ھه‌موو مرۆڤێك به ئازادی له دایك ده‌بێت و به ئازادیش ده‌مرێت، ته‌نیا خودای باڵاده‌ست بۆی ھه‌یه ته‌مه‌نی مرۆڤ دیاری بكات بۆ مردن و ژیان. له ھه‌موو دنیادا له رابردوو تاوان ھه‌بووه و یاسای بۆ دانراوه و سزاكه‌شی دیاری كراوه، یاسا ده‌ڵێ "لا عقوبه و لا جریمه الا بنص"، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ھه‌رێمی كوردستان یاسا ھه‌یه و جێبه‌جێ ناكرێت، ئه‌وه وایكردووه رێژه‌ی تاوان روو له زیادبوون بكات .
له ماوه‌ی رابردوودا تاوانێكی زۆر له ھه‌رێمی كوردستان رووی داوه، به تایبه‌ت كوشتن كه له رۆژانی رابردوو زیاتر له حه‌وت حاڵه‌ت ھه‌بووه، ھۆی زۆربوونی تاوانی كوشتن چییه؟ به‌بۆچوونی خۆم ھۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ ئه‌مانه:
١- جێبه‌جێ نه‌كردنی سزای له سێداره‌دان
٢- رێككه‌وتن له ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان
٣- ھه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت
٤- ده‌ركردنی لێبوردنی گشتی
1 - جێبه‌جێ نه‌كردنی سزای له سێداره‌دان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام سزای له سێداره‌دان جێبه‌جێ بكرێت، وه‌ك له ماده‌ی ( ٤٠٦ )ی یاسای سزادانی عێراقی ئاماژه‌ی پێ كراوه، چونكه ده‌بێته هۆی نه‌ھێشتنی تاوانی كوشتن له‌ناو كۆمه‌ڵگه، ئه‌گه‌ر بڕیاری له سێداره‌دان جێبه‌جێ ناكرێت به‌هۆی ھه‌بوونی مافی مرۆڤ یان رێنه‌دانی له‌لایه‌ن مافی مرۆڤه‌وه، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌وه‌ی تاوانی به‌رانبه‌ر كراوه یان كوژراوه، مرۆڤه و مافی ژیانی ھه‌یه.
له زۆر له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی دنیادا، سزای له سێداره‌دان ھه‌یه و جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌هه‌مانشێوه له عێراقیش ئه‌و یاسایه پێڕه‌و ده‌كرێت و جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ته‌نیا له ھه‌رێمی كوردستان بڕیاری له سێداره‌دان ده‌رده‌چێت و جێبه‌جێ ناكرێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه تاوان زۆر بێت و تاوانباران بێ دوودڵی و ترس، كۆتایی به ژیانی كه‌سانی تر بێنن، چونكه ده‌زانن ته‌نیا له گرتووخانه‌كان خزمه‌ت ده‌كرێن، له لایه‌نی داراییشه‌وه زیانمه‌ندن بۆ ده‌وڵه‌ت و ھه‌ریه‌كێكیان رۆژانه ٥ بۆ ١٠ $ تێچوویان ھه‌یه له‌لایه‌نی خۆراكییه‌وه، له ماوه‌ی ٢٠ ساڵدا ده‌كاته نزیكه‌ی 70 هه‌زار $ بۆ یه‌ك تاوانبار .
من له‌گه‌ڵ ئه‌و بیروڕایه‌دا نیم ھه‌موو مرۆڤێك ئه‌گه‌ری چاكبوونی ھه‌یه له چاكسازیی گه‌وران و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، روونه كه خۆپاراستن له چاره‌سه‌ركردن باشتره، كه‌واته پێش ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه روو بدات، رایبگرین نه‌ك دوای له ده‌ستدانی رۆحێك، ئه‌وكاته چاكبوونی ئه‌و كه‌سه یان گۆڕانكاری ئه‌و كه‌سه، نابێته گه‌ڕانه‌وه‌ی مرۆڤی له‌ده‌ستچوو و ھێنانه‌وه‌ی باوكێك بۆ كۆرپه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر كه‌سێك تاوانێكی كوشتنی ئه‌نقه‌ستی ئه‌نجام دا و سزای له سێداره‌دانی له‌سه‌ر جێبه‌جێ كرا، ئه‌وا ده‌بێته وانه‌یه‌ك بۆ كه‌سانی تر و دوور ده‌بن له تاوانی كوشتن و رێژه‌كه‌ی زۆر كه‌م ده‌كات .
٢- رێككه‌وتن له ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان، راسته ئێمه ھه‌موومان له‌گه‌ڵ "سوڵح" ئاشته‌وایین، به‌ڵام ئامانجی دادگاكان جێبه‌جێكردنی یاسایه له‌سه‌ر سه‌رپێچیكار و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی مافخوراوه، به‌ڵام ئاشته‌وایی له ده‌ره‌وه‌ی دادگا، ده‌سه‌ڵاتی دادگا ته‌واو لاواز ده‌كات و مرۆڤ وه‌ك كاڵایه‌ك لێده‌كات، له به‌رانبه‌ر رۆحی مرۆڤێك، رێژه‌یه‌ك پاره دیاری ده‌كه‌ن و دواتر كه‌سه‌كه به ئازادی ژیان ده‌كات، یان ئه‌وه‌تا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێك و له دیوه‌خانی ئه‌ودا سوڵح ده‌كرێت و ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاوان ھه‌یه، راستییه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش زۆر رۆڵی ھه‌یه له پشتگیریكردنی تاوانباران، یان گرتنیان و رێخۆشكردن بۆ دادگا و بنكه‌كانی پۆلیس بۆ گه‌یشتن به تاوانباران .
٣- ھه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، ئه‌وه‌یشیان دیارده‌یه‌كی زۆر خراپه و رۆژانه ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجام ده‌درێ، زۆربه‌یان مێردمنداڵ و گه‌نجن كه له رێی ده‌ستكه‌وتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ته‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، یان ئه‌و چه‌كانه‌ی كوالێتییان نزمه و به نرخی ھه‌رزان ده‌ست ده‌كه‌ون، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ئاسایشێكی سه‌قامگیر و تۆكمه له كوردستان. وا باشه چاودێرییه‌كی توند له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی چه‌كفرۆشتن دابنرێت كه ته‌نیا چه‌ك به پیاوانی ته‌ناهیی بفرۆشن، سنوور و بازگه‌كان توندتر بكرێن بۆ رێگری له ھێنانه ناوه‌وه‌ی چه‌كی نایاسایی، قه‌ده‌غه‌كردنی ھه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌لایه‌ن ھه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه جگه له هێزه‌كانی ته‌ناهیی.
4 - لێبوردنی گشتیی، ھۆكارێكه بۆ كۆتایھاتنی بڕیاری دادگا له سه‌رجه‌م تاوانه ناسراوه‌كان به (الجرائم اللصلیه و الجرائم الگبعیه و الجرائم تكمیلیه)، واتا تاوانه‌كه كۆتای پێ دێت و ده‌سڕێته‌وه، ھه‌روه‌ھا بڕیاری تانه‌لێدان و ھه‌موو رێكاره‌كانی سكاڵا و لێكۆڵینه‌وه و به‌ڵگه و ته‌نانه‌ت حوكمی كۆتایی، هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
جا ئه‌وه‌یشیان ھۆكارێكه بۆ دڵنیایی تاوانبار كه ماوه‌ی ساڵێك یاخۆ پێنج ساڵ ده‌گیرێت و له‌وانه‌یه به‌ر لێبوردنێكی گشتی بكه‌وێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات تاوانبار له سزای گرتیگه نه‌ترسێت وه‌ك شتێكی كاتی سه‌یری بكات.
یاسایی / زانكۆی جیھان