ماوه‌ی یه‌ك ساڵ زیاتر به‌سه‌ر شۆڕشی ژینا له ئێران تێده‌په‌ڕێت، شۆڕشیك كه ئاڵاهه‌ڵگر و پێشه‌نگه‌كه‌ی ژینای كچه كوردی خه‌ڵكی شاری سه‌قز له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، مایه و ئامیانه‌كه‌ی بوو، شۆڕشێك نه‌ك ته‌نیا سنووره‌كانی وڵاتی ئێرانی به‌زاند، به‌ڵكو بوو به تاكه بوومه‌له‌رزه‌ی بێوێنه و نوێ له بنكۆڵكردنی بنه‌ماكانی ده‌سه‌ڵاتداریی ئاخونده‌كانی تاران، ڕاسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م شۆڕشه ڕووبه‌ڕووی سه‌ركوت و لێدان و ئه‌شكه‌نجه كرایه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته‌ش ئه‌م ڕژێمه له شۆكی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه كوردانه مه‌زنه نه‌بووه‌ته‌وه و له هه‌ر كوێ ژن و ژیان و ژینا زایه‌ڵه‌ی ئازادی ده‌رببڕن، عابا و عه‌مامه‌كه‌ی ده‌له‌رێت و وه‌ك شێتی له مرۆڤان یاخی، په‌لاماری دار و به‌رد ده‌دات و به‌رگه‌ی تاڵه قژی كچانی منداڵ و مێرمنداڵ ناگرێت.
ڕاستییه‌كه‌ی سه‌یر نییه بۆ سیستمی كۆماری ئیسلامی كه تێگه‌یشتنێكی خوار و خێچ و دواكه‌وتووانه‌ی بۆ ئیسلامی سیاسی و شیعه‌گه‌رێتیی داپڵۆسێنه‌رانه هه‌یه، ئه‌گه‌رچی لایه‌نی ڕه‌شی كولتووری پاشایه‌تیخوازی ئێران ویستی كۆی شۆڕشه‌كه‌ی ژینا به‌لاڕێدا ببات و به ناوی خۆیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێ، به‌ڵام مێژینه و پێشینه‌ی خه‌بات و شۆڕش له كوردستان، هێنده به‌هێز كۆڵه‌گه‌كانی وشیاری و ژیریی پته‌و كردبوو كه بۆیان نه‌لوا ئه‌و مه‌به‌سته دزیوه ببه‌نه سه‌ر. ئه‌گه‌رچی ئه‌م باڵه‌ی پاشایه‌تیخواز كه لقێكه له كولتووری ڕه‌شی ئێرانیگه‌رێتی، تا ئاستێك شۆڕشه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی كۆماری ئیسلام له شاڕێگه‌ی خۆی لادا، به‌ڵام ئێسته‌ش و پاش دویایه‌ك تێچوو و به‌رخۆدان له‌لایه‌ن كچان و كوڕانی كوردستان، شۆڕشه‌كه مۆركی كوردستانیبوونی خۆی پاراستووه و هه‌ر ده‌شیپارێزێت.
ئه‌م مێژووه پڕ شۆڕش و كۆڵنه‌دانه له كوردستان، وایكردووه ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران به‌گشتی و كۆماری ئیسلامیی به‌تایبه‌تی ڕق و كینه‌یه‌كی قووڵیان به‌رانبه‌ر ب كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاندا هه‌بێت، ئه‌م ڕقه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێگه‌ی ژن و خواست و حه‌زی ژن بۆ ژیان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا. ئه‌و پێگه‌یه‌ی ژن له كوردستاندا له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌تایبه‌تی و ناوچه‌كه‌دا به‌گشتی هه‌یبووه و هه‌یه‌تی، هیچ كات له‌لایه‌ن كولتووری ئێرانی و ئیسلامی سیاسیی شیعه‌وه قووت نه‌چووه، له سه‌رده‌مێكدا كه له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات مه‌ستووره خانمی ئه‌رده‌ڵان(1805-1848) مێژووی ئه‌رده‌ڵانی ده‌نووسییه‌وه و له‌گه‌ڵ كه‌ڵه‌شاعیری كورد نالیی مه‌زن، شیعر و نامه‌یان ده‌گۆڕییه‌وه، كچان و ژنانی فارس هێشتا له حه‌ره‌مسه‌راكاندا به باڵاپۆشی و په‌چه‌وه له دیوه‌خان به‌ند كرابوون و ئامرازی ده‌ستی شه‌هوه‌تی پاشا و گزیر و وه‌زیره‌كانی قه‌جه‌ر بوون.
له سه‌رده‌می په‌هله‌ویشدا ئه‌م كولتووره هێنده پێشنه‌كه‌وتوو و دۆگما بوو كه به فه‌رمانی ڕه‌زا خانی میرپه‌نج، بڕیاری كه‌شفی حیجاب یان لابردنی باڵاپۆش ده‌ركرا و له‌و پێناوه‌شدا ده‌یان كه‌س كوژران، بۆ ئه‌وه‌ی كه به حیساب كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان مۆدێرن ببێته‌وه و ئه‌وڕۆیی بكه‌نه‌وه، له پاش سه‌رده‌می ڕه‌زا خان و هاتنه‌سه‌ر كاری حه‌مه‌ڕه‌زای كوڕی واته په‌هله‌وی دووه‌م، دۆخی ژنان له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی جگه له كوردستان و ناوچه غه‌یری فارسه‌كان، هاته ئاستی كاڵا و به بازرگانیكردن و هه‌موو شاره‌كانیان پڕ كرد له كاباره و دیسكۆ و گڵۆپی ڕه‌نگاوڕه‌نگ، بۆ ئه‌وه‌ی به ڕواڵه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی مۆدێرن بێته‌وه، واته له دۆگماوه بازی دا بۆ به‌ڕه‌ڵایی! و به كاڵاكردنی ژن.
پاش ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی دووه‌م و ئه‌م به ئامراز و كاڵاكردنه‌ی ژن، ڕێیه‌كه‌ی هێنده چه‌وت و ناله‌بار بوو، كه سه‌ری له كۆماری ئیسلامییه‌وه ته‌قی و دیسان گه‌ڕانه‌وه و ئاوڕدانه‌وه‌ی بۆ دواوه كرد و دۆگما به ده‌مامك و په‌چه‌ی نوێوه هاته‌وه، ئه‌م ئایدۆلۆجییه تاریكپه‌رسته، ژنی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی هه‌موو گوناه و تاوانه‌كان ناسی و دۆخه‌كه‌ی بۆیان سه‌خت و دژوار كرد، به‌ڵام له كوردستان نه سه‌رده‌می هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی و نه له سه‌رده‌می كۆماریشدا، هیچ كام له‌م وێنه و پیناسانه بۆ ژن قبووڵ نه‌كران، به‌ڵكو ژن له كوردستان هاوواتای ژیان و مانابه‌خشیی ژیان مایه‌وه و نه‌ك هاوشانی پیاو، به‌ڵكو سه‌رووتر له‌ویش ئه‌و ئه‌ركانه‌ی ڕاده‌په‌ڕاند كه ته‌نیا خۆی ده‌یتوانی جێبه‌جێیان كات.
ئه‌مه فه‌لسه‌فه‌ی ژیانه له كۆمه‌ڵ و كولتووری كورده‌واریدا و هیچ كات ژن وه‌ك ئه‌و پێگه و پێناسه‌یه‌ی كه له كولتووری ئێرانی‌دا هه‌یبوو قبووڵ نه‌كراوه، ئه‌گه‌رچی دۆخی ژنی كورد ئه‌وسا و ئێسته‌ش به‌ده‌ر نییه له قه‌یران و كێشه‌ی نه‌ریتی و ئه‌مڕۆییش، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه له زۆر ڕووه‌وه هه‌ر به‌راورد ناكرێت به‌و پێناسه ئامرازی و كاڵایانه‌ی كه له هه‌ناوی كولتوور نێرسالارانه‌ی ئه‌واندا هه‌بووه، ژن پاش ڕووداوی شۆڕشی گه‌لانی ئێران، له قه‌ڵافه‌تی پێشمه‌رگه و خه‌باتگێڕدا بۆ به‌رگری و پێناسه‌ی خاك و نیشتمان و سه‌ربه‌خۆیی ڕێبازی پڕ ڕێبواری مانابه‌خشی، بۆ پێگه‌ی خۆی له مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا درێژه پێدا و ئه‌مه‌ش وه‌ك گوتم هه‌ڵخێزراوی هه‌مان تێڕوانین و عه‌قڵه‌یه كه له قووڵاییه‌كانی مێژووی ئه‌م میله‌ته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
ژن و ژیان هه‌میشه له یه‌ك ڕه‌چه‌ڵه‌ك و ڕیشه بوون، ئه‌گه‌رچی هێشتا زووه بڵێین ئازادیی مسۆگه‌ر كردووه، به‌ڵام خه‌ونه گه‌وره و مه‌زنه‌كه‌یه‌تی و وازی لێ ناهێنیت و وڵاتێكی وه‌ك كۆماری ئیسلامی هه‌ر له‌وه تۆقیوه، هاوڕه‌چه‌ڵه‌كی ژن و ژیان له ناوێكی مه‌زنی وه‌ك (ژینا)دا خۆی ده‌رخستووه، ناوێك كه سه‌تان ساڵه له كوردستان به باڵای كچانی بوێر و شۆخ و شه‌نگدا ده‌بڕێت، ناوێك كه ئێسته بووه به مۆته‌كه‌ی گیانی وڵاتانی تاریكپه‌رستی وه‌ك كۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆیه پێكانی هه‌ر ژینایه‌ك له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه، وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه له كورد و هه‌ناسه‌وه‌به‌ردانێكی خۆی پاش شۆڕشه‌كه ده‌بینێت. ڕاستییه‌كه‌ی قه‌ده‌رێكی تراجیك و ڕێكه‌وتێكی ئه‌فسوناوی و ماناداراوه كه له بۆردمانه نامرۆڤانه و دڕندانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی بۆ سه‌ر هه‌ولێر، كچی شه‌هیدی نیشتمان و خزمه‌تگوزاری كوردستان؛ پێشڕه‌و دزه‌یی كه هێشتا ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشتبووه یه‌ك ساڵ، ناوی "ژینا" بووه و به مووشه‌كی بالیستیكیی عه‌مامه به‌سه‌ری ئاخونده‌كانی تاران، بزه‌ی دره‌وشاوه و هیوابه‌خشی ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕا و گه‌ڕایه‌وه بۆ ئامێزی پڕ له تیشكی ئاسمانی بڵند.
كۆماری ئیسلامی له نێوان به‌رداشی ژیناكانی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور، دره‌نگ یان زوو ده‌هاڕێت و ئه‌وه‌ی ده‌یكات ته‌نیا ددان چیڕكردنه‌وه‌ی گورگه‌كه‌یه به‌ر له‌وه‌ی گوله‌ی ئه‌جه‌ل و هاریی به ته‌واوه‌تی بیپێكێت و بیگلێنێت، هه‌موو هێزی تاریكی مێژوویان ده‌ره‌قه‌تی نیگا و بزه‌ی ژینه پێشڕه‌و دزه‌یی بێگه‌رد و بێگوناه نایه‌ن، بۆیه ده‌بێت بڵێین ژیناكانی ئێمه سنوور ناناسن، هیچ مووشه‌ك و درۆنێك ناتوانێ سنووری ژیان و خواسته‌كانی ژن و ژیناكان ببه‌زێنێت.