تەمەرهیند ئاوێتەی فلۆرید لە لەشدا لا دەبات

:: PM:03:57:20/02/2019 ‌
فلۆرید ئاوێتەیەكە لە فلۆرین و توخمێكی تر پێكدێت و زیاتر لە هەویری ددان و ئاوی خواردنەوەدا هەیە، بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان خواردنی تەمەرهیند توانای كەمكردنەوەی فلۆریدی هەیە لە ئێسكدا. بەپێی ئەو توێژینەوەیەی كە لە ساڵی 2002 ئەنجام درا لە زانكۆی گۆڤاری ئەوروپی خۆراك پێدان، ئەوەیان دۆزییەوە كە تەمەرهیند توانای كەمكردنەوەی فلۆریدا هەیە لە ئێسكدا ئەم كردنە دەرەوەش لە رێی كۆئەندامی میزەوە ئەنجام دەدرێت.

تەمەرهیند چییە؟
جۆرێكە لە میوە لە روووەكێكی هەمیشە سەوزەوە گەشە دەكات. سەرەتایی دۆزینەوەی ئەم درەختە ئەفریقا بوو، بەڵام لە ناوچەكانی ئوسترالیا و مەكسیك و باشووری ئاسیادا دەڕوێت و بەهەمانشێوە هەیە. لە رەنگێكی قاوەی پێك دێت و پێویستی بە ئاودانی زۆرە، تامێكی ترشی هەیە. لە دەوروبەری ئاسیادا زۆر بەناوبانگە. زیاتر وەك چارەسەریكی سروشتی دەرمان بەكار دەهێنرێت.

بۆچی فلۆرید زیانبەخشە و بیر لە چارەسەری دەكرێتەوە؟
فلۆرید لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكادا بەڕێژەیەكی زۆر لە ئاوی خواردنەوەدا هەیە نزیكەی 200 ملیۆن كەس ئەو ئاوە دەخۆنەوە كە رێژەیەكی زۆر فلۆریدا تێدایە. فلۆرید كاتێك لە لەشدا كۆ دەبێتەوە، زیانێكی زۆر بە دەمارەكان دەگەیەنێت دەبێتە هۆی ناچالاكی رژێنە دەرەقییەكان و بێهێزی ئێسك و شێرپەنجە یان زۆر لە منداڵ و هەرزەكاران ئاوێتەی فلۆرید لە رێی هەویری ددانەوە دەچێتە لەشیانەوە، ئەمەش زیانێكی زۆر بە مێشك و دەمارەكان دەگەیەنێت.

فلۆرید چەندان زیانی تری هەیە بۆ لەش كە ئەمانەن:
دەبێتە هۆی دروستبوونی لەكەی ددان و ژەهراویبوونی ددان.
ژەهراویبوونی لەش بە فلۆرید یان بەئاوێتەكانی تر
بێهێزی ئێسك
گرفتی جومگەكان
كەمبوونەوەی هەردوو هۆرمۆنی شیسترۆجین و تێستۆستیرۆن كە لە نێردا هەیە
ناڕێكی هەرسكردن
نەخۆشیی ئۆتیزم
زیان گەیاندن بە DNA
خێراكردنی كرداری پیربوون
گرفتەكانی خڕۆكە سییەكانی خوێن و رێگری لە زیادبوونیان.

ئەم ئاوێتەیە پێویست نییە بۆ لەشی مرۆڤ، چونكە راستییەكەی دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بەلەش نەك سوود، بەپێی ئەم توێژینەوە پزیشكییانە تەمەر هیندی توانایی كەمكردنەوەی فلۆریدی هەیە لە لەشی مرۆڤدا كە زیاتر بەهۆی ئاوی خواردنەوە یان هەویری ددانەوە دەچێتە لەشەوە.



وشە - ئاوات ئازاد