دیارده‌ی نوشته و جادوو له كولتووری مرۆڤایه‌تیدا و به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می پێش مۆدێرنه و دنیای تازه‌دا ئاماده‌یی به‌رچاوی هه‌بووه، كاتێك ده‌ڵێین سه‌رده‌می پێش مۆدێرنه، مه‌به‌ستمان قۆناغێكی دوور و درێژ له ده‌سه‌ڵاتی ئاین و مه‌زه‌وه‌كانه له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، ئه‌مه چ ئاینه یه‌كتاپه‌رست و ته‌وحیدییه‌كان بێت یان ئاینه چه‌ند خودایی و بتپه‌رسته‌كان.
ئێسته‌ش له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای لاتین و به‌شێكی زۆر له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و تایوان، باوه‌ڕ به ڕۆح و هێزه ڕۆحانییه‌كان و ئه‌و هێزانه‌ی كه له سه‌رووی سروشته‌وه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیان و مه‌رگی مرۆڤه‌كان داده‌نێن هه‌یه. ده‌بێت ئه‌مه‌مان له بیر نه‌چێت ئه‌گه‌رچی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه له سه‌رده‌م و كات و ساتێكی مۆدێرنی شارستانییه‌تدا ده‌ژین، به‌ڵام به‌و مانایه نییه كه به‌ها و دیسیپلینه‌كانی دنیای مۆدێرنیان قبووڵ كردووه، ئه‌مه به نیسبه‌ت وڵاتانی مسوڵمانیشه‌وه هه‌ر وایه، بێگومان مه‌به‌ست له‌م به‌راورده ئه‌وه نییه كه ئاینه ته‌وحیدی و تاقانه‌په‌رسته‌كان له‌گه‌ڵ ئاینه بتپه‌رسته‌كان به‌راورد بكه‌ین، به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌و باوه‌ڕدارێتییه هاوبه‌شه‌یانه به هێزێكی سه‌رووی سروشت و ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ، به دڵنیاییه‌وه پێناسه‌ی ئه‌م هێزانه له ئاینه ته‌وحیدییه‌كان، له‌وانه‌ش ئیسلامی پیرۆز، ته‌واو جیاوازه و قابیلی به‌راورد نییه.
له ئاینی ئیسلام و وڵاتانی مسوڵماندا، خودا ته‌وه‌ر و ناوه‌ندی هه‌موو بوون و شته‌كانه، به‌گوێره‌ی پێویستیش پێناسه‌یه‌ك بۆ ئیراده و تواناییه‌كانی مرۆڤ كراوه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا نكوڵی له بوونی سیحر و جادوو و جادووگه‌ره‌كان نه‌كراوه و حوكمی جادووگه‌ر له ئیسلامدا حه‌د واته ملپه‌ڕاندنه. به‌گشتی ئه‌مانه ناوه‌ڕۆكی كۆی ئه‌و ئاینانه‌ن كه قایل به هه‌بوونی هێزێكی سه‌رووی سروشتن كه مرۆڤ ده‌توانێت به باشه یان به خراپه كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگرێت. هه‌ر له كولتووری كوردیدا ده‌یان حه‌كایه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن جنۆكه‌یه‌ك ده‌گیرێت و به‌پێی ئاره‌زووه‌كانی ئه‌و مرۆڤه‌ی وا گرتوویه‌تی به كار بهینرێت.
له كولتووری كوردیدا زیاتر باسی ئه‌وه‌یان كردووه له ڕێی شتێكی تیژ وه‌ك ده‌رزییه‌وه، جنۆكه ده‌كه‌وێته داوه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م حیكایه‌ته‌وه، ئێمه چ خه‌یاڵانێكمان به پڵاو كردووه و دوای چ كڵاوانێكی بابردوو كه‌وتووین! هه‌بوونی ئه‌م خه‌یاڵدانه خۆی له په‌روه‌رده‌ی كولتووری و نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌دا و هه‌بوونی به‌گڕاوندێكی تۆخی ئاینیش، له‌باره‌ی بوونی سیحر و جادوو، هانی خه‌یاڵ و ئاره‌زووه‌كانی مرۆڤی ئێمه ده‌دات كه ئه‌و شتانه‌ی وا له كیسی داون و به‌ده‌ستی نه‌هێناون، له ڕێی هێزێكی گه‌وره‌تر له خۆی و سه‌رووتر له ئیراده‌ی خۆی به ده‌ستی بهێنێت، ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌و هۆكاره سه‌ره‌كییانه‌یه كه مرۆڤی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه، وه‌سوه‌سه ده‌بێت له‌ڕێی هێزه نادیار و سیحرئامێزه‌كانه‌وه خه‌ونه‌كانی به‌دی بهێنێت.
ئه‌مه‌ی كه ئه‌م بابه‌ته له ڕووی زانستییه‌وه چه‌نده دروست و سه‌لمێنراو بێت یان نا، مژاری ئه‌م نووسینه‌ی من نییه، چونكه لێره‌دا جێی نابێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه به‌شێك له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه هێشتا به‌ره‌و ڕووی ئاوه‌ها بابه‌تانێك بۆ به‌دیهێنانی مراز و ده‌ستگه‌یشتن به خه‌ونه‌كانیان ده‌ڕۆن، له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سایكۆلۆجییه‌وه جێی تێڕامان و هه‌ڵوێسته‌كردنه. ئه‌گه‌ر سه‌رنجی لانیكه‌م هه‌واڵه‌كانی یه‌ك ساڵی ڕابردوومان دابێ، ڕێژه‌ی خواستی ژنان بۆ كه‌ڵكوه‌گرتن له جادوو و نوشته زیاتره له پیاوان، بۆیه من لێره‌دا ده‌چمه سه‌ر هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاكۆلۆجییه‌كانی خواست و نیازی ژنان بۆ به‌كارهێنانی نوشته و جادوو.
هۆكاری ئه‌مه‌ش له لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ژنان له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا زۆرترین ناكامیان ئه‌زموون كردووه و كه‌مترین هه‌ل و ده‌رفه‌تی ئازادیی كرداریشیان له به‌رده‌مه، بۆیه كاتێك ژنانی كۆمه‌ڵگه ده‌بینن هه‌ر هه‌نگاوێك به ئاراسته‌ی گه‌یشتن به ئامانج و خواسته‌كانیان هه‌ڵدێنن یان له ڕێی نه‌ریته‌كانی كۆمه‌ڵگه و خێزانه‌وه، یان له‌لایه‌ن ده‌ست و سێبه‌ری ڕه‌شی پیاوسالارییه‌وه به‌ربه‌ستیان بۆ دروست ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان شێوه‌ی ترسناكی هه‌ڕه‌شه تا ئاستی كوشتن و ئابڕووبردن ده‌بنه‌وه، ئه‌وكات ئه‌وانیش شتێك به ناوی ئیراده‌گه‌رێتییان تێدا نامێنێت و به‌دوای هێزێكی ئه‌فسانه‌یی و جادووییه‌وه ده‌گه‌ڕێن، تا یان له‌و كێشه و گرفتانه‌ی بۆیان هاتووه‌ته پێشێ ده‌رباز بن، یان هه‌وڵێكی جیاواز و شاراوه بۆ گه‌یشتن به مراز و ئامانج و خواسته‌كانیان بده‌ن.
ئه‌مه لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیی بابه‌ته‌كه‌یه. له ڕووی سایكۆلۆجیشه‌وه بێگومان هاوبه‌شییه‌ك له‌گه‌ڵ ڕووه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه هه‌یه، به‌ڵام له‌وه‌ش زیاتر و له لایه‌نه ده‌روونییه‌كه‌یه‌وه ئه‌و شته‌ی كه هانده‌ری ژنانه بۆ ئه‌وه‌ی په‌نا ببه‌نه ئاوه‌ها ڕێیه‌ك بۆ گه‌یشتن به مراز و مه‌به‌ستیان، ئه‌و زه‌ینییه‌ته‌یه كه له‌لایه‌ن نه‌ریت و هاوكات ئاینه‌وه به سه‌ریاندا سه‌پێنراوه، كه گوایه ئه‌وان به نیسبه‌ت پیاوه‌وه بوونه‌وه‌رێكی كه‌م ئاوه‌زتر و ناقس و نوقسانن.
ئه‌م بابه‌ته ئه‌گه‌ر له ته‌مه‌نی 20 یان 30 و سه‌رووتر به هه‌ر ژنێك بگوترێت، كاریگه‌رییه‌كی كاتی و تێپه‌ڕی ده‌بێت، به‌ڵام كاتێك هه‌ر له بێشكه‌وه و كاتێك بانگ به گوێچكه‌ی منداڵدا ده‌خوێنن پێیان ده‌گوترێت، ئه‌وا ئه‌م سێبه‌ره ڕه‌شه‌ی به نوقسان زانینه‌یش به‌سه‌ر ڕۆح و هه‌ناویدا باڵ ده‌هاوێت و له هه‌موو ته‌مه‌نی، ئه‌و ژنه ده‌بێت به بابه‌تێكی ڕه‌ش و نێگه‌تیڤی كاریگه‌ر له‌سه‌ر زه‌ینییه‌ت و ئیراده‌ی و بوونه‌وه‌رێكی خۆ به كه‌مزان دروست ده‌كات، كه هه‌میشه وا هه‌ست ده‌كات به‌ئاستی پێویست توانای ئه‌وه‌ی تێدا نییه ڕووبه‌ڕووی كێشه‌كانی ببێته‌وه و ئه‌و شتانه‌ی له ژیاندا خوازیارێتی، به ئاسانی به‌ده‌ستی بهێنێت.
كه‌واته سایكۆلۆجییه‌كی برینداری لێ دروست ده‌بێت كه له هه‌رچی ئیراده‌گه‌رێتی و باوه‌ڕبه‌خۆبوونێكه داده‌ته‌كێت و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه، كۆمه‌ڵێك هیوا و ئاواتی سه‌ركوتكراوه له دووتوێی كۆمه‌ڵێك شكست و ناكامیدا كه به‌دوای ڕزگاربوون و ده‌ربازبووندا ده‌گه‌ڕێت، كاتێك هه‌موو ئه‌م برینانه ده‌كه‌ونه سه‌ر یه‌ك، چ ڕێیه‌ك باشتر له شاڕێی جادوو؟! تۆ بڵێ لاڕێگه، نابینێته‌وه و به ئاسانی ده‌كه‌وێته‌وه داوه‌وه، بۆیه نابێ پێشمان سه‌یر بێت كه به‌شێك له ئارایشگه‌كان و ساڵۆنه‌كانی ڕازاندنه‌وه‌ی ژنان، ده‌بن به مه‌كۆ و پردی پێوه‌ندیی جادووگه‌ر و جادووخواز! تا له‌م دوو بوار و لایه‌نه‌وه كێشه‌كانی ژنان هه‌ڵوێسته و تێڕامانی قووڵی له‌سه‌ر نه‌كرێت، بێگومان ئه‌م كێشانه ڕۆژ دوای ڕۆژ دووباره ده‌بنه‌وه و به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ڕۆشنگه‌ریی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی پێویستیش له‌مباره‌وه نه‌كرێت، ئه‌وا بۆ ساڵانی داهاتوو شایه‌تی په‌ره‌سه‌ندنێكی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی ساحیر و جادووباز و هاوكات سیحرلێكراو و جادوولێكراویش ده‌بین.