ئه‌گه‌ر هه‌ر ماوه‌ی جارێك له خۆمان بپرسین میدیا چییه و ئه‌ركی میدیا و میدیاكاران چین؟ بێگومان هه‌وڵێكی دروست و پێویستمان داوه بۆ تێڕامانی زیاتر له‌و كاریگه‌رییانه‌ی ده‌شێت میدیا هه‌یبێت و نیه‌تی، یان به زمانێكی تر هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌و ڕۆڵه بكه‌ین كه میدیا نابێ بیبێت، به‌ڵام ده‌یبینێ. سه‌رده‌می ئێسته‌ی ئێمه سه‌رده‌می میدیایه، واته سه‌رده‌می وێنه و گرته ئاڵوواڵاكانه، وه‌ك بیرمه‌ند و كۆمه‌ڵناسی فڕه‌نسایی "ژان بۆدریار" ده‌ڵێت، سه‌رده‌می ئه‌و وێنانه‌ن كه واقیع ده‌نوێننه‌وه نه‌ك وه‌ك خۆی، به‌ڵكو وه‌ك وێنه و شتێكی وێناكراو.
ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌توانێت جۆره پێوه‌ندییه‌ك له نێوان به‌رده‌نگی میدیا یان به‌شی هه‌ره‌زۆری كۆمه‌ڵگه كه هه‌ر تاكێك به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، له جۆرێك میدیا یان تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی وه‌ك فه‌یسبووك، تویته‌ر، ئینستاگرام، تیكتۆك و تیلیگرام، یان ئه‌په جۆراوجۆره‌كانی تر به‌كار دێنن، دروست بكات، ئاسایی و ته‌ندروست نییه، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان یان ئه‌و شته‌ی ئێمه وه‌ك واقیع و بابه‌تی ڕیال ناسیومانه، به دروستی و له ده‌روازه حه‌قیقییه‌كه‌ی خۆی نه‌یه‌ته ژووره‌وه و ئێمه نه‌زانین هۆی سه‌ره‌كی یان بنی ڕووداوێك چییه و ته‌نیا به وێنه و ئه‌و نمایشانه‌ی جه‌سته و ئه‌كته‌رچێتی، وا بزانین ئه‌م ڕووكاره جه‌وهه‌ر و ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ڕووداوه‌كه‌یه، بۆیه ده‌توانین به وردی و هه‌ستیارییه‌وه ئاگادار بین و بزانین كه به‌هۆی میدیاوه، پێوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ واقیع و ڕاستییه‌كان، ده‌توانرێت به ئاسانترین شێوه نه‌ك داببڕێت، به‌ڵكو ببێت به پێوه‌ندییه‌كی چه‌وت و خواروخێچ.
له هاتنه‌ئارای ئه‌م حاڵه‌ته سامناكه‌دا، دوو ئاراسته و ڕێڕه‌وی میدیایی ڕۆڵ ده‌گێڕن:
یه‌كه‌م، كاتێك میدیا وه‌ك بژارده‌كه‌رێك به‌پێی خواست و ئامانجه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایدۆلۆجی و حزبییه‌كانی خۆی ده‌جووڵێته‌وه، له بنه‌مادا ئه‌و به‌شه له ڕاستیی ڕووداوێك ده‌گوازێته‌وه كه ئامانج و مه‌به‌سته‌كه‌ی خۆی بپێكێت. بۆ نموونه، شه‌ڕێك له جیۆگرافیایه‌كی بچو‌وكدا ڕوو ده‌دات، میدیایه‌ك دێت له باتی هۆی شه‌ڕه‌كه، باسی شێوازی شه‌ڕه‌كه ده‌كات، به‌م شێوه‌یه به ئێمه ده‌ڵێت ئه‌و له باتی گه‌یاندنی هه‌واڵ به‌شێوه‌ی ڕاسته‌قینه و دروست، ڕۆڵی زڕه كۆمه‌ڵناسێكی گێڕاوه كه به وێنه و ده‌ق یان به وێنه و پێشكه‌شكارێكه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه پێوه‌ندیی گرتووه، له حاڵێكدا ئه‌مه ئیشی میدیا به مانا گشتییه‌كه‌ی یان میدیا گشتییه‌كان نییه، میدیا بۆی نییه له گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵدا ده‌ست بكات به شیكاریی ساده و سووك و ڕۆڵی پسپۆڕ یان كۆمه‌ڵناس و... بگێڕێت، به‌ڵكو میدیا له‌م پرۆسه‌یه‌دا زیاتر ڕۆڵی پرد و گوێزه‌ره‌وه ده‌گێڕێت كه له هه‌مان كاتدا هه‌ڵگری ویژدان و ڕاستبێژییه. پاش ئه‌وه ده‌توانێت له به‌رنامه یان مێزگردێكی پسپۆڕانه‌دا و به ئاماده‌یی چه‌ند پسپۆڕ و شاره‌زا لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و ڕووداوه هه‌ڵسه‌نگێنێ، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه، ته‌نیا فه‌وزا و پشێویی زه‌ینی و ده‌روونی له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا بڵاو ده‌كاته‌وه.
واته له‌م ئاراسته‌یه‌دا ئێمه مه‌عریفه یان زانیاریمان نادرێتێ، به‌ڵكو له پرۆسه‌یه‌كی هه‌واڵسازیی چه‌وت و مه‌عریفه‌سازیی درۆینه‌دا، نغرۆ ده‌بین و ئه‌گه‌ر تێڕوانینی ڕه‌خنه‌گرانه و ڕوانگه‌ی پرسیارئامێزمان نه‌بێت، ئه‌وا ئیتر بینه‌ر و گوێگر نین، به‌ڵكو به‌شێكین له میدیاكه یان ئه‌ندام و هۆگرێكی گوێ له مشت و گوێقوڵاخی میدیاكه‌ین.
دووه‌م، كاتێك میدیا مه‌به‌ستی نییه هیچ پێوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه هه‌بێت، ئه‌وه‌ی ده‌یكات ته‌نیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێ ئامانجی تاكه‌كه‌سیی (ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و...)، ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌مه‌یان هه‌رگیز به‌و شێوه نیوه‌چڵه‌ی ئاراسته‌ی یه‌كه‌میش له ڕووداوه‌كان نزیك نابێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌مانه ڕووداوی ناڕاست دروست ده‌كه‌ن، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌واڵ دروست ده‌كه‌ن.
لێره‌دا ئه‌م دوو ئاراسته نه‌رێنی و نێگه‌تیڤه‌م له ڕۆڵی میدیا هێناوه‌ته‌وه، به‌و مانایه نییه كه میدیا ناتوانێ ڕۆڵی باشی له وشیاری و ڕۆشنبیری و كولتوورسازیدا هه‌بێت، به‌ڵكو من خه‌سارناسانه چاو له كاریگه‌ری و كایه نه‌رێنییه‌كانی میدیا ده‌كه‌م. میدیای كوردی به‌ده‌ر نییه له‌و دوو ئاراسته گشتییه، ئه‌گه‌ر فاكته‌ری سیاسی و دوالیزمی حزبی و كۆمه‌ڵایه‌تیشی بخرێته سه‌ر، تێده‌گه‌ین له‌گه‌ڵ دۆخێكی مه‌ترسیداردا ڕووبه‌ڕووین و ڕۆژ به ڕۆژ و هه‌نگاو به هه‌نگاو، له‌و شته‌ی كه مه‌به‌ستی میدیا بووه، واته كولتوورسازی و ئاگه‌داركردنه‌وه و زانیاریبه‌خشی به هه‌موو مرۆڤایه‌تی، بۆ به‌دیهێنانی ژیانێكی ته‌ندروست و دادپه‌روه‌رانه و ئازاد، ماوه ده‌گرین و ده‌كه‌وینه ناو ڕایه‌ڵه و لایبێرنێتییه‌كی فانتازیایی و شێتكه‌ره‌وه. ڕه‌نگه به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م پرۆسه‌یه پراكتیزه بكرێت، ئێمه ته‌نانه‌ت نه‌زانین و سڕكراوتر بین له‌وه‌ی تێبگه‌ین له‌ناو داڵانێكی ڕه‌نگاڵه‌یی و شووشه‌به‌نددا، به ده‌ست كۆمه‌ڵێك وڕێنه و وێنه‌وه گیرمان خواردووه و وه‌ك ئه‌مری واقیع قبووڵمان كردووه.
ئه‌م فه‌زا ناته‌ندروست و ناستاندارده، پێوه‌ندیی میدیا و كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ئاقارێك ده‌بات كه وشیاری و ئاستی ته‌حه‌مول و پشوودرێژیی تاكه‌كان ده‌خاته ژێر كاریگه‌ریی خۆیه‌وه، پێوه‌ست به‌م باسه‌وه ده‌شێت كۆمه‌ڵێك پرسیار گه‌ڵاڵه بكه‌ین، میدیاكانی ئێمه له بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه و بابه‌ته كولتووری و ڕۆشنبیرییه‌كاندا چه‌ند هه‌وڵیان داوه؟ واته ژماره‌ی ئه‌و به‌رنامه و بابه‌تانه چه‌ندن و چۆنن؟ بۆچی بابه‌ت و ته‌وه‌ری شوناسسازی و نه‌ته‌وه‌سازیی له به‌رنامه‌ی زۆر له‌و میدیایانه‌دا ته‌نانه‌ت میدیا به ئه‌زموون و له پێشینه‌كانیشدا خراوه‌ته په‌راوێزه‌وه؟ چه‌ند میدیای ئازاد و ته‌نانه‌ت حزبی له باشووری كوردستان دۆزی كورد، وه‌ك دۆزێكی گشتی و له ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌بینن و ده‌یخوێننه‌وه و له جیۆگرافیای باشووری كوردستاندا كورتی ناكه‌نه‌وه؟ چه‌ند به‌رنامه و مێزگردی له‌باره‌ی دۆخی ژنان و جێنده‌ر و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی پێوه‌ستن به دنیای ژن و به سه‌رده‌میكردنی پێوه‌ندیی ژن و كۆمه‌ڵ، زانست و مه‌عریفه به‌رهه‌م دێنن؟
ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه چاوێك به میدیاكاندا بخشێنین و له‌سه‌ر یه‌ك پرسیاری وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه هه‌ڵوێسته بكه‌ین: ساڵانه ئه‌م هه‌موو گه‌نجه له زانكۆكان له پله‌ی زانستی جۆراوجۆردا خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن، جگه له ڕووماڵی ڕێوڕه‌سمێكی رازاوه، باسی ده‌رچوونی كامیان (وه‌ك بژارده) هێنراوه‌ته سه‌ر شاشه و قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه؟ هه‌رچه‌نده نابێ ئه‌م پرسیار و قسانه به حوكمێكی ڕه‌ها وه‌ربگیرێن، چونكه هیج شتێك ڕه‌ها نییه و مه‌به‌ستی منیش دۆخی زاڵ و حاڵه‌تی زۆرینه‌یه.
وه‌ك له سه‌ره‌وه تیشكم خسته سه‌ری، ئێمه له ڕۆژگاری واقیعی میدیاییدا ده‌ژین، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه له مێژووی مرۆڤایه‌تی و شارستانییه‌تدا قۆناغێكی ئه‌فسوناوی و گۆڕانساز بووه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، به‌ڵام دۆخێكی ناچاریش بووه كه به چاك و خراپییه‌وه له دڵی ته‌كنه‌لۆجیا و مۆدێرنه‌وه هاتووه‌ته ده‌رێ، به‌ڵام ئێمه وه‌ك وڵاتانی پێشنه‌كه‌وتوو و قه‌یراناوی به‌تایبه‌تی جیۆگرافیایه‌كی وه‌ك كوردستان و نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌ك كورد، میدیا له فۆرمێكی زۆر قه‌یراناویدا بۆمان به‌رجه‌سته بووه.
له سه‌رده‌می شۆڕشی شاخ له ڕێی ئێستگه‌یه‌كی ڕادیۆ‌وه، جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵك وشیاریی كوردانه و نه‌ته‌وه‌ییان وه‌رده‌گرت و بگره كاركردن و چالاكی له‌و سه‌رده‌مه‌دا، هه‌ڵگری ڕه‌سه‌نایه‌تی و ئاراسته‌یه‌كی ته‌ندروستتر و به پیت و پاراوتر بووبێت، كه‌چی ئێسته به‌م هه‌موو كه‌ناڵ و میدیاییه‌وه زۆرینه‌ی هه‌واڵه‌كان له‌باره‌ی بابه‌ته ڕۆژانه‌ییه بێ كاریگه‌ری و بێ ناوه‌ڕۆكه‌كانن، وه‌ك ئه‌وه‌ی فڵان هونه‌رمه‌ند شووی كرد! یان له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌وه و له‌باره‌ی جیابوونه‌وه‌كه‌یه‌وه گوتوویه‌تی "نۆ كۆمێنت"! و زۆر شتی تر.
ڕه‌نگه هه‌ر كام له‌م سه‌ردێڕ و ته‌وه‌رانه بشێت هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكرێت و به‌دواداچوونی بۆ بكرێت، میدیایه‌ك كه ئه‌م بنه‌ما و خه‌سار و تێبینییانه له به‌رچاو نه‌گرێت، بێگومان له درێژماوه‌دا خۆیشی شكست دێنێت، چونكه نازانێت له ناو چ گوتارێكی سیستماتیك و دیاریكراودا ئیش ده‌كات و دره‌نگ یان زوو، دژوازی و لێكدژیی بابه‌ت و ته‌وه‌ر و قسه‌كانی بۆ خوێنه‌ر و بینه‌ر ئاشكرا ده‌بێت، بۆیه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ڕووبه‌ڕووی په‌رچه‌كرداری توندی ئه‌وان ده‌بێته‌وه.
ڕه‌نگه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌و هه‌موو جوێندانه (كه بێگومان كارێكی ناپه‌سنده) له كۆمێنتی به‌شێكی زۆر له په‌یجه‌كانی فه‌یسبووك، ئه‌وه بێت كه باسم كرد، ئه‌وان به ئاستێك به‌رده‌نگیان تووڕه كردووه كه بایی ئه‌وكاته‌ی دایده‌نێن بۆ بابه‌ته بێ ناوه‌ڕۆكه‌كانیان، به‌رده‌نگ له زه‌ینی خۆیدا ئه‌و به فیڕۆچوونه‌ی كاته‌كه‌ی له ڕێی جنێودانه‌وه قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ریش له ڕووی ده‌روونناسییه‌وه سه‌یری بكه‌ین، ئه‌وه ڕه‌نگه تێبینی و ڕه‌خنه هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام په‌رچه‌كردارێكی ئاساییه بۆ ئه‌و دۆخه، بۆیه میدیا پۆپۆلیستییه‌كانیش واته ئه‌و میدیایانه‌ی بابه‌تی ناگرنگ و ڕۆژانه‌ی زه‌رد و نابه‌رهه‌مهێن وه‌ك ئه‌و نموونانه‌ی له سه‌ره‌وه خستمه ڕوو، بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، تا قۆناغێك ده‌توانن خه‌ڵك فریو بده‌ن و به‌ره‌و لای خۆیان ڕایانبكێشن و له درێژماوه‌دا به‌ره‌به‌ره تووشی په‌رچه‌كرداری توند و جنێو ده‌بنه‌وه، له وه‌ها هاوكێشه‌یه‌كدا، ڕه‌نگه هێنده‌ی میدیا خۆی كاریگه‌ر و پاڵنه‌ری به‌رهه‌مهێنانی جنێو و توندڕۆیی بێ، ئه‌و كه‌سه‌ی جنێوه‌كه ده‌دات به‌رپرس و تاوانبار نه‌بێت.