د. سروه خالید ڕاوێژكاری نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون، وه‌ك هه‌ڵوێستێك به‌رانبه‌ر به‌رزیی نرخی نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان، نۆرینگه‌كه‌ی كرد به خۆڕایی.
پاش ئه‌وه‌ی گرانیی نرخی بینینی پزیشك و مانه‌وه له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان هه‌ڵای له میدیاكان دروست كرد و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیاری گۆڕینی نرخه‌كانی دا، د. سروه خالید بڕیاری دا نۆرینگه تایبه‌ته‌كه‌ی بۆ كه‌سانی هه‌ژار بكات به خۆڕایی.
داهاتی نۆرینگه‌كه‌م ده‌خه‌مه خزمه‌تی ئه‌وانه‌ی توانای مادییان باش نییه
له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌تییه‌كه‌یه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، د. سروه خالید ڕای گه‌یاند، له‌پێناو خوای گه‌وره و دواتر له‌پێناو ئه‌وه‌ی له ئازاره‌كانی ئه‌م میله‌ته سته‌مدیده‌یه كه‌م بێته‌وه، بۆ ماوه‌ی مانگێك نۆرینگه‌كه‌م ده‌كه‌مه بێ به‌رانبه‌ر.
د. سروه خالید كه له ئێرله‌ندا و به‌ریتانیا ڕاوێژكاری پزیشكی بووه و له كۆلێژی شاهانه و چه‌ند كۆلێژێكی تر له ئێرله‌ندا مامۆستا بووه، بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵه هاتووه‌ته كوردستان. ڕوونی كردووه‌ته‌وه، من بۆ ماوه‌ی مانگێك نۆرینگه‌كه‌م بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت ده‌كه‌مه بێ به‌رانبه‌ر، هه‌روه‌ها داهاتی نۆرینگه‌كه‌م ده‌خه‌مه خزمه‌تی ئه‌وانه‌ی توانای مادییان باش نییه بۆ كڕینی ده‌رمان و پشكنینه‌كانیان.
له لێدوانێكی تایبه‌تیشدا د. سروه خالید ڕاوێژكاری نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون، پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی ژنان و نه‌شته‌رگه‌ریی نازووڕی منداڵدان به "وشه"ی گوت، وه‌ك پزیشكێك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م پێ ده‌كرێت، هیوادارم كه‌رتی ته‌ندروستیش زیاتر ئاوڕ له دۆخی هاووڵاتییان بداته‌وه و بڕیاره‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان له‌م دۆخه سه‌خت و خراپه‌ی ئابووریی وڵات‌دا بدات.
وه‌ك تێبینییه‌كیش ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه، پێشتر و ئێسته‌ش كه به‌هۆی كۆرۆناوه دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی له شوێنه گشتییه‌كان قه‌ده‌غه كراوه، ڕۆژانه ته‌نیا ده‌توانێ 10 نه‌خۆش ببینێت.
داواشی كرد، هه‌موو نه‌خۆشێك له كاتی دیاریكراوی خۆی ئاماده‌ی نۆرینگه بێت، له‌كاتی سه‌ردانیكردنی پزیشك پابه‌ندی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بن و ده‌مامك و ده‌ستكێش ببه‌ستن.