگژه و كێشه دارایییه‌كانیان داده‌ڕێژێ و پێویسته وڵاتان پابه‌ندی پلان و به‌رنامه‌كانی ئه‌وان بن، ئه‌گه‌ری پلان و به‌رنامه‌كان بۆ له‌ناوبردنی كێشه‌كان و دووباره هه‌ستانه‌وه و گه‌شه‌ی وڵاتان ناوی ده‌برێ، به‌ڵام له ڕاستیدا چی ده‌گوزه‌رێ؟ ئه‌مه شتێكی تره.
ئه‌م سندووقه هاوكاری و قه‌رزه‌كانی له دوای كۆنگره‌ی بریتون وۆدز له پاش جه‌نگی دووه‌می جیهان پێشكه‌ش وڵاتانی جیهانی دووه‌م و سێیه‌م ده‌كات تا ئێسته‌یشی له‌گه‌ڵ دابێ، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی هیچ سو‌و و نرخێكی زیاده بخاته سه‌ر قه‌رزه‌كان، كه‌چی له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا پێویسته وڵاتان پابه‌ندی پلانه‌كانی ئه‌وان بن و له كاتێكی دیارییكراو قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه.
ئێرنست فۆلف نووسه‌ری كتێبی "سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی" له كتێبه‌كه‌ی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئامانجی سه‌ره‌كی له دروستكردنی ئه‌م سندووقه بۆ ئه‌وه‌یه، كه سیسته‌می دارایی و دراوی جیهانی نوێ بكه‌وێته ژێر ڕكێفی خۆیان و زیاتر به‌هێز ببن و عه‌یبه‌كانی سیسته‌می دراوی جیهانی بشارنه‌وه، به دیوه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ئامرازێكی ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوایه، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی هه‌ژموون به‌سه‌ر دنیا و وڵاتان له‌لایه‌كه‌وه و سیسته‌می نوێی جیهانی بچه‌سپێنین.
ئه‌زموونه‌كانی پێشوو ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه پلان و هاوكاری و قه‌رزه‌كانی ئه‌و سندووقه بووه‌ته هۆی مایه‌پووچبوونی چه‌ندان وڵات، به‌ڵام هه‌میشه سندووقه‌كه هه‌مان سیناریۆ دووباره ده‌كاته‌وه و ده‌وڵه‌تانیش به‌هه‌مانشێوه ده‌چنه‌وه سه‌ر ڕێی كه‌وتن و شكستی گه‌وره.
مه‌هاتیر محه‌مه‌د به‌هۆی باوه‌ڕنه‌بوونی به سندووقه‌كه بۆیه له پلان و ته‌ڵه‌ی ئه‌و هڕێكخراوه ده‌رچوو، چونكه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تی كرده‌وه، كه قه‌رز له سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێ و گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی كه وه‌رگرتنی دراو له سندووقه‌كه وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و نه‌مان ده‌بات. بۆیه سه‌رجه‌م هه‌وڵ و ڕاسپارده و پلان و به‌رنامه‌كانی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌تكرده‌وه و ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی پێگوتن، كه كاتێك ئاسیا تووشی ته‌نگژه‌ی ئابووری ببوو، بۆچی نه‌هاتن یارمه‌تی مالیزیا بده‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی زۆر به‌شان و باڵی به‌رنامه و پلانه‌كانی هه‌ڵدا به‌وه‌ی كه به زووترین كات كێشه ئابوورییه‌كانی مالیزیا چاره‌سه‌ر ده‌كات، كورتهێنانی ئابووری ناهێڵێت، به‌ڵام مه‌هاتیر محه‌مه‌د ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی ڕه‌ت كرده‌وه و دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئاستی گوزه‌رانی هاووڵاتییان سه‌رجه‌میان بۆ چینی ناوه‌ڕاست بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌و قبووڵی ئه‌و هاوكارییه ناكات.
مه‌هاتیر محه‌مه‌د زۆر به وردی له یاریی ئه‌و سندووقه گه‌یشت، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی پلانی ئه‌وانی بینی، ڕێك به پێچه‌وانه‌ی پلان و به‌رنامه‌ی ئه‌وان هه‌نگاوی نا و گه‌یشت به ئه‌نجامێكی باش و توانری دووباره ته‌نگژه‌ی ئابووری له‌سه‌ر مالیزیا كه‌م بكاته‌وه و نرخی "رینجت"ی دراوسی بوڵات به‌رز بكاته‌وه. بۆیه به كه‌مترین زیان له چوارچێوه‌ی وڵاتانی تری وه‌كو ئه‌نده‌نووسیا و فلیپین و كۆریای باشوور كه چوونه ژێر باری پلان و به‌رنامه‌كانی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی.
كاتێك پرسیاریان له مه‌هاتیر محه‌مه‌د كرد، كه چۆن قه‌رزی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه و به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و كۆتایی به ته‌نگژه‌ی دارایی بهێنێت، ئه‌و له وه‌ڵامدا گوتی، بۆچوونی من ڕوونه له‌و بابه‌ته و من هه‌میشه گوێ به ئامۆژگاری هیچ لایه‌ك ناده‌م كه بیه‌وێ قه‌رز بكه‌م له ژیانی خۆمم و گه‌له‌كه‌یشم، بۆیه هه‌میشه هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری جێگره‌وه ده‌هاوێژم و له خراپترین كاته‌كانیش بیر له قه‌رزكردن ناكه‌مه‌وه. من سیاسه‌تی قه‌رزكردنم خۆش ناوێ، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌رزمان پێ ده‌دا مه‌رجمان له‌سه‌ر دابنێ و بیه‌وێ هه‌ژموون به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان بسه‌پێنێت و له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزان ئه‌و هه‌نگاوه به‌و ئاراسته‌یه بهاوێژێت.
ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه كه بانكی نێوده‌وڵه‌تی و سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تین دوو دامه‌زراوه‌ی جیهانی نین و به ته‌واویش بۆ خزمه‌تی سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی دنیا به هاوسه‌نگی كار ناكه‌ن، به‌ڵكوو بازرگانی به وڵاتان و گه‌لان ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت وڵاتانی هه‌ژار ده‌كه‌ن به كاڵا و به وڵاتانی زلهێزیان ده‌فرۆشنه‌وه له ڕێی قه‌رز، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌م و دژی ئه‌و جۆره سیاسه‌ته‌م.
له دیدارێكی مه‌هاتیر محه‌مه‌د له باره‌ی ته‌نگژه‌ی ئابووری و سیاسه‌ته‌كانی له‌گه‌ڵ سندووقی نێوده‌وڵه‌تی كه له ئاژانسی "بلۆمبێرگ"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێ، كاتێك پاره له‌و دوو دامه‌زراوه قه‌رز ده‌كه‌یت، ئه‌وان مه‌رجی زۆرت به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێن و به گشتی كاروباری ئابووری و دارایی و داهات و سه‌رچاوه‌كان ده‌خه‌نه ژێر ڕكێفی خۆیان به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی دژی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانه و پێویسته به توندی ڕه‌تی بكه‌ینه‌وه.