له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، دیارده‌ی زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر هه‌ردوو سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و كشتوكاڵ په‌ره‌ی سه‌ندووه، ئاشكراش بووه كه زۆر كه‌سی ده‌ستڕۆیشتوو ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له دادگای كه‌لاره‌وه تایبه‌ت به "وشه" دراوه، 70 كه‌یسی تایبه‌ت به زیاده‌ڕۆیی له دادگایه كه زیاده‌ڕۆ كراوه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی دارایی.
70 كه‌یسی تایبه‌ت به زیاده‌ڕۆیی له دادگایه
شادی حوسێن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی گه‌رمیان به "وشه"ی گوت، به‌شی زۆری زه‌وییه‌كان زیاتر له ساڵ و دوو ساڵه دۆسیه‌كانیان له دادگایه.
ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌و زه‌وییانه‌ی موڵكی ئه‌وانه، ده‌ستیان به قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ دادگاكان كردووه.
به‌پێی زانییاریهكانی "وشه"، له گه‌رمیان كه‌متر زه‌ویی شاره‌وانی زیاده‌ڕۆیی ده‌كرێته سه‌ر، چونكه ئێسته به‌رپرسانی ناسراو زیاتر زه‌ویی شاره‌وانی داگیر ده‌كه‌ن.
كۆچه‌ر گه‌رمیانی وه‌ك چالاكێكی ناوچه‌كه كه له‌و دۆسیه‌یه ئیشی كردووه، بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه، به‌رپرسان كه زۆرینه‌یان به‌رپرسی ناسراوی حزبین، له نێوان شاره‌كان ڤێلا و بیری ئیرتیوازی دروست ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ڕاسته ئه‌و زه‌وییانه موڵكی شاره‌وانی نین، به‌ڵام موڵكی حكوومه‌تن.
ئه‌كره‌م ساڵح سه‌رۆكی شاره‌وانیی كه‌لار، بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد، هه‌ر زه‌وییه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی بێت، پێوه‌ندیی به‌وانه‌وه نییه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی