شه‌وی 28 له‌سه‌ر 29ی ئه‌م مانگه ناوه‌نده‌كانی بڕیار و سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكایی زۆر به توندی ڕاچڵه‌كان كاتێك كۆشكی سپی به فه‌رمی ڕای گه‌یاند، له بۆردمانی میلیشیاكانی ئێران‌دا بۆ سه‌ر بنكه‌كه‌یان له ئوردن، سێ سه‌رباز كوژراون و 34ی تریش بریندارن. ئه‌م ڕووداوه ناوخۆی ئه‌مه‌ریكای وه‌ها شڵه‌قاند، وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار بێ غهزهبهكانی ئێران به‌رانبه‌ر مرۆڤایه‌تی ببیستن و داوای كاردانه‌وه‌ی زۆر توند له بایدن ده‌كه‌ن. ئه‌م ڕووداوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مایه‌ی خه‌مه بۆ ئێمه‌ی كوردیش، به‌ڵام له‌لای خۆمه‌وه دڵم له خۆم داما كه هه‌ر چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌وه، ئێران به مووشه‌كی دوورهاوێژ هه‌ولێری كرده ئامانج و ئه‌مه‌ریكاییه‌كانیش به‌چاوی خۆیان بینیان له‌و تاقه شاره‌ی به ئارامی هاتوچۆ و ژیانی تێدا ده‌كه‌ن له عێراقدا، كۆرپه و ژن و پیاوی سڤیل پارچه‌پارچه كران، به‌ڵام به‌شدارییه‌كه‌ی كونسوڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا ئه‌وه‌نده بوو كه به به‌یاننامه‌یه‌ك گوتی، "هیچ هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ر بۆردمانه‌كه نه‌كه‌وتووه".
ئه‌وه ڕوونه كه هه‌ولێر هه‌ر شه‌قێكی ئێران یان كلوگوێكانی به‌رده‌كه‌وێ، له‌به‌ر هه‌بوونی بنكه و باره‌گای سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكایه، به‌ڵام هه‌میشه بۆمان پرسیاره بۆچی ئه‌و زلهێزه خوێنی ئێمه به هه‌رزان ته‌ماشا ده‌كات، ته‌نانه‌ت له كاته هه‌ستیاره‌كانی وه‌ك 16ی ئۆكتۆبه‌ریشدا پشتمان به‌رده‌دات و چاوپۆشی له ملهوڕییه‌كانی ئێران ده‌كات؟ لێره‌دا مرۆڤ ده‌حه‌په‌سێ، ئاخۆ ئێران ناناسی و ته‌نیا ئه‌و كاته‌ی به‌ر خۆت ده‌كه‌وێ به مه‌ترسیی ده‌زانیت و خه‌ڵكی تر به مێش و مه‌گه‌ز؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر وا نییه بۆچی به به‌رچاوتانه‌وه هه‌ر ئه‌م كورده له یه‌ك كات له ژێر ده‌یان گوشاری نامرۆڤانه‌ی توركیا و ئێران و عێراقدایه، به‌ڵام هیچ ڕۆڵێك نابینن؟
راسته كورد له بوونی خۆیه‌وه و به سروشتی، گه‌لێكی كراوه و خاوه‌ن كولتوورێكی ڕۆژئاواییه و به نه‌ریته به‌رز و جوانه‌كانی، به‌سروشتی خۆی بیانی خۆش ده‌وێت و ده‌یپارێزێت، ئه‌مه‌یش ده‌سكه‌وتێكی گرنگ و بێ تێچووه بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا كه له‌و ناوچه گه‌رمه‌ی ململانێ و شه‌ڕدا، خاكێكی ستراتیجی به دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه خۆی به دۆست و په‌ناگه‌یان ده‌زانێ، به‌ڵام ئه‌و بهدهمهوهنههاتنه و بێباكی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، ساردی ده‌خاته ناو ئه‌و پێوه‌ندییه سروشتییه و حه‌زمان له‌و جیاوازییه نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تێده‌گه‌ین سیاسه‌تی ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندی ئاراسته‌ی ده‌كات، به‌ڵام ئێمه ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به نوێنه‌ری به‌ها به‌رزه‌كانی مرۆڤایه‌تیی ده‌زانین و خۆمان له‌و به‌ره‌یه‌دا ده‌بین، خۆ خۆمان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه جۆره‌ها سته‌م قبووڵ بكه‌ین و به‌رگه بگرین، چاوه‌ڕوانین له‌سه‌ر مافی مرۆڤ و ئازادییه‌كان له‌و وڵاتانه‌یش بێنه ده‌نگ و به ڕوونتر پشتی كورد بگرن.
له بیری ئه‌واندا بیانی به گڵاو ده‌زانن
ڕێزم هه‌یه بۆ شكۆ مه‌زنه‌ی وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا بۆ هاووڵاتییه‌كانی داده‌نێت و ئاماده‌یه جه‌نگ له پێناویان‌دا هه‌ڵگیرسێنێ، نه‌خوازه دوژمنه‌كه ئێران بێت كه بووه‌ته به‌ڵای سه‌ری ژیان له ده‌یان وڵات و تیرۆری تێدا تۆ‌و ده‌دا، به‌ڵام له كۆتادا مرۆڤ هه‌ر مرۆڤه و پێویسته خوێنی دۆسته‌كانیش وه‌ك هی ئه‌مه‌ریكی ببینن و پێزانینتان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لێكی وه‌ك كوردستان، باجی ئه‌وه تینوێتییه‌ی بۆ ئازادی و سه‌ربه‌ستی ده‌دات كه خۆی له به‌ره‌ی ڕۆژئاوا ده‌بینێت، به نیازی ئه‌و ڕۆژه ده‌ژی كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانتان بسووڕێت و ته‌نیا بۆ یه‌ك جاریش بێت بڵێن، نه‌خشه‌ی ئه‌م وڵاتانه به نادادی دروست كراوه و خاڵی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌م گه‌لانه‌دا نییه، به‌ڵكو میله‌تی سه‌رده‌ست و چه‌وسێنه‌ری نامرۆڤ هه‌یه و میله‌تی داگیركراو سته‌ملێكراو ده‌سڕێته‌وه، بۆ ئه‌مه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك پێویست نییه ته‌نیا ئاماری گرتووخانه‌كانی توركیا و سێداره‌كانی ئێران و میلیشیاكانی عێراق به‌سن بۆ تێگه‌یشتن.
ئه‌مه‌ریكا هه‌ر له‌م عێراقه به دیاریكراوی له 2006ـه‌وه شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان له‌گه‌ڵ شیعه و سوننه ده‌كات، ته‌نانه‌ت له بیری ئه‌واندا بیانی به گڵاو ده‌زانن، هه‌تا ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له وڵاتی خۆیان هه‌ڵاتوون و له ئه‌وروپا وه‌ك مرۆڤ ژیانیان بۆ دابین كراوه، شه‌و و ڕۆژ له كه‌میندان چۆن فێڵێك له سیستمه‌كه بكه‌ن و زیانێكی لێ بده‌ن، ئه‌وان ڕێك وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه "كوڵكێك له به‌راز بكه‌یته‌وه هه‌ر باشه"، له كاتێكدا وه‌ك مێركڵی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا جارێك گوتی، نه‌وه‌كانیان كه گه‌وره بوون ده‌ڵێن سعوودیه‌ی دایكی مسوڵمانان، ئاماده نه‌بوو مافی ژیان به ئێمه بدات، كه‌چی ئه‌وروپا له‌و دووره‌وه باوه‌شی بۆ كردینه‌وه.
ئێسته‌یش هه‌موومان ده‌بینین كه چۆن میلیشیا و گرووپه تیرۆرستییه عه‌ره‌به‌كان، كون به كون به‌دوای ئه‌وه‌دان لێدانێك له ئه‌مه‌ریكا بده‌ن و بۆ ئه‌وه جۆره‌ها مووشه‌ك و درۆنی كارگه‌كانی ئێران به‌كار خراون، جا چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر بڕیاره گرنگه‌كه بده‌ن و كوردستان بكه‌ن به ده‌وڵه‌ت و تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی ئێمه و خۆشتان له‌و دراوسێ دیكتاتۆر و تاریكپه‌رستانه بكه‌نه‌وه؟ ئه‌وكات ئێمه‌یش بۆ هه‌میشه شانازی ده‌كه‌ین كه له ڕێیه‌كی ڕاستدا قوربانیمان دا، وه‌ك چۆن هه‌میشه خۆمان به قه‌رزاری ئه‌و چاكه‌یه ده‌زانین كه له ساتی ڕاپه‌ڕینی 1991دا پێشكه‌شی گه‌لی كوردستانتان كرد.
ئای چ تۆڵه‌یه‌كه له سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی ئێران و عێراق و توركیا، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردستان دروست بكه‌ن و كۆتایی به‌و ململانێ 100 ساڵییه ناهاوسه‌نگه بێنن كه هه‌میشه ملی كوردی به داره‌وه كردووه. بۆ خۆیشتان لانه‌یه‌كی ئهمینتر مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن كه هه‌ر له سروشتی خۆیدا كولتووری خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕۆژئاواییه و حه‌زی له ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌ییه.