پڕۆژه‌ی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان كه ئێسته له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێ، چه‌ندان ماده و بڕگه‌ی تایبه‌ت كراوه به دروستكردنی دادگه‌ری له مووچه‌دا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" پڕۆژه‌كه‌ی چاكسازی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ئه‌مڕۆ گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێ كه ئامانجی یاساكه بنه‌ماكانی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و شایسته‌بوون له خه‌رجكردنی مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان و نه‌هێشتنی سوودمه‌ندبوونی ناشایسته‌یی له بودجه‌ی گشتی و رێگرتن له به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتییه.
خانه‌نشینی به پله‌كانی وه‌زیر و بریكاری وه‌زیر و راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و هه‌ر پله‌یه‌كی تری تایبه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه
به‌گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه، خانه‌نشینی به پله‌كانی وه‌زیر و بریكاری وه‌زیر و راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و هه‌ر پله‌یه‌كی تری تایبه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه و سه‌رجه‌م مووچه‌ی خانه‌نشینی كه به‌ده‌ر له یاسا یان به پله‌ی به‌رزتر له پله‌ی شایسته‌ی خۆیان یا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌ژماركردنی ساڵانی نایاسایی خزمه‌تی وه‌زیفی خانه‌نشین كراون، راستكردنه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت مووچه‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌ندرێته پله‌ی شایسته.
ئه‌و یاسایانه‌ی كه تایبه‌تن به بواری پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، باس له رێكخستن و رێكخستنی یه‌كه‌كانی ژمێریاری له گشت یه‌كه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات له یه‌كه‌كانی 70 و 80 وه رێكخستنیان له یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاری كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه و به‌رنامه‌كان ژمێریاری سه‌ربازی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه.
له‌ناو پڕۆژه‌كه‌دا دووپات كراوه‌ته‌وه كه یه‌كه‌كانی ژمێریاری له‌ژیر وردبینی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی بن. هاوكات ژماره‌ی پاسه‌وانان بۆ باره‌گا و دامه‌زراوه حزبییه‌كان و پاسه‌وانی پارێزگاری له خاوه‌ن وه‌زیفه باڵاكان و به‌رپرسانی ئاسایشی ناوخۆ به‌پێی پێڕه‌وێك رێكبخرێت كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رده‌چێت.
له‌باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی میلاكی فه‌رمانبه‌ران له‌ناو پڕۆژه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه پێداچوونه‌وه و رێكخستنه‌وه بۆ پله و ناونیشان و مووچه‌ی وه‌زیفی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كرێت به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان و رێكخستنه‌وه‌یان له چوارچێوه‌ی وه‌زیفه‌ی گشتیدا له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوانامه و ساڵانی خزمه‌تی فیعلی و خزمه‌تی هه‌ژماركراوی یاسایی به‌بێ هه‌ژماركردنی ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه به نایاسایی ئه‌ژمار كراون.
له ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه دامه‌زراندن له هه‌ر پله‌یه‌كی باڵا (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و راوێژكار) و سه‌رووتر له هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت راده‌گیرێت.
پڕۆژه‌كه‌دا چه‌ندان ماده‌ی تر له خۆ ده‌گرێ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندی بكات و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێ.