حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق راى گه‌یاند، ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مان سه‌په‌رشتى دانیشتنێكى كردووه كه بۆ هه‌مواركردنى یاساى حزبه‌كان ته‌رخان كراوه.
حه‌سه‌ن كه‌عبى له
به‌یاننامه‌یه‌كدا راى گه‌یاندووه ئه‌مڕۆ سه‌رپه‌رشتى دانیشتێنكى تایبه‌تى كردووه له باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام دراوه.
ئامانجى دانیشتنه‌كه‌یش تاوتوێكردنى ئه‌و گۆڕانكارییانه بووه كه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى حزبه‌كان و رێكخراوه سیاسییه‌كان پێشنیاركراوه و ئه‌و یاسایه‌یش به ژماره 36ى ساڵى 2015 ده‌رچووه.
حه‌سه‌ن كه‌عبى له به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێ "چه‌ندان بۆچوون له‌باره‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌كه پێشنیاركراون، به‌بێ بوونى ئه‌م بۆچوونانه‌یش هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساكه سوودێكى نابێت".
دواتریش دووپاتى ده‌كاته‌وه مه‌به‌ست له هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى حزبه‌كان ئه‌وه‌یه دیموكراسى له عێراق به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كى دروست بڕوات.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایارى ساڵى رابردوو، له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له عێراق نزیكه‌ى 300 حزبى سیاسى هه‌یه و ته‌نانه‌ت زیاتر له 200 حزبیش به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كردبوو.
بۆیه له زۆرى ژماره‌ى حزبه‌كان عێراق نه‌وه‌ك ته‌نیا له ناوچه‌كه به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستى دنیایش ناسراوه.