سه‌ركرده‌یه‌ك له چه‌قی كێشه و كێشمه‌كێشه ناوخۆییه‌كاندا وه‌ك شنه‌ی با له پێناو خواست و داواكاریی خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌ڵی كرد و قه‌یرانه‌كانی گۆڕی بۆ ده‌رفه‌ت، ئه‌و نه‌ك خۆنه‌ویست بوو، بگره له پێناو وڵاته‌كه‌ی زۆر پشوودرێژانه له هه‌موو ده‌رگایه‌كی دا و كوردستانی له دۆخی متبوونه‌وه برده‌وه ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. بۆیه سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆ ده‌بێت به ئاوی زێڕ بنووسرێته‌وه و خۆشبه‌ختانه له كاتی نووسینی ئه‌م وتاره‌یشدا هه‌واڵی ئه‌وه‌م خوێنده‌وه كه دوا قه‌یرانیش تێپه‌ڕی و تیمه‌كه‌ی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه رێككه‌وتن.
له كاتی هه‌موو قه‌یرانه‌كاندا كه هه‌ندێكیان سروشتی بوون و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤدا بوون، به‌ڵام به‌وانه‌یشه‌وه كه ده‌ستكرد بوون و نه‌یار و ناحه‌زه ناوخۆییه‌كانی دروستیان ده‌كرد بۆ حكوومه‌ته تاقانه كوردییه‌كه، سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌رگیز هه‌ڵنه‌چوو، به‌ڵكو به‌رپرسیارانه و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك وێستگه‌دا توانا كه‌سییه‌كانی خۆیشی و پێوه‌ندییه‌كانی خسته خزمه‌تی كوردستانه‌وه، دواجار هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌رزاند كه ده‌یانویست بیخه‌ن و به شوێنپێی ئه‌ودا بڕۆن، به‌ڵام چونكه پڕۆژه‌یان نه‌بوو و نه‌یارییه‌كه‌یان له رقه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت، هه‌رزوو خۆیان كه‌وتن و نه‌گه‌یشتنه دوا وێستگه‌ی ململانێكان.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه له‌به‌ر ئه‌و كورته هۆكارانه‌ی له سه‌ره‌وه باسم كرد، گومانم نییه ئه‌وه‌نده ئاڵۆزییه ڕووبه‌ڕووی هه‌ر حكوومه‌تێك ببوایه‌ته‌وه ده‌ڕووخا، به‌ڵام كوردستان به پێوه ماوه‌ته‌وه، بۆیه ده‌بێت به زێڕ ده‌ستكه‌وته‌كانی بنووسرێته‌وه. ئه‌وه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه دووباره نه‌یارانی كوردستانی له زه‌وی دایه‌وه و وه‌ك هێزێكی پڕ له گڕوتینی ئامانجپێك، پرسگره‌كانی چاره‌سه‌ر كرد و نه‌یهێشت گه‌له‌كه‌ی نا‌ئومێد بێت و چاوی له ده‌ستی كه‌س بێت، به‌ڵكو به یاسا مافه‌كانی چه‌سپاندن.
وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌سه‌ن له‌ناو مێژوو و خه‌ڵكه‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه
ئه‌م رێیه هه‌رگیز ته‌خت نه‌بووه له به‌رده‌م بارزانیدا، به‌ڵام هه‌رچه‌ند بارودۆخه‌كان به ئاراسته‌ی تردا ده‌برێن و براون، هاوكاتی په‌ستانه ناوخۆییه‌كان، نه‌یارانی ده‌ره‌كیش كه له ژماره نایه‌ن و چاویان به كوردستان و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌ڵنایه‌ت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار هاندانی ده‌ره‌كی و خیانه‌تی ناوخۆیی كه مێژوویشی هه‌یه له كورددا، به‌ڵام مه‌سروور بارزانی چونكه وزه له كانیاوی مێژوویه‌كی پڕ له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و خۆڕاگری، وه‌رده‌گرێت و له هه‌موویشی گرنگتر ئه‌و هیچ كات ناوه‌ڕۆكه كوردییه‌كه‌ی و دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له بیر ناكات و به هێزه‌وه داوای مافه‌كان ده‌كات، بۆیه وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌سه‌ن له‌ناو مێژوو و خه‌ڵكه‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه و پیلانی ناڕه‌سه‌نیش له سه‌ره‌تای رێیه‌كه‌دا پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌وه رێیه راسته‌كه‌یه كه گه‌ل و حكوومه‌تی پێدا ده‌ڕوات.
دواین پرس كه بووبووه جێی مشتومڕێكی زۆر له‌ناو خه‌ڵك و ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا، به‌كارهێنانی كارتی مووچه بوو له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بۆ برسیكردنی گه‌لی كورد و خستنه دڵه‌ڕاوكێی، ئه‌م كارته عێراق له شوباتی 2014ـه‌وه ناو به‌ناو ده‌یخاته گه‌ڕ، ئێسته‌یش كه دوو مانگه ده‌نگ به بودجه دراوه و كوردستان پابه‌ندییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ كردووه، عێراق خۆی ده‌دزێته‌وه و خه‌ڵك چه‌ند رۆژێكه له دڵه‌ڕاوكێدان، به‌ڵام سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم خۆی كه‌وته پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق، ئه‌گه‌ر ورد بینه‌وه هه‌ر ئه‌م چه‌ند رۆژه كه‌مه نه‌یارانی ناوخۆ شاگه‌شكه بووبوون به‌وه‌ی بودجه نه‌یه‌ت و حكوومه‌ته كوردستانییه‌كه لاواز بێت، به‌ڵام تیمی حكوومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌نگین و وه‌ك حكوومه‌ت نه‌ك گرووپ و حزب، چوونه‌وه به‌غدا و ئه‌مڕۆ هه‌وڵی رێككه‌وتنیان بڵاو كرده‌وه، ئیتر بۆچی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه لێهاتووه‌كه‌مان به زێڕ نه‌نووسینه‌وه؟
خه‌ڵك ده‌زانێت حكوومه‌ت چی ده‌كات و چۆن رێك ده‌كه‌وێت
ئه‌مانه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاووڵاتییانی خۆی پشگوێ ناخات و له‌گه‌ڵیان ده‌بێت، به‌رده‌وام له خه‌می ئه‌وه‌دایه هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كان به ده‌ست بخات. ده‌مه‌وێ لێره‌دا بوه‌ستم و ئه‌و دێڕه زۆر گرنگه كه كابینه‌ی نۆ پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زۆر به پیشه‌یی كرد و له پێوه‌ندیی شه‌خسی و حزبییه‌وه، گۆڕینی بۆ پێوه‌ندیی حكوومه‌ت و حكوومه‌ت، راستییه‌كه‌ی ئێمه له رابردوودا هه‌ر له دوای راپه‌ڕینه‌وه هه‌موو پێوه‌ندییه‌كانمان به شه‌خسی و هه‌ندێك جاریش شاراوه‌یی به‌ڕێوه چووه، به‌ڵام ئێسته جووڵه‌كان پیشه‌یی و شه‌فافن و خه‌ڵك ده‌زانێت حكوومه‌ت چی ده‌كات و چۆن رێك ده‌كه‌وێت. دوور نییه هه‌ر ئه‌مه‌یش هۆكاری هه‌ندێك له دژایه‌تییه ناوخۆییه‌كان بێت، چونكه رۆڵه شه‌خسی و حزبییه‌كان، له پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا زۆر لاواز كراون و بۆ كوردستان ئه‌وه ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ و دامه‌زراوه‌ییه.
ئه‌وانه‌یشی به‌ر له ڕێككه‌وتن بانگه‌شه و قسه‌ی بێ ما‌نایان له‌ناو خه‌ڵكی بڵاو ده‌كرده‌وه، ئێسته دوای ڕێكه‌وتنه‌كه هه‌موویان بێ ده‌نگ بوونه، چونكه ئه‌وان هیچ كردارێكیان نییه و ته‌نیا له هه‌وڵدان بارودۆخی خه‌ڵكی بشێوێنن و شه‌ڕی ده‌روونییان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ك گوتراوه قاز نابێت به باز، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كردار ئیش ده‌كات نه‌ك وه‌ك ئه‌وانیتر ته‌نیا به گوفتار ده‌بینرێن، له كۆتادا ئه‌وانه‌ی نه‌یاری كوردن چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه، ده‌بێت به‌و داخه‌وه سه‌ر بنێنه‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵكه‌كه‌ی، بخه‌نه دوو به‌ره‌ی جیاوازه‌وه.