له‌ هه‌ولێر پڕۆژەیەكی گەورە بۆ دابینكردنی هەلی كار ڕاگەیەنرا

:: AM:10:29:20/02/2019 ‌
پڕۆژەیەكی گەورە بۆ دابینكردنی هەلی كار بۆ گەنجان لە هەولێر ڕاگەیەنرا، سەتان هەلی كاری تێدا ڕەخسێنراوە، ئەو كەسانەی بەشدار دەبن كارێكی شیاویان بەگوێرەی ئەزموونی خۆیان بۆ دابین دەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 20ـی شوبات، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر دەزگەی ڕوانگە بە هاوكاری رێكخراوی (یوئێن دی پی) ‌و یەكێتیی ئەوروپا، پڕۆژەیەكی بۆ راهێنان ‌و خستنەسەر كاری گەنجان ئامادە كردووە، ڕای گەیاند كە بەجۆرێك ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی هەلی دامەزاندن ‌و دۆزینەوەی كار بۆ گەنجان بڕەخسێنێت‌.

ئەو پڕۆژەیەی نزیكەی چوار ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان كراوە، هەر یەكێك لەو گەنجانەی دێنە ناو پڕۆژەكەوە هەشت مانگ راهێنانیان پێ دەكرێت ‌و لە كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت دەخرێنە سەر كار، هەوڵ دەدەین بە جۆرێك سوود لەو راهێنانە وەربگرن بۆ دواتریش لە كارەكەیان بەردەوام بن.

دەزگەی ڕوانگە ساڵی ڕابردووش لە پڕۆژەیەكی تر 400 هەلی كاری ڕەخساند و تێیدا ژمارەیەكی زۆری گەنج تیایدا سوومەند بوون، لە هەمان كاتدا چەند پڕۆژەیەكی بچووكی پێدانی قەرزی بە گەنجان ئەنجام دا.



وشە - رامیار جەواد