بیرۆی گۆی مه‌مك حاڵه‌تێكه به تایبه‌ت له دایكان دروست ده‌بێ، كه شیر به كۆرپه‌كانیان ده‌ده‌ن و ئازارێكی زۆر دروست ده‌كات، به گوێره‌ی توێژینه‌وه و بۆچوونی پزیشكان، هۆكاره‌كانی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و گرفته جۆراوجۆره، به‌ڵام بۆ ڕزگاربوون و كۆتایهێنانی چاره‌سه‌ری سروشتی هه‌یه و گرنگیشه سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن، تا به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ، نه‌وه‌ك ببێته هۆكارێك بۆ دروستكردنی گرفت له ته‌ندروستی كۆرپه‌له‌ش دا.
یه‌كه‌م: شۆردنی به ئاوی سارد، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ، بۆ حه‌سانه‌وه و چالاكبوونی سوڕی خوێن له‌و شوێنه‌ی بیرۆی لێ دروست بووه، به‌كارهێنانی ئاوی گه‌رم بیرۆكه‌یه‌كی باش نییه و بیرۆ بڵاوتر ده‌كات، نابێ زۆریش بیشۆرن و پێویسته به شێوه‌یه‌كی ئاسایی نه‌ك زیاد له سنوور ئه‌م كاره دووباره بكه‌نه‌وه.
دووه‌م: خۆت له ئاره‌قكردنه‌وه بپارێزه، ئاره‌قكردن بیرۆ خراپتر و به‌ربڵاوتر ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته خۆتان له گه‌رما و ئاره‌قكردنه‌وه دوور بخه‌نه‌وه، گرنگیشه جلی له لۆكه دروستكراو بپۆشن.
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته جیا له پێره‌وكردنی ئه‌و خاڵانه گرنگه سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن
سێیه‌م: جلی گونجاو و ته‌ندروست، ئه‌و جۆره جلانه‌ی لێكخشان له‌سه‌ر پێست دروست ده‌كه‌ن، به گشتی بۆ پێستی هه‌موو مرۆڤێك باش و گونجاو نین، بۆیه پێویسته جلی ته‌ندروست و گونجاو بپۆشن، نه‌ك جلی زبر كه پێست به گشتی و ئه‌و شوێنه‌ی بیرۆی لێ دروست بووه، به‌ره‌و دۆخێكی خراپتر ده‌بات.
چواره‌م: شێداركه‌ره‌وه بهكاربێنه، كاتێكی مه‌مكی دایك تووشی ئه‌م گرفته ده‌بێت، پێستی ناوچه‌كه وشك هه‌ڵده‌گه‌ڕێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وشكییه كۆتایی پێ بهێنن، پێویسته به به‌رده‌وامی هه‌توانی شێداركه‌ره‌وه به‌كاربهێنن، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی شیر به كۆرپه‌له ده‌درێت.