پزیشكان و شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه تۆپی باله باشترین و پڕ سوودترین وه‌رزشه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ كێشی له‌شیان داببه‌زێنن، ڕه‌نگه بپرسن كه بۆچی به‌سوودترینه، ئێمه‌یش له خواره‌وه سووده‌كانی ده‌خه‌ینه ڕوو، تا گرنگی و كاریگه‌ری ئه‌و وهرزشهتان بۆ ده‌ربكه‌وێت.
یه‌كه‌م: كالۆری زیاتر ده‌سووتێنێت، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ كێشی له‌شت كه‌م بكه‌یته‌وه، پێویسته باله بكه‌یت، چونكه زۆرترین جووڵه‌ی تێدایه و گه‌وره‌ترین ڕێژه‌ی چه‌وری و كالۆری ده‌سووتێنێت.
دووه‌م: كرداری زینده‌پاڵ باشتر ده‌كات، له‌م یارییه پێویسته به به‌رده‌وامی به پێوه بوه‌ستن و جووڵه و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زینی زۆر بكه‌ن، ئه‌مه كرداری زینده‌پاڵ باشتر ده‌كات و میتابۆلیزم خێراتر ده‌كات و جه‌سته چالاك و پڕ وزه ده‌كات.
زۆرترین ماسوولكه‌كان جووڵه ده‌كه‌ن و باشترین سوودتان پێ ده‌گه‌یه‌نێت
سێیه‌م: ماسوولكه‌كان ته‌ندروست ده‌كات، له ئه‌نجامی دووباره‌بوونه‌وه‌ی رۆتینی ڕۆژانه و جووڵه‌نه‌كردن، ماسوولكه‌كان تووشی گرژبوون ده‌بن، بۆ چالاكبوونیان یاری تۆپی باله زۆرترین سوودی هه‌یه، چونكه هه‌موو ماسوولكه‌كانی جه‌سته له‌كاتی ئه‌و یارییه جووڵه‌یان پێ ده‌كرێت.
چواره‌م: توانای بینین باشتر ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جووڵه‌ی تۆپه‌كه چاوه‌كانی یاریزان به‌رده‌وام جووڵه ده‌كات، ئه‌مه ڕاهێنانێكی باشه بۆ چاوه‌كان و توانای بینین به‌هێز ده‌كات.
پێنجه‌م: هاوسه‌نگی و نه‌رمی به له‌ش ده‌به‌خشێت، گونجان و نه‌رمی به له‌ش و ئێسكه‌كان و جومگه ده‌به‌خشێت، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات له ناهاوسه‌نگی جه‌سته ڕزگارتان بێت و ته‌واوی جه‌سته‌تان ته‌ندروست و چالاك بێت.