پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی فرانكفۆرت بۆ كتێب كه یه‌كێكه له پێشانگه هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی كتێب له‌سه‌ر ئاستی دنیا، چه‌ندان جار وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداریی تێدا كردووه و شوێنی بۆ دابین كراوه.
مخابن له‌و دوو ساڵه‌ی كه له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان بووم و داوه‌تی ئه‌و پێشانگه‌یه ده‌كرام، ده‌رفه‌ت نه‌ده‌بوو به‌شداریی له‌و ڕووداوه گرنگه بكه‌م، به‌ڵام دواجار ساڵی پار وه‌ك ئه‌مڕۆ كه به گه‌شتێكی تایبه‌ت به‌خۆم له ئه‌ڵمانیا بووم؛ له سه‌ردانێكم بۆ پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی فرانكفۆرت بۆ كتێب، سه‌رنجم دا كه به‌شداربوونی چه‌ند ساڵه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، هیچ سوودی له‌و ئه‌زموونه نه‌بینیوه و ته‌نانه‌ت ئیزافه‌یه‌كی بچووكیشی بۆ ئه‌و پێشانگه‌یانه نه‌بووه كه خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و فێرنه‌بوون و بێ ئه‌زموونییه، له پێشانگه‌ی كتێبی كتێبخانه‌ی زه‌یتوون له هه‌ولێر ڕه‌نگی دایه‌وه كه پارساڵ پاش هه‌فته‌یه‌ك له دوای پێشانگه‌ی فرانكفۆرت ساز كرابوو، منیش له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كم سه‌ردانمان كرد.
كه‌س پێم نه‌ڵێ پاره نییه و به‌شی سازدان و ڕێكخستنی ئه‌و جۆره چالاكییانه ناكات، چونكه پاك و خاوێنی و سه‌لیقه‌ی ڕێكخستنی كتێب و دیزاینكردن و چاپكردنی پۆسته‌ر و هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگه‌كان و هه‌ڵواسینیان و بۆن و به‌رامی هۆڵه‌كان و هتد... هیچ پاره‌ی پێویست نییه، به‌ڵكو ته‌نیا عه‌قڵ و سه‌لیقه‌ی پێویسته.
تیمی زه‌یتوونی هێزه‌كانی كۆریای باشوور له هه‌ولێر، كتێبخانه‌یه‌كی نایابیان له شوێنێكی ناوازه‌ی وه‌ك پاركی شه‌هید سامی عه‌بدولڕه‌حمان دروست كرد، به‌ڵام تا ئێسته به‌های ئه‌و باڵه‌خانه و شوێنه ستراتیجییه‌كه‌ی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری وێنه‌كانی هه‌ردوو پێشانگه‌ی فرانكفۆرت و كتێبخانه‌ی زه‌یتوون بكه‌ن؛ خۆیان جیاوازییه‌كه پێشان ده‌ده‌ن و ده‌بینین ئێمه چه‌ند بێ ئه‌زموون و بێ مه‌عریفه‌تین و پێ ناچی قه‌ت فێر بین. ئومێده‌وارم و تكا ده‌كه‌م ئه‌مساڵیش هه‌مان هه‌ڵه دووباره نه‌كه‌نه‌وه.