یەكگرتووی ئیسلامی: نابێت كۆبوونەوەی پەرلەمان دوابخرێت

:: AM:11:52:18/02/2019 ‌
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاشكرای دەكات، نابێت كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دوابخرێت.

ئەمڕۆ سێشەم 18ـی شوبات، شێركۆ جەودەت سەرۆكی فڕاكسیۆنییەکگرتوو لە پەرلەمانی كوردس

تان لە كۆنگرەیەكی ڕۆنامەوانیدا ڕای گەیاند، پێویستە دانیشتنەكە لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و نابێت پەرلەمانی كوردستان بكرێتە قوربانی نەوتی كەركووك.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكگرتوو گوتی، "ئێمە دووپات لەوە دەكەینەوە كە یەكڕیزی پێویستە، بەڵام ئەنجامدانی كۆبوونەوەش لە كاتی خۆیدا دەبوو هەبێت، بۆیە ئێستە یەكێتی داوای كردووە كۆبوونەوە دوابخرێت، چیتر پێویست ناكات پەرلەمانی كوردستانیش بكرێتە قوربانی بیری تەسكی حزبی."

ئەو ئاشكرای كرد، ئێستە سەرجەم فڕاكسیۆنەكان لە پەرلەمانی كوردستان ئامادەییان هەیە و پێویستە دانیشتنەكە بكرێت و هەر دواخستنێكیش پێشێلی یاسایە و دەبێت سەرۆكی كاتی پەرلەمان لە ئەستۆی بگرێت.

ئەمڕۆپەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە و دەستەی سەرۆكایەتی هەڵدەبژێرێت، بەڵام ئاستەنگی بەردەم كۆبوونەوەكە تائێستە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە كە لەناو خۆیان لەسەر كەسێك بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان ڕێكنەكەوتوون.



وشە - رامیار جەواد