له‌هه‌فته‌ى رابردوودا سێ كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ر چه‌نده ناونیشان و كارنامه‌ى هه‌ر یه‌كه‌یان له‌وه‌یتر جیاواز بوو، به‌ڵام بابه‌تى هه‌ر سێكیان رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بوو، هه‌ر سێ كۆنگره‌كه ده‌یانه‌وێ له‌م ساڵدا نه‌خشه‌ڕێیه‌ك بۆ رۆژهه‌ڵاتى بكێشن و ئه‌م ساڵ بكه‌ن به واده‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌مێژووى ئه‌م ناوچه‌یه‌دا.
وارشۆ و سۆچى و میونشن ناونیشانى ئه‌م كۆنگرانه بوو كه له هه‌فته‌ى رابردوودا له سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به‌ڕێوه‌چوون. به‌پێى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى ئه‌نبائى كوێتى هه‌رچه‌نده ئه‌م سێ كۆنگره‌یه ناونیشانان له یه‌كتر جیاوازه، به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا هه‌ر سێكیان له‌باره‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه ئه‌نجام دراون.
كۆنگره‌ى وارشۆ
رۆژى چوارشه‌مى رابردوو رێككه‌وتى 13ى شوبات له وارشۆى پایته‌ختى پۆڵه‌ندا كۆنگره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو، دوو رۆژ به‌رده‌وام بوو. ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م كۆنگره‌یه دروستكردنى به‌ره‌یه‌ك بوو له دژى ئێران. رۆژنامه كوێتییه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌و باكگراوه‌نده‌ى له پشت ئه‌و كۆنگره‌وه هه‌یه ده‌كرێت خاڵێكى وه‌رچه‌رخان بێت بۆ دروستكردنى هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى ئێران، له‌م هاوپه‌یمانێتیه‌یش ئیسرائیل و چه‌ند وڵاتێكى عه‌ره‌بى تێدایه.
به‌پێى لێكدانه‌وه‌ى راپۆرته‌كه بێت ئه‌مه‌ریكییه‌كان له به‌ستنى كۆنگره‌كه‌دا چه‌ند ئامانجێكى سه‌ره‌كییان پێكاوه، له‌وانه ده‌رخستنى نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان ئیسرائیل و عه‌ره‌ب بوو له دژى ئێران، له‌گه‌ڵ نیشاندانى نیازى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران.
ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ى له‌دژى ئێران پێكده‌هێنرێت، ته‌نیا به‌و كۆنگره‌یه ئه‌نجام نادرێت به‌ڵكو كۆبوونه‌وه‌ى تر‌ى پێویسته، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى گشتى كۆنگره‌ى وارشۆ سه‌كۆیه‌كى گرنگ بوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران.
دیدارى سۆچى
رۆژى 14 مانگ له كاتێكدا كۆنگره‌ى وارشۆ له رۆژى دووه‌م بوو، له شارى سۆچى رووسیا ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغانى سه‌رۆكى توركیا و حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆكى ئێران كۆبوونه‌وه. بابه‌تى كۆبوونه‌وه‌كه‌یش دۆسییه‌كى تر‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بوو، ئه‌ویش دۆسیه‌ى سووریا بوو.
له‌كاتێكدا له كۆنگره‌ى وارشۆ ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونى ئێران له ناوچه‌كه ره‌تكرایه‌وه، له كۆنگره‌ى سۆچى هه‌ر سێ لایه‌نى به‌شداربوو ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكایان له ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ره‌تكرده‌وه. له‌گه‌ڵئه‌وشه‌دا ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌سووریا هه‌نگاوێكى ئه‌رێنییه، به‌ڵام گومانیشیان له‌وه هه‌بوو ئه‌مه‌ریكا پابه‌ند بێت به بڕیارى كشانه‌وه.
ئه‌م سێ وڵاته چه‌ندان جارى تر به‌سه‌ركردایه‌تى رووسیا كۆبوونه‌ته‌وه، كه خودى رووسیایش بابه‌تێكى تر‌ى كۆنگره‌ى وارشۆ بوو، كاتێك ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵى ده‌دا وڵاتانى ئه‌وروپا له‌دژى رووسیا هان بدات.
كۆنگره‌ى میونشن
چه‌ند سه‌عاتێك دواى كۆنگره‌ى سۆچى و وارشۆ، كۆنگره‌یه‌كى تر له شارى میونشنى ئه‌ڵمانیا رۆژى هه‌ینى رابردوو رێككه‌وتى 15/2 ده‌ستى پێ كرد. هه‌رچه‌نده جیاوازى ئه‌م كۆنگره‌یه له‌گه‌ڵ دوو كۆنگره‌كه‌ى پێشوو ئه‌وه‌یه، وه‌ك نه‌ریتێكى ساڵانه كۆنگره‌ى میونشن بۆ ئاسایش ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌چى بابه‌تى سه‌ره‌كى ئه‌م كۆنگره‌یه‌یش دۆسیه‌ى ته‌ناهى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بوو، به تایبه‌تى دۆسیه‌ى سووریا و كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌م وڵاته.
به‌ر له ده‌ست پێ كردنى كۆنگره‌ى میونشن، له راپۆرتی كۆنگره‌كه باس له‌وه كراوه وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا هیچ رۆڵێكیان له ئاینده‌ى سووریا نییه، به تایبه‌تیش كاتێك ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كى كتوپڕ بڕیارى كشانه‌وه‌ى داوه، ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ى رووسیا و ئێران و سووریا رۆلێكى سه‌ره‌كییان له سووریا هه‌یه.
وه‌ك له سه‌ره‌وه تێبنى كرا، ناوه‌ڕۆكى هه‌ر سێ كۆنگره‌كه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى دۆسییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بوو، ئه‌م ناوچه‌یه‌یش چه‌ندان دۆسیه‌ى گرنگ و ئاڵۆزى تێدایه.
له‌وانه دۆسیه‌ى جه‌نگى سووریا و نیگه‌رانییه‌كانى توركیا، دۆسیه‌ى تیرۆر و داعش، دۆسیه‌ى هه‌ژموونى ئێران له ناوچه‌كه چونكه ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت ده‌ست له‌كاروبارى هه‌ر یه‌كه له عێراق وسووریا و لبنان و یه‌مه‌ن وه‌رده‌دات. دۆسیه‌یه‌كى تر دۆسیه‌ى ململانێى نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیله. یه‌كێك له دۆسییه‌كانیش كه له‌سه‌ر ئاستێكى نێوده‌وڵه‌تى ره‌هه‌ندێكى مرۆیى وه‌رگرتووه، ئه‌ویش دۆسیه‌ى جه‌نگى یه‌مه‌نه، له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌ى كه‌نداو و ململانێى نێوان قه‌ته‌ڕ و چه‌ند وڵاتێكى تر‌ى عه‌ره‌بى.