ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له نوێترین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا له دنیادا ڕای گه‌یاند، ژماره‌ی تووشبووان 20 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵام ئه‌سته‌مه بتوانن كۆنترۆڵی بكه‌ن.
نیوه‌ی تووشبووانی کۆرۆنا له وڵاتانی به‌ڕازیل، هیندستان و ئه‌مه‌ریكا تۆمار كراون
ماڵپه‌ڕی
عه‌ره‌بیه له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ئاماره‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نیوه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسەکە له وڵاتانی به‌ڕازیل، هیندستان و ئه‌مه‌ریكا تۆمار كراون، هه‌روه‌ها ژماره‌ی مردووانی كۆی گشتیی هاووڵاتییان له دنیادا به كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 728 كه‌س.
به‌هۆی تۆماركردنی ئه‌و ژماره زه‌به‌لاحه‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی وازی له بێده‌نگییه‌كه‌ی هێنا و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر تا چه‌ند مانگێكی تر ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام بێت و ژماره‌ی تووشبووان هه‌ر وا زیاد بكه‌ن، ئه‌سته‌مه كۆنترۆڵ بكرێت.
دكتۆر مایكل ڕایان به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامه فریاكه‌وتنه ته‌ندروستییه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ده‌ڵێ، ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی تری وه‌ك ئه‌نفله‌وه‌نزا كه تووشی مرۆڤ ده‌بن، به گشتی له وه‌رزی زستاندا په‌تا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ڤایرۆسی كۆرۆنا له هاویندا زیاتر ته‌شه‌نه‌ی كرد، ئه‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه ده‌گوترا ڤایرۆسی كۆرۆنا به گه‌رما ده‌كوژرێت و له وه‌رزی هاویندا كۆنترۆڵ ده‌بێت.
ڕوونی كرده‌وه، ڤایرۆسه‌كه له كۆنترۆڵ ده‌رچووه و ئه‌سته‌مه بتوانرێ ئێسته كۆنترۆڵ بكرێ، بۆیه باشترین شت كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه گشتییه‌كان و چوونه ناو قه‌ره‌باڵغییه‌كانه، پێویستیشه له به‌ستنی ده‌مامك و به‌كارهێنانی ده‌ستكێش به‌رده‌وام بن.