١١٥ ساڵ له‌و رۆژه‌وه تێده‌په‌ڕێ كه "سه‌رهه‌نگ قهنبهرخان" له رێی فه‌وجی كهنوولهوه، "ئهعزهمولدهوله حوسێن‌خانی زه‌نگه‌نه" له نزیك كهنووله ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كات و ڕاده‌ستی لایه‌نگرانی "سالارهلدهوله" له كرماشانی ده‌كات. له‌م یه‌ك سه‌ده‌یه‌دا، ڕۆژهه‌ڵاتی نیشتمانمان رووداوگهلێكی تاڵ و شیرینی زۆری دیوه كه مخابن تاڵییه‌كانی ئه‌م به‌سه‌رهاته ئه‌وه‌نده زۆره كه قورساییه‌كه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ر و تا ئه‌مڕۆ درێژه‌یان هه‌یه.
كهنووله كه له ٧٥ كیلۆمه‌تری شاری كرماشان هه‌ڵكه‌وتووه، به‌رانبه‌ری "ئاژوان" دانیشتووه و به‌حورمه‌تی گه‌وره‌یی و شكۆی ئه‌م زنجیره كێوه پای ڕانه‌كێشاوه و سه‌ری رێز و حورمه‌تی بۆ دانواندووه.
ئاژوان كه زنجیرهكێوێكی دوور و درێژه له‌سه‌ر رێی "قه‌ڵا" تا "میان راهان" خۆی راكێشاوه و بێ گوێدانه شیرینی و تاڵییه‌كانی زه‌مانه، سه‌یری ئاسمان ده‌كات. "كونه خرس" و "ویكتۆریا" ناوی دوو ئه‌شكه‌وتی به‌ناوبانگی ئاژوانن و به‌رزترین شاخیشی ٣١٠٠ مه‌تر ده‌بێت. داگیركه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی جوانی ئه‌م به‌هه‌شته ونبووه له‌ناو ببه‌ن، له زۆر شوێنی ئه‌م ناوچه‌یه بنكه و پادگانی سه‌ربازییان ساز كردووه كه هه‌ركام له‌م بنكانه، رووبه‌ری زۆر له ده‌شته‌كانی ژێرپێی ئاژوانیان داگیر و له‌ناو بردووه، بنكه و مۆڵگهگهلێك كه ته‌نانه‌ت نزیك بوون لێیان، قه‌ده‌غه‌یه و كه‌س نازانێ كۆماری ئیسلامی له‌وێ سه‌رقاڵی چییه.
پێكهاته‌ی گرانیتی ئه‌م كوێستانه بووه‌ته هۆی سه‌رڕێژبوونی رووبارگهلێكی زۆر كه له كه‌متر شوێنی كرماشان ئاوا شتێك به‌دی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها كهنووله له باكور، پشتی به كێوی "كوڵه گه‌وره" گه‌رمه و له باكوری ڕۆژئاوایش شانی داوه‌ته كێوی "خڕه سیه" و له باشووریش كێوی "پیر ئهفتهو" له‌به‌ر پێیه.
واتای وشه‌ی كهنووله
"كه‌ن" له زمانی كۆنی كوردیدا به واتای "گوند، جێی نیشته‌جێبوون و كۆمه‌ڵگه"یه و "وله" یان "له" واته بچووك و خنج و منج، كه ده‌بێته كۆمه‌ڵگه‌ی بچووك یان گوندی بچووك، به‌ڵام داگیركه‌ران بۆ له‌ناوبردنی مێژووی ئه‌م ناوچه‌یه، له سه‌رچاوه ئاكادیمیستییهكاندا ده‌ستیان داوه‌ته چه‌واشه‌كاری و له به‌رانبه‌ر به مانای كهنووله نووسیویانه: "ناوی ئه‌م گونده له ناوی حاكمی ناوچه‌كه یانی (ڕوكن ئه‌لده‌وله)وه وه‌رگیراوه، بۆیه ناویان ناوه‌ته (كندوله)، كه‌ن له توركی یانی گوند و دولهیش له ناوی "ركنالدوله"وه گیراوه یانی گوندی دوله".
گۆڕینی شێوه‌ی ده‌ربڕینی ناوی شار و گوند و ناوچه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن داگیركه‌رانی وڵات، به‌شێك له پرۆسه‌ی ئاسمیلاسیۆنی كورده كه له‌و رێیه‌وه به گۆڕینی ناوه‌كان هه‌م مێژوویه‌ك كه له پشتی ئه‌و ناوه‌یه ڕه‌ش ده‌كرێته‌وه، هه‌م مێژوویه‌كی چه‌واشه‌كارانه‌ی بۆ ساز ده‌كه‌ن، تا نه‌وه‌ی كورد له مێژووی خۆی نامۆ بكرێت و به ساكاری ئاسمیله‌ی بكه‌ن. بۆ وێنه ناوی یه‌كێك له گونده هه‌ره كۆنه‌كانی كرماشانیان به فارسی نووسیوه "دزد ێباد"، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌ش دوای چه‌ند ده‌یه ناوی گونده‌كه‌یان به "دزئاوا" ده‌رده‌بڕن و كاتێك لێیان ده‌پرسی بۆ دزئاوا؟ ده‌ڵێن له "سه‌رده‌مانی زۆر كۆنه‌وه ئه‌م ناوچه چه‌ته‌ی زۆر بووه"، به‌ڵام كاتێك به‌ڵگه مێژووییه‌كان ده‌خوێنیته‌وه، ناوی سه‌ره‌كیی ئه‌و ناوچه‌یه "دژئائر" یان دژئاگر، یانی قه‌ڵای ئاگر و شوێنی پاراستن و په‌رستگه و ئاگرگه بووه كه ئاماژه به بواری ئاینی ئه‌و ناوچه له سه‌رده‌می كۆنی كوردستاندا ده‌كات.
كهنووله وڵاتی خه‌ونه به‌هه‌شتییه‌كان
پیشه‌ی سه‌ره‌كیی كهنوولهییهكان وه‌ك هه‌ر ههورامییهكی تر باخدارییه. ئاوی فراوان و خاكی باش و كه‌شوهه‌وای مامناوه‌ند بووه‌ته هۆی خۆڵقاندنی وێنه‌یه‌ك له به‌هشت له‌سه‌ر زه‌وی. له كهنووله زۆرتر له ٩٠٠ باخ كه رووبه‌رێكی زۆریشی له باوه‌ش گرتووه به‌دی ده‌كرێ. به‌رهه‌می سه‌ره‌كیی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌نگوور (ترێ)یه، كه له هه‌موو كوردستان و ئێران‌دا به‌ناوبانگه و جیا له مه‌سره‌فی ناوخۆ، بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش هه‌نارده ده‌كرێت.
له كهنووله زیاتر له 19 جۆر ترێ به‌رهه‌م دێت كه له هیچ شوێنێكی تری كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وێنه‌ی نییه. ئه‌م به‌رهه‌مه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی بژێوی خه‌ڵكه ماندوونهناسهكهیه، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه له رۆژانی كۆنه‌وه تا ئێسته، كهنووله به نیشتمانی شه‌راو (شه‌راب) و ئاره‌ق له ناو كوردان به‌تایبه‌ت كوردانی كرماشان به‌ناوبانگه. عاشقانی مه‌ی و باده هه‌میشه له وه‌رزی چنینه‌وه‌ی ههنگووردا، به‌ره‌و كهنووله به‌ڕێ كه‌وتوونه تا باشترین ههنگوورهكانی دنیا بۆ سازكردنی شه‌راو به‌ده‌ست بێنن، یان بیكه‌نه كشمیش و دواتر ئاره‌قی لێ ساز بكه‌ن، بۆیه كهنووله به نیشتمانی خه‌ونه بهههشتییهكانیش به‌ناوبانگه كه له بیره‌وه‌رییه‌كانی كوردان له‌و ناوچه‌یه جێی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه.
له ساڵانی رابردووه‌وه تا ئێسته، بۆ ڕاكێشانی گه‌شتیارانی ئێرانی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه، هه‌ر ساڵێك فێستیڤاڵێك به ناوی "ده‌نگی پای به‌هار" له گوندی كهنووله به‌ڕێوه ده‌چێ كه كاریگه‌رییه‌كی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ڕاكێشانی گه‌شتیار بۆ ئه‌م به‌هه‌شته جوانه هه‌بووه‌٠
گلێنه و چاوه دووركهوتووهكهی هه‌ورامان
هه‌ر ڕێبوارێك كه ڕێی ده‌كه‌وێته كهنووله، به بیستنی زمان و زاراوه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه تووشی سه‌رسامی و حه‌یران ده‌بێ كه چۆن ده‌بێ له ناوچه‌یه‌كی دوور و جیا له هه‌ورامان، كه جیۆگرافیاكه‌ی دووره له هه‌ورامانه‌وه، گوند و خه‌ڵكانێك هه‌بن كه به شێوه‌زاری شیرین و دێرینی هه‌ورامی قسه بكه‌ن. راستییه‌كه‌ی ده‌بێ بڵێین كه زمان و شێوه‌زاری خه‌ڵكی كهنووله، هه‌ورامییه و به گوته‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه، "ماچۆ" زمانن. كهنووله كه سه‌تان كیلۆمه‌تر له هه‌ورامانه‌وه دووره، له نێوان "بێڵه‌وار" و "میان راهان"دا هه‌ڵكه‌وتووه و ته‌نانه‌ت یه‌ك گوندی هه‌ورامی زمانیشی تێدا نییه و هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌وروبه‌ری كهنووله، به زاراوه‌ی كرماشانی قسه ده‌كه‌ن.
خه‌ڵكی كهنووله بۆ ئه‌م بابه‌ته ئه‌فسانه‌یه‌كیان هه‌یه، به‌پێی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه له سه‌رده‌مانی زۆر كۆنه‌وه، دوو برا هه‌بوون كه هه‌ركام ژن و منداڵ و ماڵی خۆیان هه‌بووه، رۆژگار كارێك ده‌كات كه ئه‌و دوو برایه له یه‌ك جیا ببنه‌وه و یه‌كێكیان بچێ بۆ شاهۆ و هه‌ورامانی ئه‌مڕۆ پێك بێنێ و یه‌كێكیانیش دێت بۆ كهنووله، ئاوا بوو كه كهنووله و هه‌ورامان له یه‌ك جیا كه‌وتن. بێگومان ئه‌م ئه‌فسانه‌یه بنه‌مای مێژوویی و واقعی نییه، به‌ڵام ده‌رخه‌ری پێوه‌ندیی سایكۆلوجی و ده‌روونیی كهنووله و هه‌ورامانه.
ئه‌ڵماس خان كه‌نووله‌یی (١٧٠٦-١٧٧٧ز) ، خاوه‌نی شانامه و حه‌ماسه‌ی كوردی. بابه‌ته‌كه‌مان به ڕووداوێكی سیاسی-مێژوویی ده‌ست پێ كرد و ده‌مانه‌وێ به ته‌وه‌رێكی فه‌رهه‌نگی-مێژووی ته‌واوی بكه‌ین.
"ئه‌ڵماس خان كه‌نووله‌یی" یه‌كێك له‌و گه‌وره پیاوانه‌ی كورد كه بۆ پاراستنی گه‌له‌كه‌ی له هێرشی فكر و زمان و كولتووری داگیركه‌ر، ده‌ستی بۆ قه‌ڵه‌م بردووه. ئه‌ڵماس خان كه‌نووله‌یی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پله‌دارێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی و هه‌روه‌ها خان و كه‌سێكی ده‌ستڕۆیشتوو بووه، هاوكات له بواری ئه‌ده‌بی زاره‌كی گه‌له‌كه‌یدا كۆمه‌ڵێك كتێبه شیعری تۆمار كردووه كه ئه‌مڕۆ به "ئه‌ده‌بیاتی حه‌ماسی" ده‌یناسین، نه‌ته‌وه‌كه‌مان شانازی به خۆی ده‌كات كه خاوه‌نی ئه‌ده‌بیاتێكی حه‌ماسی كۆنه كه ناوبانگی جیهانیان هه‌یه، حهماسهگهلێك كه به زمانی شیعر ڕازێنراون و هه‌روه‌ها به شانامه‌ی كوردیش بانگ ده‌كرێن.
دكتۆر سه‌ید ئارمان حوسێنی ئابباریكی لێكۆڵه‌ری كرماشانی، له‌باره‌ی ئه‌ڵماس خان ده‌ڵێ: "به‌خت و ئیقباڵی ئه‌م شاعیره به‌ناوبانگه‌ی كوردستان، ئه‌وه‌نده به‌رزه كه زۆرینه‌ی به‌یت و شیعره حهماسییهكان كه هه‌ركام به‌شێكن له شانامه‌ی كوردی، به‌ناوی ئه‌وه‌وه تۆمار كراون، له حاڵێكدا زۆربه‌یان شاعیرگه‌لێكی نه‌ناسراو ئه‌و مهنزوومانهیان نووسیوه، به‌ڵام له‌ڕووی به‌ناوبانگی ئه‌ڵماس خان به ناوی ئه‌و تۆمار كراون".
له به‌رهه‌مه‌كانی تری سه‌رهه‌نگ ئه‌ڵماس خان كه‌نووله‌یی ده‌توانین ئاماژه بكه‌ین به: حه‌وت له‌شكر، خورشید و خه‌رامان و شیرین و فه‌رهاد كه هه‌موویان به شێوه‌زاری هه‌ورامی (گۆرانیی كۆن) هۆنراونه‌ته‌وه، به‌ڵام گرنگترین به‌رهه‌می ئه‌ڵماس خان شانامه‌ی كوردییه كه كۆمه‌ڵێك له حیكایه‌ت و چیرۆكه حه‌ماسییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری و كولتووری خه‌ڵكانی كورد له‌خۆ ده‌گرێت. جێی ئاماژه‌یه دیوانی ئه‌ڵماس خان كه‌نووله‌یی و ڕۆسته‌م و زه‌نوون و چه‌ند به‌رهه‌می تری حه‌ماسی و شانامه‌ی كوردی، له دوو به‌رگدا له‌لایه‌ن دكتۆر فه‌رهاد عیزهتزاده له كرماشان و سلێمانی چاپ كراون.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م چانس و ئیقباڵه كه ئه‌ڵماس خان له دنیای ئه‌ده‌بیاتدا هه‌یبووه، ئه‌م شاعیره كورده له درێژه‌ی ژیانی خۆیدا چاره‌ڕه‌شی و كوێره‌وه‌ریی زۆری دیوه. ئه‌ڵماس خان كه له ساڵی ١١١٨ كۆچی مانگی‌دا له گوندی كهنووله له دایك ده‌بێت، به‌هۆی زانست و سهوادێك كه هه‌یبووه، به "میرزا" و "مه‌لا" به‌ناوبانگ بووه، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی كه فه‌رمانده‌ی فه‌وجی كهنووله بووه، نازناوی "سه‌رهه‌نگ" (لیوا)شی پێ به‌خشراوه.
له‌باره‌ی ژیان و به‌سه‌رهاتی ئه‌م شاعیره به‌ناوبانگه‌ی كوردستان، ئه‌فسانه‌ی جۆراوجۆر له‌سه‌ر زاری خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری كهنووله هه‌یه. ده‌ڵێن كاتێك نادرشای هه‌وشار سه‌رقاڵی داگیركردنی هیندستان بووه، له‌ناو سوپاكه‌یدا پیاوێكی بینیوه كه به دوو ده‌ستی، شمشێری وه‌شاندووه و په‌یتا په‌یتا دوژمنی كوشتووه. نادرشا ده‌پرسێ: "ئه‌و پیاوه كێیه كه به دوو ده‌ستی شمشێر ده‌وه‌شێنێت"، ده‌ڵێن ئه‌ڵماس خانی كهنوولهییه، نادرشایش ده‌ڵێ دوای شه‌ڕ بانگی بكه‌ن بۆم. دوای شه‌ڕ ئه‌ڵماس خان ده‌ڕواته لای شای ئێران و لێی ده‌پرسێت: "ئه‌ڵماس خان تا ئێسته له كوێ بوویته، تۆ به‌و قاره‌مانی و بوێری و توانایه‌ی هه‌ته، ده‌توانی زۆر جێت بگرتایه، چوون وا نه‌بووه؟". ئه‌ڵماس خان‌یش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: "تا ئێسته پیاوێكی وه‌ك تۆ نه‌بووه ده‌رفه‌تم بۆ بڕه‌خسێنێت".
له زۆر كتێبدا له‌باره‌ی ژیان و سه‌ربورده‌ی ئه‌ڵماس خان له‌ناو له‌شكری نادرشا نووسراوه: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ڵماس خان هۆكاری سه‌ره‌كیی شكستی له‌شكری نادرشا له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سوپای عوسمانی بووه، له ساڵی ١١٤٦ی كۆچی مانگی، نادرشا ئهختهی ده‌كات (ئهیخهسێنێ و له پیاوه‌تیی ده‌خات)، دواتر ده‌ری ده‌كات و له‌و ڕۆژه‌وه له گوندی خۆی یانی كهنووله نیشته‌جێ ده‌بێت، شانامه كوردییه‌كان كه له‌زاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه، كۆیان ده‌كاته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی دروست ده‌یانكاته شیعر و ده‌یاننووسێته‌وه، به‌ڵام دكتۆر ئارمان حوسێنی له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه ئه‌م باسانه راست نین و ئه‌گه‌ر نادرشا غه‌زه‌بی له ئه‌ڵماس خان گرتووه و له پیاوه‌تیی خستووه، بۆ ئه‌ڵماس خان كتێبی "نادرنامه، یان جه‌نگنامه‌ی نادری" له وه‌سفی شه‌ڕ و قاره‌مانیه‌تی نادرشا نووسیوه؟
لێكۆڵه‌رانی كورد له زۆر شوێن و كتێبدا باس له ٢٥ به‌رهه‌می ئه‌ڵماس خانی كه‌نووله‌یی ده‌كه‌ن، له حاڵێكدا كه دكتۆر سه‌ید ئارمان حوسێنی ئابباریكی، له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ڵماس خان له نووسینی شانامه‌ی كوردی له كوردستان به‌ناوبانگ بووه، هه‌ر به‌شێك له شانامهكه نووسراوه‌ته‌وه و نووسه‌ره‌كه‌ی دیار نه‌بووه، به ناوی ئه‌ڵماس خان تۆمار كراوه، ئه‌م لێكۆڵه‌ره كورده ده‌ڵێت: "ئه‌و به‌رهه‌مانه كه خوڵقێنه‌ریان ئه‌ڵماس خانی كهنوولهییه، له‌و راستییه هیچ گومانێك نییه و بریتین له: جه‌نگنامه‌ی نادر، نادرنامه، شیرین و فه‌رهاد و "مشك و پشیله".
به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی هه‌ندێك لێكۆڵه‌ر، شانامه‌ی كوردی نه لاسایی و نه وه‌رگێڕانی شانامه‌ی فارسییه، به‌ڵكو به‌رهه‌مێكی سه‌ربه‌خۆیه كه له ناخ و قووڵایی رۆح و ره‌وانی گه‌لی كورده‌وه ده‌رچووه و له ژیان و فكر و هه‌ستی كورد ده‌دوێ و له‌گه‌ڵ شانامه‌ی فارسی كه زمانێكی حكوومه‌تی و ده‌رباری و پاشایانه‌ی هه‌یه، زۆر جیاوازه. راستییه‌كه‌ی ناتوانین له‌م كورته نووسینه‌دا باس له شانامه‌ی كوردی و جۆره‌كانی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بكه‌ین، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بوو له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته گرنگه، باسێكی تێروته‌سه‌ل پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
ئه‌ڵماس خان كه‌نووله‌یی له ساڵی ١٢٠٠ی كۆچی مانگی كۆچی دوایی كردووه و كوردستان داخداری خۆی ده‌كات. به‌م بۆنه‌یه‌وه میرزا شه‌فیع دینه‌وه‌ری یه‌كێك له شاعیره به‌ناوبانگه‌كانی نیشتمانمان كه هاوسه‌رده‌م و هاوده‌م و هاوڕازی میرزا ئه‌ڵماس خانی كه‌نووله‌یی بووه، له شیعرێكدا خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی به‌هۆی له ده‌ستدانی ئه‌و گه‌وره پیاوه ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێ:
میرزام خامۆشان میرزام خامۆشان
مبارهكت بوو ماوای خامۆشان
نووشت بوو باده‌ی بیھووشی ھووشان
ره‌فیق مهجڵس جه‌رگه‌ی مهینووشان
سه‌رای سه‌نگ و گل وهنهت بار نه‌بوو
رووھت نه دیوان شه‌رمه‌سار نه‌بوو
ھانام بۆ ئێجاز دئای خاسان بوو
سزای گوڕ ئه‌فشار وهنهت ئاسان بوو
نه وه‌خت سئاڵ پرسای خه‌یر و شه‌ڕ
قادر وه قودره‌ت لێوت كه‌روو ته‌ڕ
بینای بێ زه‌واڵ، شای پشت په‌رده
ببهخشووت گوناێ كرده‌ی ویه‌رده
دڵ ماوهروو ته‌نگ وه‌ی كراماته
میرزام یه سه‌فه‌ر ھات و نه‌ھاته