ئاسن یه‌كێكه له كانزا گرنگ و پێویسته‌كان بۆ جسهتهی مرۆڤ، بۆیه پێویسته ڕۆژانه ئه‌و خۆراكانه بخۆن كه ڕێژه‌یه‌كی باشی ئاسنیان تێدایه، چونكه به كه‌مبوونی تووشی كه‌مخوێنی ده‌بن، گرنگترین نیشانه‌كانی كه‌می ئاسنیش له جه‌سته له خواره‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو، هه‌ركاتێك هه‌ستت پێیان كرد، پێویسته وریای ته‌ندروستی خۆت بیت، چونكه مه‌ترسی هه‌یه تووشی كه‌مخوێنی ببیت.
گرنگترین نیشانه‌كان
یه‌كه‌م: هه‌میشه هه‌ست به ماندووبوون ده‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر به به‌رده‌وامی هه‌ستت به ماندووبوون و شه‌كه‌تی زۆر كرد، ئه‌وا بزانه كێشه‌ی كه‌می
ئاسن له جه‌سته‌ت هه‌یه و ئۆكسجینی پێویست ناگات به خانه و شانه‌كانی له‌ش.
ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه‌ت لێ ده‌ركه‌وت به په‌له سه‌ردانی پزیشك بكه
دووه‌م: هه‌ناسه‌ته‌نگی، كاتێك خانه‌ی خوێنی سوور كه‌م بێت، كه به‌هۆی كه‌می ئاسنه‌وه دروست ده‌بێ و به‌رپرسه له هه‌ڵگرتنی ئۆكسجین و گه‌یاندنی له ڕێی خوێنه‌وه بۆ ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته، ئه‌وا ناتوانێ ئۆكسجینی سییه‌كان هه‌ڵبگرێ و كێشه له سیسته‌می هه‌ناسه‌دان دروست ده‌بێت و هه‌ناسه‌ته‌نگی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
سێیه‌م: خێرایی لێدانی دڵ، كاتێك له‌ش ئۆكسجینی پێویستی پێ نه‌گات و دڵیش به به‌رده‌وامی خوێن ڕه‌وانه بكات، بێ ئۆكسجین و هه‌میشه خوێنی ئاسایی بۆ بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا كێشه له سووڕی خوێن دروست ده‌بێ و لێدانی دڵ زۆر خێرا ده‌بێت.
چواره‌م: زه‌ردبوونی ڕه‌نگی پێست، كه‌مبوونه‌وه‌ی خرۆكه‌ی سوور له خوێن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌نگی پێستیش دروست ده‌كات و پێست به‌ره‌و زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕان هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌مه‌یش به نیشانه‌یه‌كی زۆر دیار و باوی كه‌می ئاسن داده‌نرێت و پێویسته زوو هه‌ستی پێ بكه‌ن.
پێنجه‌م: سه‌رئێشه و ژانه‌سه‌ری به‌رده‌وام، دروستبوونی كێشه له گه‌یشتنی ئۆكسجین له ڕێی خوێنه‌وه بۆ مێشك، كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشك دروست ده‌كات و تووشی سه‌رئێشه‌ی ماوه درێژ و به‌رده‌وامت ده‌كات و مرۆڤ هه‌میشه حه‌ز به خه‌وتن ده‌كات.
ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه‌تان لێ ده‌ركه‌وت، پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن و حه‌بی كانزایی ئاسن بخۆن و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌مخوێنی ڕزگارتان ببێت.