16ی ئۆكتۆبه‌ر شكستی پرۆسه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بوو، واته ڕیفراندۆم پرۆسه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بوو كه ئه‌گه‌ر سه‌ربكه‌وتایه، به‌و شێوه‌یه‌ی پلانی بۆ دانرابوو، هه‌نگاوێكی جیاواز ده‌بوو یان ده‌یتوانی هه‌نگاوێكی ستراتیجی له مێژووی كورددا تۆمار بكات، دۆخی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسته نه‌ده‌بوو، به‌ڵكوو عێراق كۆمه‌ڵێك سازشی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، جا چی به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان یان به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 .
هه‌ر چۆنێك بێت ئه‌گه‌ر 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌بوایه، ئه‌وا ده‌رئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆم زۆر به‌هێزتر ده‌بوو و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باشتر ده‌داوه، به‌ڵام ئه‌مه ده‌ریخست كه شكستی یه‌كڕیزییه له‌ناو كورد كه تا ئێسته لایه‌نێك هه‌یه كه ده‌یه‌وێ شكست به لایه‌نی به‌رانبه‌ر بهێنێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی .
16 ی ئۆكتۆبه‌ر دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه مێژووییانه‌یه كه له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورددا ڕووی داوه، زۆرجار شۆڕشێك یان ڕاپه‌ڕینێك كراوه، ئیتر لایه‌نێكی ده‌ره‌كی یان نه‌یارانی كورد ده‌ستێكی ناوخۆیان دروست كردووه یان كۆمه‌ڵێك سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و سه‌رۆك خێڵ، یان كۆمه‌ڵێك لایه‌نی دژیان دروست كردووه تا شكست به شۆڕشه‌كه بهێنن، بۆ نموونه شۆڕشی شێخ مه‌حموود یان شۆڕشی عوبه‌یدوڵای نه‌هری و كۆمه‌ڵێك شۆڕشی تر. به‌م شێوه‌یه ده‌ستێكیان دروست ده‌كرد تا شۆڕشه‌كه سه‌رنه‌كه‌وێت .
ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین به هه‌مانشێوه ئه‌م ڕووداوه مێژووییه، سوود بینین بوو له‌و ناكۆكییانه‌ی كه له ناوخۆی كوردستان هه‌یه، ئه‌مه پێویسته په‌ندی لێ وه‌ربگیرێت له كۆمه‌ڵێك ڕووه‌وه تا دووباره نه‌بێته‌وه . له په‌ندوه‌رگرتن له‌م ڕووداوه مێژووییه، ده‌بێت كۆمه‌ڵێك شت به گرینگییه‌كی زۆره‌وه سه‌یر بكرێن و ئه‌نجام بدرێن، ئه‌وانیش:
هه‌موو كاتێك كه هه‌نگاوێكی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌بێ یه‌كڕیزیی نیشتمانیی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت، به‌و مانایه‌ی كۆمه‌ڵێك لایه‌نی سیاسی مل بده‌نه‌به‌ر به‌رپرسیارێتی .
داوده‌زگاكان به نیشتمانی بكرێن به‌تایبه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ببنه دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتمانی و له ژێر ده‌ستی هێزه‌كان ده‌ربهێنرێت كه ئێسته ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام هێشتا ماویه‌تی .
په‌ره بدرێت به به‌هێزكردنی دامه‌زراوه سیاسییه‌كان و له ژێر ملكه‌چی كه‌سایه‌تیی سیاسی‌دا نه‌بن، به‌ڵكو له ژێر فه‌رمانی سه‌رووی خۆیان بن به‌تایبه‌ت حكوومه‌ت.
هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت هه‌وڵ بدات ئابوورییه‌كی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئابووری سه‌ربه‌خۆت هه‌بێت، ده‌توانی به‌رگه‌ی ئه‌و ململانێیانه بگریت، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی ئاوا گه‌وره‌ت هه‌بێت به قه‌باره‌ی ڕیفراندۆم، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان خۆی بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌توانێت له سه‌رپێ بوه‌ستێت، واته به‌و شێوه‌یه‌ی بتوانێ خۆی بودجه‌ی خۆی دابین بكات به‌بێ پێویستبوون به به‌غدا .
خاڵێكی تر كه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بێت ڕه‌چاوی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ین بۆ هه‌رێمی كوردستان، چونكه پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی زۆر گرنگه، ڕاسته وه‌ك پێویست پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی له ئێمه نه‌كرا له كاتی ڕووداوی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌تایبه‌ت كه سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و ئێرانییه‌كان نزیك بوونه‌وه، ڕاسته پێشمه‌رگه ڕووبه‌ڕوویان بووه‌وه و تێكیانشكاندن، به‌ڵام دواجار ئه‌گه‌ر پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بوایه، ئه‌وا عێراق له هێرشه‌كانی نه‌ده‌وه‌ستا، به‌یاننامه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بوو كه ڕێ بگرن له‌وه‌ی عێراق زیاتر بێته پێش .
ئه‌مه‌ش ده‌ریخست كه مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه له حاڵه‌تی ده‌ستدرێژیكردن، به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی عێراق كه ئه‌گه‌ر به‌هێز بن، ئه‌وا ڕه‌چاوی هیچ جۆره پره‌نسیپێكی فیدراڵی و مافی كورد و ده‌ستوور و ئه‌و لێكتێگه‌یشتنانه‌ی كه له دوای 2003 هه‌بوو ناكه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر عێراق له ژێر ده‌ست و كۆنترۆڵی میلیشیاكاندا بێت و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ بڕه‌خسێت .
ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك وانه‌ن پێویسته په‌ندی لێ وه‌ربگیرێت، ئه‌گه‌ر له ئاینده‌دا ڕووداوی له‌م شێوه دووباره بووه‌وه، بتوانین به ئاسانی تێی په‌ڕێنین .
هه‌روه‌ها ئێمه نابێ ته‌نیا له هه‌وڵی به دامه‌زراوه‌ییكردنی داوده‌زگاكانی هه‌رێمی كورستاندا بین، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌وڵی ئه‌وه‌ش بده‌ین كه عێراقیش له ژێر چنگی میلیشیاكان ده‌ربهێنین، چونكه دواجار ده‌ستوور فه‌رمانڕه‌وا ده‌بێت و ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌ره‌كی، ده‌كرێ ئه‌مانه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستاندا بن .