خشتەی مووچەی ئەو هەفتەیە ڕاگەیەنرا

:: AM:08:49:17/02/2019 ‌
بڕیارە لەو هەفتەیە كۆتایی بێت بە دابەشكردنی خشتەی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2018 و هەموو وەزارەت و فەرمانگەكان مووچە وەربگرن.

ئەمڕۆ یەكشەم 17ـی شوبات، بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە یەكێك لە بانكەكان بە "وشە" دراوە و تێیدا هاتووە، ڕۆژی دووشەم  مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش و هێزەكانی زێرەڤانی و هێزی بەرگریی فریاكەوتن و پۆلیسی نەوت و گاز دەدرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكرای كرد، رۆژی سێشەم مووچەی هەریەك لە وەزارەتەكانی شارەوانی‌ و گەشتوگوزار و كشتوكاڵ، كارەبا و پلاندانان و گواستنەوە و گەیاندن دابەش دەكرێت. 

هەروەها ڕۆژی سێشەم مووچەی هەریەك لە دەستەكانی دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی و دەستەی مافی مرۆڤ و دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی دەستپاكی و دەستەی ژینگە و دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای گشتی كاروباری مین دابەش دەكرێت. 

رۆژانی چوارشەم وەزارەتی  پیشەسازی و بازرگانی و وەزارەتی  رۆشنبیری و وەزارەتی  ئاوەدانكردنەوە سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران دابەش دەكرێت.

رۆژی پێنجشەم خانەنشینانی سەربازی و ڕۆژی یەكشەم خانەنشینانی مەدەنی دابەش دەكرێت و كۆتایی بە مووچەی مانگی 11 دێت.



وشە - رامیار جەواد