له هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2021 رێژه‌ی 11699 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه تۆمار كراوه به به‌راورد به ساڵی 2022 كه رێژه‌ی 13967 حـاڵـه‌تی لێك جـیابوونه‌وه تۆمار كراوه، 2268 حاڵه‌تی جـیابـوونه‌وه زیادی كردووه .
بۆچی رێژه‌ی جیابوونه‌وه له زیادبووندایه؟
1- فره‌ژنی :
ئێسته به‌پێی یاسا كه فره‌ژنی مه‌رجدار كراوه و رێگری لێ ده‌كرێت پیاوان بتوانن ژنی دووه‌م بێنن له هه‌رێـمی كوردستان، بۆیه پیاوان په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر دادگاكانی تری شاره‌كانی عێراق و به نهێنی و به‌بێ ئاگاداری ژنی یه‌كه‌م، هاوسه‌رگیریی دووه‌م ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دواتر دوای ماوه‌یه‌ك له ئاشكرابوونیان هاوسه‌ری یه‌كه‌م داوای جیابوونه‌وه ده‌كات .
2- تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان :
ئێسته به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو باوه و زۆر به‌كار ده‌هێنرێن له‌لایه‌ن تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، لێره‌شدا زۆر له خێزانه‌كان ده‌بنه قوربانی خراپ به‌كارهێنانیان كه زۆرجار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی (خیانه الزوجی) لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، جا چ پیاوه‌كه یاخۆ ئافره‌ته‌كه كه‌سێكی تری ناسیوه له ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ر و هاوڕێیه‌تی و چات و وێنه گۆڕینه‌وه تا خۆشه‌ویستیشی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، جا یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كان بینیویه‌تی و داوای جیابوونه‌وه‌ی كردووه له دادگا .
3- باری ئابووری :
زۆرجار نه‌بوونی و كه‌مده‌رامه‌تی خێزان وایكردووه به‌ره‌و لێكجیابوونه‌وه بڕوات، ئه‌ویش كاتێك پیاوه‌كه ناتوانێ كرێی خانوو و كاره‌با و بژێوی خێزانه‌كه‌ی و منداڵه‌كانی دابین بكات، جاریش هه‌بووه له‌به‌ر كه‌مده‌رامه‌تی ئافره‌ت تووشی كاری به‌دره‌وشتی بووه له به‌رانبه‌ر بڕێك پاره، له‌لایه‌ن پیاوه‌كه‌ی به هۆكاری (زینا زوجی) داوای جیابوونه‌وه‌ی لێ كراوه .
4- ته‌مه‌ن:
هاوسه‌رگیریی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له هه‌ڵه‌كان، هۆكارێكه بۆ هاوسه‌رگیرییه‌كی شكستخواردوو كه نه‌وجه‌وان باش و خراپی خۆی لێك جیا ناكاته‌وه و ناتوانێ زاڵ بێت به‌سه‌ر كێشه‌كانی خۆی، چ زاڵ بێت به‌سه‌ر كێشه خێزانییه‌كان و خێزانێك به‌ڕێوه ببات كه له توانا و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا نییه، له هه‌ر كێشه‌یه‌كی بچووك بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای باوانیان و ته‌نانه‌ت نهێنیی خێزانی نێوانیان بۆ باوانیان باس بكه‌ن، به‌ره‌وام ده‌مه‌قاڵێ و یه‌كتر قبووڵ نه‌كردن ده‌بێته هۆی لێكترازان و شیرازه‌ی خێزان و جیابوونه‌وه .
* زۆر كێشه‌ی تریش وه‌ك ئالووده‌بوون به ماده‌ی هۆشبه‌ر و ماده كحوولییه‌كان و پیاوسالاری وه‌ك لێدان و سووكایه‌تیكردن به ئافره‌ت له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه .هه‌ندێ بڕیار هه‌یه كه خێرا ده‌یده‌ن و به جیابوونه‌وه كۆتایی دێت.
1- هاوسه‌رگیری بۆ له‌بیركردنی خۆشه‌ویستیی پێشوو
زۆرجار گه‌نجان و هه‌رزه‌كاران كه پێوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستییان هه‌بووه له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ر، كاتێ یه‌كێك له لایه‌نه‌كان هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر ده‌كات، ئه‌و كه‌سه بۆ له‌بیركردنی خۆشه‌ویستیی پێشووی بووه و بڕیارێكی خێرا ده‌دات بۆ هاوسه‌رگیرییه‌كی خێرا، لێره‌دا ئه‌و كه‌سه لای گرنگ نییه كه پێ ده‌نێته ناو ژیانێكی نوێ، به‌ڵكو وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك ده‌یبینێ یان بۆ له بیركردنی ئه‌و خه‌مه‌ی له دڵی هه‌ڵیگرتووه .
2- هاوسه‌رگیری بۆ گۆڕانكاری
ئه‌م هۆكاره‌شیان كه باوه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه، كه‌سێك كه بێ كاره و به‌رده‌وام كێشه بۆ خێزانه‌كه‌ی و ده‌وروبه‌ری دروست ده‌كات، له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه زۆری لێ ده‌كرێ و فشاری ده‌خه‌نه سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكات به بیانووی گۆڕانكاری له ژیانیدا، له كاتێكدا ئه‌و كه‌سه له داهاتوودا ده‌بێته كێشه بۆ خێزانه‌كه‌ی كچه‌كه و به ئه‌گه‌ری زۆر له ماوه‌یه‌كی كورت له یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه.
3- هاوسه‌رگیریی به‌زۆر
هاوسه‌رگیری به زۆر له كۆنه‌وه باو بووه و ئێسته‌ش به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌یه له ناو ئه‌و خێزانانه‌ی كه عشیره‌تگه‌ری تێیاندا زاڵه، وه‌ك كچ بدرێ به ئامۆزا و خاڵۆزای و نابێ بدرێ به كه‌سێكی بێگانه كه ئه‌و كچه له‌وانه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یخوازێت، به‌دڵی نه‌بێت و شازاده‌ی خه‌ونه‌كانی نه‌بێت، به‌رده‌وام كێشه له نێوانیان روو ده‌دات و له‌سه‌ر گفتوگۆیه‌كی بچووك و ته‌نانه‌ت نانخواردنێكی ئاساییش، ده‌بێت به كێشه‌یان كه ئه‌مه به‌داخه‌وه تا سه‌ر نابێت و وای لێ دێت بگات به جیابوونه‌وه و تێكچوون و لێكترازانی شیرازه‌ی خێزان .
4- هاوسه‌رگیری بۆ رووخسارێكی جوان و سه‌رمایه‌داری
ئه‌و حاڵه‌ته‌ش زۆر باوه كه كوڕان ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به رووخساری ئافره‌تان ده‌ده‌ن و تا چه‌ند پێی سه‌رسامن، ئه‌وه‌نده گرنگی به ره‌وشت و لێك تێگه‌یشتن ناده‌ن كه ئایا تا چه‌ند ده‌گونجێت، به هه‌مانشێوه كچان ئه‌وه‌نده گرنگی به سه‌روه‌ت و ماڵی جیا و ئۆتۆمبێل ده‌ده‌ن، گرنگی به گونجان و ره‌وشتی كوڕه‌كه ناده‌ن كه زۆربه‌ی جیابوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌تانه‌یه .
چاره‌سه‌رییه‌كان بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی جیابوونه‌وه
پێویسته كۆمه‌ڵگه هۆشیار بكرێته‌وه بۆ پێكهێنانی هاوسه‌رگیرییه‌كی سه‌ركه‌وتوو له رێی میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده و ئه‌وقاف و رۆشنبیری، راپۆرت و وتار و سیمینار ئه‌نجام بدرێ بۆ هۆشیاری كۆمه‌ڵگه و به‌رچاوڕوونی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ، له كاتی هاوسه‌رگیری خولیان بۆ بكرێته‌وه و ئاگاداری هه‌ڵه‌كانی ناو ژیانی هاوسه‌رگیری بكرێنه‌وه .