گه‌ڕه‌كی هوانه له شاری سلێمانی یه‌كێكه له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی نزیكه‌ی دوو هه‌زار ماڵی تێدایه و رۆژ به‌ڕۆژ له زیادبووندایه، به‌ڵام تا ئێسته پێوه‌ری كاره‌بایان بۆ دانه‌نراوه و پاره‌ی كاره‌با ناده‌ن.
ره‌مه‌زان نامیق ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه به "وشه"ی راگه‌یاند:گه‌ڕه‌كی هوانه له شاری سلێمانی چه‌ند ساڵێكه وه‌ك گه‌ڕه‌كێكی نوێ خانووی تێدا ده‌كرێته‌وه و دانی پێدانراوه وه‌ك یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كان. به‌ڵام تا ئێسته وه‌ك خزمه‌تگوزاری گه‌یاندنی كاره‌با پێوه‌ری كاره‌بای بۆ دانه‌نراوه.
ئه‌وه‌شی گوت: زیاتر له هه‌زار ماڵ له گه‌ڕه‌كه‌كه تا ئێسته پێوه‌ری كاره‌بای بۆ دانه‌نراوه و كاره‌باشی هه‌یه، چونكه هیچ خوێندنه‌وه‌ی كاره‌بایان بۆ ناكرێت تا ئێسته ئه‌و ماڵانه كه پێوه‌ریان نییه پاره‌ی كاره‌با ناده‌ن و ئه‌وه‌ش له لایه‌ك كاره‌با به فیڕۆ ده‌ڕوات و له لایه‌كی تریش كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتی كاره‌با هه‌یه چونكه هه‌زار ماڵ خوێندنه‌وه‌ی كاره‌بای بۆ ناكرێت پاره‌یه‌كی زۆر ده‌كه‌وێت له كاتێكدا ماڵ هه‌یه له ته‌نیشتی یه‌كن.
یه‌كێكیان پێوه‌ری هه‌یه و مانگانه پاره‌ی بۆ دێته‌وه ئه‌وی تریان كاره‌بای ئاسایی هه‌یه‌و پاره‌ی بۆ نایه‌ته‌وه.
زیاتر گوتی: كاره‌بای سلێمانی لاری نییه له دانانی پێوه‌ر بۆ ئه‌و ماڵانه به‌ڵام فه‌رمانێكی داواكاری گشتی سلێمانی هه‌یه ده‌لێت هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی كاره‌با هه‌ستێ به دانانی پێوه‌ر بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه له لایه‌ن شاره‌وانی ژماره‌ی نییه سزا ده‌درێت. سزاكه‌شی شه‌ش مانگ بۆ یه‌ك ساڵ ده‌بێت.
گه‌ڕه‌كی هوانه له سلێمانی ده‌كه‌وێته ده‌روازه‌ی شاری سلێمانی له سه‌ر رێگه‌ی عه‌ربه‌ت و یه‌كێكه له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له فراوانبووندایه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی